خورماڵ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
136324187 .jpg

خورماڵ شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە کە لە پارێزگای هەڵەبجە دایە و لە(٧٠) کیلۆمەتریی ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی دایە.

خورماڵ ناوەندی ناحیەی خورماڵە و لە دەشتی شارەزوور و نزیک بە ناوچەی ھەورامان دایە.

ناحیەی خوڕماڵ یەکێکە لە ناحیەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە عێراق. ناوەندەکەی ناحیەی خورماڵە.

لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم ناحیەیە ١٨٬٦٢٨ کەس بووە.

شوێنەواری شورای خورماڵ

ئەم شورایە یەکیکە لەکۆنترن شوینەوارەکانی میژووی خورماڵ بەشورای شاری خورماڵ ناسراوە ئەمەش لەسەر ئەوسیفەتەی کە ھەیبووە بۆ پاراستنی شوینی شارەکە لە دوژمنان .

بەرزی ئەم شورایە لە ئیستاو لە ڕابردووشدا لە ھەموو بەشەکانیدا دەگاتە ( 3 ) م پانی شورای شاری خورماڵ ( 2 ) م دەبیت کە بەشیوەیەکی ھەندەسی دیوارەکانی بنیات نراون .

خورماڵ554.jpg

دریژیەکەی لە خاڵی دەست پیکردنیەوە کە لە قەڵای خورماڵ لەسەرەوە دەست پیدەکات تا دەگاتەوە بە دیوارەکانی ڕووی پیشەوەی قەڵاکە لەبەرزایەکانی پشت خورماڵ (2800) م دەبیت کە جۆریک ئەوبەشەی شوراکە کە ئیستا ماوەتەوە لە نیوان ھەر ( 50 ) م دا قولەیەکی سەربازی لە خۆ دەگریت کە ژمارەی قولەکان زۆرن کە ھەر قولەیەک بەشیوەیەکی نیوە بازنەی لە دیوی دەرەوەی شوراکە بە دیواری شوراکەوە بەستراونەتەوە کە ئەم قولە سەربازیانە پانی ھەرنیوە بازنەیەک یان پانی ھەرقولەیەک ( 4 ) م دریژی نیوە بازنەکە ( 5 ) م دەبیت کە ئەمەش فراونیکی زۆرەو لەکۆندا جەنگاوەرەکان زۆر بە ئاسانی توانییانە لەسەر ئەم قولانە ھەتوچۆبکەن و بەرگری لە شوراکە بکەن .

بەشیوەیەکی گشتی پیوانەو ئەندازەی ھەموو قولەکانی ئەم شورایە وەک و یەکە ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەک قولەی ترماونەتەوە کە دەکەونە بەشی ناوەوەی قەڵای خورماڵەوە ، ھەمان دیزاینیان ھەیە لەدروست کردن بەڵام بەشیک لەقولەکانی قەڵای خورماڵ تاڕادەیەک بچوکترن ، ھەروەھا ئەم شورایە لەبەشی باشورەوە و لەم بەشەدا ( قاپی ) یەکی تیدابووە ھاوکات جۆریک لەپایەش بوونی ھەبووە بۆ ئەوەی شوراکە بپاریزیت لە ئاوی چەمەکە کەواتە دەرگایەک ھەبووە بۆ ئاوە لەژیرەوە ھاتوەتە ناو شوراکە وە و دەرگایەکیش ھەبووە بۆ ئەوەی دانیشتوان و سەربازانی ئەم شورایە بینەناوشوراکەوە .

منارەی مزگەوتی گەورەی خوڕماڵ

Ub4bxm41245.jpg

منارەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ منارەی مزگەوتەکە کەوتوەتە ناو حەوشەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ وە بەرزی منارەکە لەئیستایا ( 12 ) مەترە و لە 8 لا پیک ھاتووە و زوریک لەلاکانی لە { 4_5 } چین لەخشت پیک ھاتووە و لەڕووی دەرەوەیشەوە تا کۆتایی منارەکە { 54 } چین خشت پیکھاتووە ، ئەم منارەیە لەسەر دەروازەی مزگەوتەکە دروست کراوە کە بەشی زوری ئەم دەروازەیە ڕووخاوە و تەنھا چەند شوینکی کەمی ماوەتەوە منارەکە دروستکراوە لەڕەنگی خشتی سوری کاڵ کە ڕوویەکی جوانی داوە بەمنارەکە .

لە شارەدێی خورماڵ-ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، منارەی مزگەوتیک هەیە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ی زاینیی و دەکەوێتە حەوشەی مزگەوتی گەورەی شارەدێکەوە، کە مێژوویەکی کۆنتری هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هاتنی ئاینی ئیسلام.

هەندێک لە سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوەدەکەن پێش ئەوەی منارە و مزگەوتی خورماڵ دروست بکرێت هەمان ئەو شوێنە پەرستگای زەردەشتییەکان بووە و دواتر لەسەر دەمی هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە کراوەتە مزگەوت.

لەسەرەتای هاتنی ئاینی ئیسلامدا هیچ مزگەوتێک منارەی نەبووە، بۆیە مزگەوتی گەورەی خورماڵ-یش منارەی نەبووە دواتر لە سەدەی ١٨-دا لە دەروازەی مزگەوتەکە منارەکە دروستکراوە.

N09vlub.jpg

هەرچەندە ئێستا منارە لەسەر مزگەوتەکان دروست دەکرێت، بەڵام لە ڕابردوودا بە هۆی قورسیی و فراوانی منارەکانەوە زۆر جار گونجاو نەبووە منارە ببرێتە سەر بانەکان، چونکە مەترسی ڕوخانی مزگەوتەکانیان هەبووە، هەر ئەمەش وایکردووە کە منارەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ نەبرێتە سەربانی مزگەوتەکە بەڵکو لە دەروازی مزگەوتەکەوە دروست بکرێت.

بەرزیی منارەکە لە ١٢مەترە و لە ٨ لا پێک هاتووە، لەڕووی دەرەوەش تا کۆتایی منارەکە لە ٥٤ چین خشت پیکهاتووە، هەروەها لە ناوەوەی منارەکە ٣٤ پلەکانە هەن کە مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانیی بگاتە لوتکەی منارەکە.

منارە و مزگەوتی گەورەی خورماڵ، تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج جار بەهۆی جەنگەکانەوە، ڕووخاوە و دواتر نۆژەنکراوەتەوە، دواین نۆژەنکردنەوەی منارەکەش لە ساڵی ٢٠١٣بووە، هەر لەو ساڵەشدا مزگەوتەش ڕوخێنرا بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی، بەڵام تا ئێستا نۆژەن نەکراوەتەوە ومنارەکەش، بەهۆی بومەلەرزەکەی ١٢/١١/٢٠١٧ ەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت و جارێکی تر مەترسیی ڕووخانی لەسەر درەوستبووە.
5kpkajt.jpg

عەلی حاجی زەڵمی، مێژووناس لەڕێگەی ڕۆژنیوزەوە ڕەخنەی لە حکومەتی هەریمی کوردستان گرت و وتی: ئەو شوێنەوارە مێژوویییە لەهەر وڵاتێکی تردا بوایە گرنگیی زۆری پێدەدرا و دەبووە جێگەیەک بۆ ڕاکێشانی گەشتیار، بەڵام نەک هەر ئەمە نەکراوە بەڵکو ئەوەشی بۆی کراوە بەناوی نۆژەنکردنەوەی خراپتری لێبەسەر هات.

ناوبراو، وتیشی: ئەو کەرەستە و پێداویستیانەی، کە لە نۆژەنکردنەوەی منارەکەدا بەکارهێنراون لەِڕووی کوالیتیەوە زۆر نزمن، بۆیە لە زۆر شوێنی دیواری منارەکە درزی زۆر گەورە دروست بوون، کە مەترسی هەیە بە بومەلەرزەیەکی بچوکی دیکە بەتەواویی منارەکە داڕوخێت و لەناوبچێت.