جەلال دەباغ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Download (6)2214.jpg

جەلال دەباغ لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٩٣٩ لە سلێمانی ، جەلال دەباغ کەسایەتی سیاسەتمەدار، نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کوردە، دەباغ لە ئێستادا سکتێری حیزبی چەپی کوردستانە و پێشتریش ئەندام بووە لە حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق.. یەکەم جار مانیفێست بەیاننامەی پارتی کۆمونیستی وەرگێڕا بۆ کوردی لە ساڵی 1967،کە لە ساڵی 1996 و 2001 چاپ کرا.

قوتاپخانەی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. سێ ساڵ لە 1959-1962 مامۆستابووە.

دەرچووی پەیمانگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە بوخارست رۆمانیا 1964، دەرچووی پەیمانگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لەمۆسکۆ 1976.

لە یەکەمین و دووەمین و سێیەمین کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کوردا بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر هەڵبژێردراوە و سکرتێری بەڕیوەبردنی یەکێتی بووە 1970-1974.

نوێنەری یەکێتیی نووسەرانی کوردبوو لەپێنجەمین کۆنگرەی نووسەرانی ئاسیاو ئەفریقیا- ئەلمائاتا – کازاخستان 1975 لە گەڵ حوسێن عارف.

ماوەی 25 ساڵ زیاتر لە بواری رۆژنامەگەریدا کاری کردووە. لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕسی نۆێی کوردستاندا و لە راپەڕینە شکۆدارەکەی ئاداری 1991 دا بەشدارییەکی چالاکانەی کردووە.

لە ساڵی 1956-ەوە دەستی بە نووسین کردووە. بەرهەمی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و وەرگێڕانی لە رۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

جێگری سەرنووسەری هەفتەنامەی (بیری نوێ الفکر الجدید)و ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندان گۆڤارو رۆژنامەی پێشکەوتنخوازو سکرتێری نووسینی گۆڤاری (رێگای ئاشتی و سۆسیالیزم) و بێژەرو ئەندامی دەستەی نووسەران رادیۆی نهێنی دەنگی گەلی عێراق لەدەرەو بەرپرسی بەشی کوردی بووە، لەدوای کودەتا شوومەکەی 8ی شوباتی 1963. ئەندامی سەندیگای رۆژنامەنوسانی کوردستانە.

پتر لە پەنجاساڵ بەشداری تێکۆشانی نهێنی و ئاشکرای بزاڤی رزگاریخوازی گەلی (کوردستانە لە دژی رژێمە دیکتاتۆرەکان و بەشداری هەردوو شۆڕشە کەی ئەیلول و شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان.

ئەندامی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانە.

لەبواری بزوتنەوەی خوێنکاران و لاواندا کاری کردووەو، تێکۆشەرێکی ماندونەناسە لەپێناو مافەکانی ژنان و ئافرەتان و یەکسانییان لەگەڵ پیاواندا.

خەبات دەکا لەپێناو مافی پەنابەران و رەوەندی کوردستاندا لە دەرەوەو بۆ پێدانی مافی پەنابەری و نەگێڕانەوەی بەزۆری پەنابەران و کۆچکردووان.

نووسین و وەرگێڕی پتر لە بیست کتێب و نامیلکەیەو، بەسەدان وتارو بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیری و سیاسیی لە رۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەڕە کوردی و عەرەبییەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

بەرهەمەکانی نووسەر:

دیکتاتۆری دیموکراتی میللی، ماوتسی تۆنگ کراوە بە کوردی.

هەندی زانیاری مارکسی لێنینی دەربارەی شۆڕش کراوە بە کوردی 1968.

چیرۆکی تانیا کراوە بە کوردی 1970.

لێکۆڵینەوەکان بۆ سەد ساڵەی لە دایکبوونی لێنین لە گەڵ هۆگر گۆران کراوە بە کوردی 1970.

قۆناغەکانی گۆڕانی کۆمەڵ ئامادەکردن و وەرگێڕان 1972.

دەربارەی کادیر دیمترۆڤ کراوە بە کوردی 1973 پێنج جار چاپکراوەتەوە.

ژیان و تێکۆشانی دیمترۆڤ 1973.

حیزبی مارکسی لێنینی و دەورگێڕانی لە تێکۆشانی چینایەتی کارگەراندا کراوە بە کوردی 1968.

کورتە باسیکی ماتیریالیزمی دیالەکتیک کراوە بە کوردی 1970.

لە دەفتەری گەشتێکی رێگای ژیانەوە نووسین 1978.

راپەڕینی کوردان 1925 (راپەڕینەکەی شێخ سەعید) پڕۆفێسۆر م.ا.حەسرەتیان کراوە بە کوردی 1985.(8)

بیست و هەشت ئەستێرە لە ئاسمانی نەمریدا نووسین 1985.

گۆرانی سەرکەوتن شیعر چاپی یەکەم سوید 1998.

حیزبی پیشڕەوی چینی کرێکارو زەحمەتکیشانی کوردستان نووسین 1990.

دەربارەی شێوەی مارکس لە نووسینی سەرمایەدا بە عەرەبی ئامادەکردن.