حاجی مەلا کەریم زەنگەنە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Malakari.jpg

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

حاجی مەلا کەریم حاجی سەعید زەنگەنە لە ساڵی 1897 لە شاری سلێمانی لە گەرەکی سەرشەقام لە دایکبووە.

تەمەنی سێ ساڵ بووە باوکی کۆچی دواییی کردووە.

دایکی ئامینە خان رەسوڵ ئاغایان لە لە دەوڵەمەندەکانی زەنگەنە بوو بە خیوی کردووە و ناردووێتیە قوتابخانە روشدیەی تورکی کە تەنیا قوتابخانە بووە لەشاری سلێمانی هەتا پۆلی چوارەمی سەرەتاییی خوێندووە.

بەلام خونیدنی بەهۆی بڕیارێکی حکوومەتی عوسمانی تەواوو نەکردووە. لەبەر ئەوەی قوتابی دەبوایە بە پۆسەنی رەسمی بێتە قوتابخانە کە بریتیی بووە لە (چاکەت و پانتۆڵ و شەپقەی قەپاغدار) ئەم بریارەی جێبەجێ نەکردووە و وازی لە خویندن هانیوە.

دایکی دەیخاتە قوتابخانەی دینی کە پێی دەوترا حوجرە، پاشان دەچیتە قوتابخانەی مامۆستا (ناجیە خان) کە ئافرەتێکی موسلمان و زیرەک بووە، لەوێ دەستی کردووە بە فێربوونی زمانی فارسی و تورکی و عەرەبی.

لەبەر ئەوەی ناوبراو لە قوتابخانەی (روشدیە) فێری نووسین و خویند و زمانی تورکی دەبێت و زۆر زیرەک دەبێت لە ماوەی 6 مانگدا قورئانی پیرۆز تەواو دەکات و نازناوی مەلا کەریمی بەسەرا دەدرێ.

Mala karim z.jpg

هەروەها لە مامۆستا ناجیە خانەوە بەباشی فێری زمانی فارسی دەبێت و ئینجا دەس دەکات بە خوێندنەوەی کتێبی فارسی و عەرەبی و بەهۆی قورئانی پیرۆزەوە فێری عەرەبییەکی باش دەبێت.

لە تەمەنی 18 ساڵیدا دایکی کۆچی دوایی دەکات، لەو کاتەدا دەچێتە یەکێک لە مزگەوتەکانی سەرشەقام و دەبێت بە فەقێ بۆ ئەوەی نەبێت بە عەسکەری تورک.

بەلام ئەمە سەری نەگرت و کرا بە عەسکەر و ڕەوانەی شاری موسڵ کرا.

چەند مانگێک عەسکەری دەکات و پاشان رادەکات و دێتەوە بۆ سلێمانی، دووای ئەوە ئینگلیز دێنە سلێمانی و مێجەرسون دەبێ بە حاکمی سیاسی، ئەو کاتە مەلا کەریم، مرید دەبێ لە مزگەوتی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ و هاتوچۆی گۆڕی کاک ئەحمەد دەکات، پاشان خۆی دەناسێنی بە مێجەرسون، مێجەرسون کە دەزانێت زۆر زیرەکە، رۆژێک پێی دەڵی حکوومەتی ئێراق کارەبا دەهێنی بۆ سلێمانی و دەتوانی لەگەل ئەواندا کاری کارەبا بکەیت.

بە هۆی جووڵانی سوپا بۆ موسڵ بۆ دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینی شێخ ئەحمەد بارزان، چەند جارێک چووتە موسڵ.

بیر و هەستی کوردایەتی لە مێشک و دڵیدا دەچەسپێ. ساڵی 1934، شەوانە دوای نوێژکردن دەستی دەکرد بە وەرگێرانی کتێبی(کلیلة و دمنة) چەند مانگێک لەبەر چرا تەرجەمەی دەکردن و بە گوێرەی حیکایەتەکان وێنەی بۆ دەکێشان، دوای ڕاکێشانی کارەبا بۆ چەند ماڵێک وەک ماڵی مێجەرسون و شابەندەر و ماڵی شێخ مەحموود و شێخ قادر و حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا و عیزەت بەگ عوسمان پاشا، کارەبای بۆ ماڵی خۆی ڕاکێشا لە گەڕەکی دەرگەزێن نزیک ماڵی عیزە بەگ.

لە سایەی بوونی کارەبا وە بە ماوەی دووساڵ لە تەرجەمەی کلیلە و دیمنە بووە و کا تا ئێستا ئەو دانەیە بە دەستنووسی خۆی و وێنەکێشانی ئەو پارێزراوە.دواجار ناوبراو بە نەخۆشی دڵ لە مێژووی 21-08-1980 کۆچی دوایی کردوە و لە گردی شێخ ئەوڵا کە ناسراوە بە شێخ کاسە و کەوچک نێژراوە.