جەبار قادر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی جەبار قادر غەفور زەندییە، لە سالی 1951 لە شاری کەرکووک لە دایک بووە.

Cabar-Qadir-765x500.jpg

خویندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیشی هەر له و شارەدا تەواو کردووە. دواتر روو ئەکاتە شاری بەغداد و، لە بەشی میژوو - کۆلیجی پەروەردەی سەر بە زانکۆی بەغداد وەردەگیریت و، لە سالی 1972 بە پلەی یەکەم - (زۆرباشە) لەسەر ئاستی بەش، بروانامەی بەکالۆریۆسی لە میژوودا بەدەست هیناوە.

لە پاش دامەزراندنی وەک و مامۆستا، لە چەند ئامادەییەکی شاری کەرکووک، بابەتی میژووی ووتووەتەوە. پاشان لە لایەن کۆری زانیاری کوردەوە ئەنیردریت بۆ مۆسکۆ و، لە بەشی رۆژهەلاتناسیی سەر بە ئەکادیمیای زانستی سۆڤییەت وەردەگیریت. لە سالی 1977 بروانامەی دکتۆرای وەرگرتووە لە ژیرناونیشانی (بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە تورکیادا - لە نیوان سالانی هەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی 1918-1939). شیاووی باسە، پ.د. (م.س. لازاریڤ - 1930-2010) سەرپەرەشتی تیزی دکتۆراکەی کردووە. پاش ئەوەی ئەگەریتەوە بۆ عیراق، لە نیوان سالانی (1978-1981) لە هەردوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەددین - هەولیر، وەک و مامۆستا خزمەتی کردووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی موسل، لەویش هەتاوەک و سالی 1990 بەردەوام بووە.

0002 (65874).jpg

لە پاش راپەرینی سالی 1991 ە وە، روو ئەکاتە تورکیا و دواتر بۆ هۆلەندا. لە نیوان سالانی (1992-1993)، لە پەیمانگای رۆژهەلاتی نزیک - بەشی زمانی عەرەبی سەر بە زانکۆی ئەمستردام، وانەی ووتووەتەوە. سالی 2007 دەگەریتەوە بۆ کوردستان و، لە زانکۆی کۆیە وەک و راگری کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دادەمەزریت.

هەر لە هەمان ساڵدا، وەک و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردی هەلدەبژێردریت و، دواتر ئەبیت بە سەرنووسەری گۆڤاری ئەکادیمیا. شایەنی باسە، پ.د. جەبار قادر زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و رووسی و هۆلەندی بە باشی ئەزانیت.

زیاتر لە 300 ووتار و لیکۆلینەوەی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بلاوبۆتەوە. ئەمە جگە لەوەی پیشەکی بۆ چەندین کتیب نووسیووە، کە نرخ و بەهایەکی زانستی گەورەیان بەخشیووە به و کتیبانە.وە هەروەها سەرپەرشتی چەندین نامەی ماستەر و تیزی دکتۆرای کردووە. پ.د. کەمال مەزهەر ئەحمەد، لە چاوپیکەوتنیکی دا، ئەلیت: دکتۆر جەبار قادر، یەکیک بووە لە خویندکارە زۆر زیرەک و بەتواناکان.