جەمال نەبەز بۆ ڕەفیق حیلمی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کەرکووک 08-06-1956

جەمال نەبەز بۆ ڕەفیق حیلمی.jpg

مامی گەورە و خۆشەویست جەنابی مامۆستا ڕەفیق بەگ

هەموو کاتێکت خۆشی...

لەپاش هەواڵ پرسینێکی دڵسۆزانەی خۆشەویستانەی کوردانە هیوام وایە لە ئەوپەڕی شادی و بەختیاری و لەش ساخیدابن و هەرگیزا و هەرگیز ناخۆشی و خەفەتباری و لەش بەبابری بەخۆتانەوە نەبینن.

گەورەم:

گەلێ خۆم بە گوناهبار ئەزانم کە تا ئێستا وەرامی کتێبە نایابەکەتانم نەداوەتەوە بێ گومان خۆتان لە بەزمو ڕەزمی معلم شارەزان هیچ پێویست ناکا بۆتان باس بکەم تەنیا ئەوەندە هەیە کە کتێبەکەم پێ گەیشت وەک کابرایەکی تینوی پەرێشان لە چۆڵێکی کاکی بە کاکی بیابانا لێی بقەومێ و لەپڕ بگاتە کانی و ئاوێ و هەتا پێی ئەکرێ دەم بخاتە ئاوەکەوە و ئەگەر زگی بیگرێ چۆڕ بڕی بکات، منیش بە چەشنی ئەو تینیوە هەر لەگەڵ ئەو یادگارە بەنرخەم گەیشتە دەست تا دوا لاپەڕەیم خوێندەوە بێ گومان من لە وزەمانییە بەتان و پۆی ئەو ڕەنجە پێ لەگەنجەدابیم چونکە هەرچییەک بڵێم هێشتا هەرناتەواوە بەڵام هەر ئەوەندەم پێ ئەکرێ کە دەستەودۆعا ڕووبکەمە خوای گەورە کە هەتا هەتایە بۆ ئێمەت بهێلێ و لەسەر ئەم ڕێگەیە بەردەوامت کا بۆ خزمەتی گەلووڵات.

هیوام وایە کە لێم بوووری لە دواکەوتنی نامەوە درێخی کردن، چونکە پێغەمبەر فەرموویەتی (العزر عند کرام الناس مقبول)، ئیتر ئومێدەوارم کە لە کەموکورتی نامەکشم ئەم بەخشن چونکە بە دەم ناگێرێتەوە کە لەم ڕۆژانەدا لە چ فەلاکەتی و ماندوویەتیەکداین.

فاضل افندی و کاک نەریمان و هەموو برادەران سەلامت لێ ئەکەن و دۆعای خێرت بۆ ئەکەن. خۆم زۆر سەلامم هەیە بۆ (مامۆستا)! بەشیر و کاک عارف و گشت دۆستان. ئیتر هەر بە بەرزی بت بینم چاوەکەم.

دڵسۆزتان

جەمالەدین


سەرچاوە: رووداو