جەعفەر قولی زەنگلی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
6935.jpg
JAFER11.jpg

جەعفەر قولی زەنگلی شاعیری سەدەی نۆزدەی کوردە کە بە شێوەزاری کورمانجی شێعری داناوە.

مێژووی لەدایکبوون و کۆچی دوایییەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام لە ڕووی شێعرەکانییەوە ئەوە ئاشکرایە کە لە ماوەی ساڵانی ١٨٥٠ تا ١٨٧٧ی زایینیدا ھۆنراوەی نووسیوە.

جەعفەرقولی کە لە کوردەکانی خوراسان بووە جگە لە شاعیری دووتاریشی ژەندوە. ئەو زمانی کوردی، فارسی و تورکیی بە باشی زانیوە و ئەم خاڵە لە ھۆنراوەکانیدا ڕەنگدانەوەی بووە.

لە ساڵی ٢٠١٣دا پەیکەرێکی سێ مەتریی ئەم شاعیرە لە شاری شێروانی سەر بە پارێزگای خوراسانی ئێراندا دانرا.


شاعیری ناسراوی کوردی خۆراسان ئەوەندەی لای خەڵکی بەناوبانگ و خۆشەویستە ئەوەندە لەژیان و شیعری نەکۆڵراوەتەوه.

0001JAFER.jpg

جافەر (جەعفەر) قولی کوڕی مەلا رەزا قولی لەدەروروبەری ساڵی 1814 لەگوندی شکافکۆی لەبنەماڵەیێکی رەنجبەری دێهاتی لەدایک بووه، ئەم گونەندە کەوتۆتە باکووری رۆژهەڵاتی ئاوایی قۆچان. باوکی لەئێلی کوردی زەنگەلانلوو بووه.

لەناو خەڵکی بەجافەر قولی زەنگلی، جافەر قولی بێچاره، جافەر قولی عەندەلیب، جافەر قولی موختار ناسراوه، هەندێ لەم ناوانەخۆی بۆ خۆی داینابوون و لەناو شیعریدا بڵاوی کردوونەتەوه.

خوێندنی بەڕێکوپێکی نەبووه، لەتافی لاویەتیدا گرفتاری جوانی کچێک بووه، ناوی ملواری بووه. لەم لایەنەوەدەڵێ؛ مەلەنینم خود بەندم وەسی جزمێ قورئانێ (مەلا نیم شاعیرم بەسی جزمی قورئان). کوردی خۆراسان لەبابەت جافەر قولییەوە دەڵێن؛ دڵداری جافەر قولی ملواری وەک دڵداری مەولانا جەلادینی رۆمییەبۆ شەمسی تەبریزی.

ئەوان ئەم شاعیرەیان بەدڵدار و هونەروەر و جیهانگەرد مۆسیقار دانای دەژمێرن، کەناوی دەبەن مەلیکولشوعەرای کرمانجی پێ دەڵێن.

وا دەگێڕنەوە جافەر قولی شاعیرێکی میللی بووه، دوو تاری بەملەوە بووە و بەدەم گۆرانی لەشیعری خۆیەوە دوو تار لێداوه.

شار بەشار و کووچە گەڕاوه، ماوەیێکیش لەسارا و بیابانان لەگەڵ ئاژەڵ و دڕندەو باڵداران ژیاوه.

رۆژگارێکیش لەووڵاتی خوارزەمدا ژیاوە لەو خاکانەی ئێستا بەکۆمارە ئیسلامییەکانی ئاسیای ناوەڕاست ناویان دەبەن.

بەشی زۆری ژیانی جافەر قولی پێوەندی بەو کچەوە هەیە کەناوی ملواری بووه، هەمیشە بەدەنگە خۆشەکەی بەدەم ئامێری تارەوەگۆرانی بۆ خەڵکی چڕیوه، زۆربەی گۆرانییەکانی بۆ ملواری خۆشەویست وتووه. خەڵکی کوردی خۆراسان و تورکمانستان ئەوەندە هۆگری جافەر قولین دەزانن باوکی ملواری ناوی کاروالا گولییە و خەڵکی گوندی زەنگلانە لە ناوچەی دەرەگەزی ئێران.

هەندێ ئەفسانەی میللی ناو خەڵکی کوردی تێکەڵ بەژیانی جافەر قولی بوون، وەکو ئەوەی دەڵێ؛ جافەر قولی لەتافی لاویەتیدا لەخەو کچێکی جوان دەبینێ و حەزی لێ دەکا، کچی خەونەکە ناوی ملواری دەبێ، لەپاشانا بەڕێکەوت چاوی بەکچێک دەکەوێ ئەویش ناوی ملواری دەبێ و شێوەو ئەدگای لەکچی خەونەکەدەکا، ئیتر لەگەڵ ئەوەی جافەر قولی تا رادەیێک ئەمەیان بەئەو دەزانێ بەڵام هەمیشەدەڵێ ملواری خەونەکە نەدۆزمەوە لەشێتی رزگاریم نابێ.

هەر چۆنێ بێ ئەم بەسەرهاتە ئەفسانەیییانە چێژ و ئەندێشەی شاعیری خەڵکی نەخوێندەوار و ساکاری ناو میللەت دروستیان کردووه.

جافەر قولی لەدوای تەمەنێکی درێژ لەساڵی 1905 لەخوارزەم کۆچی دواییکردووه.[١]








[٢] [٣]

  1. 'عەلی پاکسرێشت
  2. سەرچاوەی وێنە: کوردستان میدیا
  3. سەرچاوەی وێنەی دووەم ' رێبوار خالید تاهیر