حسێن زێڕینگەران (فرووهەر)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Img292.jpg

سەرپۆلی ٢ حوسێنی زێڕینگەران (فرووهەر) لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا ئەندامی کۆمیتەی شاری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بووە لە مەهابادێ.

وەک بە تەواوی ساغ کراوەتەوە نەمر حوسێنی زیڕینگەران ئەندامی ژمارە ١ی کۆمەڵەی ژ.ك. و نێوی ڕێکخراوەیی لە ژێکاف دا کاوە- ١ بووە، بەڵام وەک دەبینین لە بن ئەم وێنەیە دا کە لە ئارشیڤی نەمر عوبەیدیلای ئەییووبیان وەرگیراوە نووسراوە "نەریمان" و دیارە ئەوەش تاق و جووت کردنی نێوی وی واتە کاوە - ١ لە گەڵ کەسێکی دیکەیە .

وەک لە چاپەمەنییەکانی سەردەمی کۆمار دا دەردەکەوێ حوسێنی زێڕینگەران دەورێکی سەرەکی گێڕاوە لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە زۆر شوێن.

لە کتێبی ئەلەمووتی دا " فصولی از تاریخ مبارزات سیاسی و اجتماعی ایران و جنبشهیای چپ. شرکت انتشارات چاپخش، ١٣٧٠ تهران" دا باسی ئەو سەفەرەی کراوە کە دوکتور سەلاموڵای جاوید کردوویە بۆ نەغەدە بۆ جێ بەجێ کردنی کێشەیەک کە لەوێ لە ئارا دابووە و لەوێ حوسێنی زێڕینگەران نوێنەرایەتی کۆماری کوردستانی کردووە. ئەلەمووتی دەنووسێ : "...بەهەر حاڵ وەزیری نێوخۆ لە گەڵ ئاغای شەکیبا بەرەو نەغەدە وەرێ کەوتن.

ئامادە کردنی وەسیلەی سەفەر پێ کردن زەحمەت بوو، بەڵام دوای ماوەیەک ژمارەیەک قەرەپەپاغی چەکداریان لێ پەیدا بوون و بە وڵاغەکانی وان بەرەو نەغەدە چوون.

لەوێ لە نەغەدە خێڵی قەرەپەپاغ هاتنە پێشوازیان و زۆر لە کوردەکان کۆبوونەوە و لە سەرکردە کوردەکان حوسێنی زێڕینگەران لەوێ بوو و خیلافەکە جێ بە جێ کرا...."[١]

تێبینی : ئەم وێنەیەش بە سپاسەوە لە کتێبی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) وەرگیراوە و وەک لە ژێر وێنەکە دا نووسراوە لە ئارشیڤی سەیید عوبەیدیلای ئەیووبیان وەرگیراوە ارسال شده توسط حه‌سه‌نی قازی در دوشنبه, دی ۰۶, ۱۳۸۹ هیچ نظری موجود نیست: