جەمال ڕەفعەت باباجان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

جەمال ڕەفعەت باباجان

409000182 .jpg

لە ساڵی 1912 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە لە ڕێکەوتی 16-01-1990 لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد لە گردی سەیوانی شار بە خاک سپیردراوە.

ناوبراو لە ژیانیدا سێ جار هاوسەرگیری كردوە:

زەینەب شەریف ، حەلاوە سەیدعومەر ، سەبریە محەمەد

منداڵەكانی كچ:

دڵسۆز ، دڵگیر ، دڵخۆش ، خەبات ، كۆچكردوو شارا ، بەهار ، هێشوو.

منداڵەكانی كوڕ:

هاندەر ، زەردەشت ، شاخەوان، هەوراز .

جەمال ڕەفعەت بابەجان کێ بوو.؟

جەمال رەفعەت 78 ساڵ ژیاوەو یەکێک بووە لە پیاوە نەتەوەییە کوردپەروەکانی کوردستان.

جەمال ڕەفعەت کە یەکێک بووە لە ئەندامانی حیزبی هیوا کاتێک دروست بووە.

یەكەم ڕادێوی شۆڕشی ئەیلول جیهازەكەی بە لۆریەكەی خۆی كە هەر خۆشی لێیخوڕی لە بەغاوە هیناویەتی و گەیاندویەتە دەستی شۆرش.

408295804 .jpg

مام جەلال تەڵەبانی لە ماڵەكەیدا چەندین جار و بە چەندین مانگ ئێختیفا بووە لە ماڵی كارێزەكە لە ماڵی جەمال رەفعەت سولەیمان موعینی و هاوەڵەكانی كە ئەو كات لە ڕۆژهەڵات هەڵهات بوون و هاتبونە سلێمانی لە باشور لە ماڵی جەمال ڕەفعەت بوون.

زۆریش بەماڵ و پارە یارمەتی وفریای كوردانی ڕۆژهەڵات كەووتوە لە كاتی لێقەوماندا.

لە 1963 ناوی لە قایمەی تایبەتدا ناوی هاتووە بۆ گرتن.

زۆر شتی تری كە لە سەرەتای گەنجێتیدا لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید بووە.

جەمال رەفعەت وەکو باوکی خۆم زۆری گێرانەوەی بابەتی مێژووی هەیە وە لەچەند کتێبێکیشدا باسی ئازایەتی و کوردایەتی وسەرودڵ باشی کراوە.

وەکو پەرتوکی شەری بەردەقارەمان وە پەرتوکی چێشتی مجەوری هەژاری شاعیر، ئەمەی بۆتان ئەگێرمەوە لەدەمی خۆیەوە بۆ خۆمی گێراوەتەوە.

حەزم کرد وون نەبێت و بچێتە چومکێکی مێژووی کوردستانەوە.

باوکم خاوەنی دوو لۆری بار هەڵگربووە لەساڵەکانی پەنجاکان و شەستەکاندا. دوای حیزبی هیوا باوکم ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەبێت.

سەرکردایەتی شۆرشی ئەوکاتەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادوێی کوردی ئێرە دەنگی کوردستان دا ئەنێن جیهازی رادیوێ کوردی ئەکڕن و ئەیانەوێت لە بەغاوە بیگەیەننە دەرەوە بۆ ناو شۆڕش .

بە باوکم ئەڵێن باوکیشم لۆریەکانی سایەقیان هەبوو باریان ئەگواستەوە لە بەغاوە بۆ سلێمانی باوکم بەسایەقەکەی ئەڵێ شتێکی وا هەیە لە بەغاوە ئەو جیهازەی رادوێیەم بۆ بخەرە ناوبارەوە بیگەیەنەرە سلێمانی.

408842251 .jpg

سایەقەکەش ئەڵێ بۆ تۆ من بەچی تێ ئەگەیت من بگرن ئیعدامم ئەکەن من خاوەنی5 منداڵم هەموو لۆریەکم لەسەر تاپۆ بکەیت بۆ خۆم من شتی وا ناکەم.

باوکیشم ئەڵێ باشە خۆم دێم بۆ بەغا لە گەڵت تۆ بە تەکسی وەرەوە خۆم لۆرییەکە لێ ئەخورم بۆ سلێمانی وئەی هێنمەوە گەر بگیرێم با خۆم بگیرێم .

باوکم ووتی جهازەکەبەقەدەر موبەریدەیەک ئەبووخستمە ناو بارەوە و لەژێر باردا شاردمەوەو گەیاندمە سلێمانی. دوای بۆ بەیانی گەیاندمە ناو شۆڕش.

ئەوە یەک چومکی زۆر زۆر بچوک لە ژیانی باوکم رەحمەت لەو گۆرەت هەر بە هۆی ڕۆژنامەی خەباتەوە ناوی كچیكی ناوە خەبات کوردایەتی و نیشتمان پەروەری بۆ منیش بەجێهێشتووە.

یەکێک بووە لەوانەی ئەمڕۆی کوردستانیان دروست کردووەو ناویشی نەهاتووە لەکولەکەی تەڕدا زۆربەداخەوە.

زۆرن ئەوانەی وەکو ئەو سەربازی وونن زۆرن ئەوانەی کوردیان ئەکوشت و ئەنفالیان ئەکردین ئێستائەوانە شتن.

لە ساڵی 1963 لەدەرەوە بووە بە پێشمەرگە لە9ی حوزەیرانی1963 رای کردەدەروە ئەمری گرتن و کوشنی هەبوو لە مەنعە تەجەولەکەی سلێمانی بەڵام دەرباز بوو نەگیرا.

لە بەر ئەوە ئەم رووداوە پێش ئەم کاتە بووە لەوانەیە لە سەرەتای ساڵی 1963 دابووبێت .


تێبینی: تۆمارێکی تایبەت لەلایەن (هەوراز جەمال رەفعەت) سەبارەت بە ژیانی بەرێز ( جەمال ڕەفعەت باباجان)