جەمال شادان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

هونەرمەند جەمال شادان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سلێمانییە.

جەمال شادان..jpg

هونەرمەند جەمال شادان لە ساڵی 1944 لە گەرەکی کانێسکان لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

415067333.jpg

لە سەرەتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا ئارەزوو و خولیایی مۆزیک دەکەوێتە سەری و سەرەتا خۆی فێری ئامێری (دووزەلە) دەکات.

سەبارەت بە نازناوی (شادان) هونەرمەند جەمال شادان دەڵێت: باڵەبان و دووزەلەم دەژن وتم تا بەناوی ئامێرێکەوە ناویان نەناوم نازناوێک بۆ خۆم هەڵبژێرم، شادانیش بە واتایی دڵخۆش دێت.

پاشان لە ساڵی 1966دا کە دەچێتە خانەی مامۆستایان کەمانچەیە دەکڕێت و لەسەر دەستی مامۆستایی کۆچکردووە (ولیەم یوحەننا) فێری نووسینەوە دەنگەکان و نۆتا دەبێت.

تا ئەو کاتەی دەبێتە مامۆستای سروود و مۆسیقا لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی.

415496293.jpg

جەمال شادان لەگەڵ هاورێکانی بەشداری هەموو بۆنە و ئاهەنگەکانی کردووە، هەروەها ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە کە لە ساڵی 1970دا دامەزراوە.

ناوبراو لە ئێستادا خانەنشینە و بەشداری کەم بۆتەوە لە بۆنەکاندا.

جەمال شادان.1.jpg


بابەتە پەیوەستکراوەکان




  • تۆمارێکی تایبەت لە لایەن بەرێز ( جەمال شادان)وە بۆ (مانو بەرزنجی)