خەرتەلە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Sinapis alba 002.jpg

سێناب، خەردڵ، خەردەل، تۆوێکی تیژە، گیایەکی یەک ساڵە یە لە تیرەی خاجییەکان Cruciferes کە دوو جۆری چەرموو و رەشی هەیە، گەڵاکانی لە گەڵای توور دەچێ، بەڵام چووکەترە، گوڵەکانی زەرد و تۆوەکەی ورد و قاوەیی و تام تیژە، تۆوەکەی پاش ئەوەی کوترا، لە سرکە یان ئاودا دەکرێتە هەویر و لە گەڵ گۆشت و چێشتی دیکە دەخورێ. وشەی Mustard لە وشەی لاتینی Mustumوە وەرگیراوە بە لاتینی مانای شیلەی ترێ و باقی میوەجات دەدا. ساڵی 1802 دوکتۆری بەناوبانگی ئینگلیزی Herberden تێکەڵاوێکی لە سیر و تۆوی خەردەلی بۆ دەرمانی ئاسم دنواند.

ڤیساغروسی عەکیم نزیک بە ساڵی 530 پێش زایین ئەم رووەکەی بۆ دەرمانی دووپشک پێوەدان بەکار هێناوە و سوقرات لە 400ی پێش زاییندا خەردەلی وەک دەرمانی نەخۆشیی نێو و دەرەوەی لەش بەکار هێناوە.

لە ساڵی 334ی پێش زاییندا داریۆشی سێهەم، شای ئێران بەو جۆرەی کە مێژوو باسی دەکا یەک کیسەی تۆوی کونجی بۆ ئەسکەندەری گەورە نارد، تاکو بەم شێوە بڵێ کە سپایەکی بێ ژماری هەیە.ئەسکەندەریش لە وڵامدا کیسەیەکی تۆوی خەردەلی بۆ داریوشی سێهەم نارد، تاکوو بەم شێوە لە لەشکری بێ ژمار و لە هەمان کاتیشدا تووند و تیژی یۆنان ئاگاداری بکا.

لە ساڵی 800ی دوای زیین، خەردەل لە زەوی و زاری یەکێک لە کلیسەکانی مەسحیەکان لە نزیکی پاریس چێندرا و لە ساڵی 812 بە هۆی بڕیاری پارلەمان، گیای خەردەل لە ئەو شوێنانەی سەر بە سەڵتەنەت بوو چێندرا.

لە ساڵی 1820ی زاییندا ژنێکی ئینگلیزی بە ناوی Mrs. Clements of Durham لە بەر ئەوەی توانیی خەردەلی وشک بە شێوەی ئاردێکی زەردی کاڵ دەربێنێ و لە ژێر ناوی دورهام موستارد لە بازاڕدا بیفرۆشێ، سروەت و سامانێکی باشی کۆ کردوە.

ساڵانە لە جیهاندا زیاتر لە 300000 تۆن خەردەل بە تایبەتی لە جۆری چورموو و قاوەیی یەکەی دەخورێ. لە لاپەڕەی 34ی کتێبی Ingeberg Lingeg(rd دا نووسراوە: شتە بەهەشتیەکان لە تۆوی خەردەل دەچن کە مرۆڤ دیچێنێ، لە هەموو تۆوێک چووکەترە، کاتێکیش بەرز ئەبێ لە هەموو ئەو گیایانە کە بۆ بەهارات دەشێن بەرزترە، تەنانەت وەک دارێکی لێ دێ و باڵندەکان لە سەر لقەکانی هێلانە دەبەستن.

Matt.13:13-32)… ئەم دارە کە لە ئەنجیلدا باسی کراوە، خەردەلی رەشە (Sinqpis nigra) کە لە ئیسرائیل دا دەچێندرێ و دەشتەکیشی هەیە. بەڵام کە چێندرا زۆر بەرز دەبێ. لە لێواری ئاوەکانی Cenesarets دا تاکوو 3 میتر بەرز دبێ و لەم کاتەدا مرۆڤ دەتوانێ بڵێ دار خەردەل چۆلەکەش لە سەر لقەکان هەڵدەیشن و تۆوەکەی دەخۆن و هێلانەشی لەسەر ساز دەکەن. دەنکەی تۆوەکەشی 1 میلم زل و 1 میلیگرەمیش قورسە…

Carinata-flowering-in-field.jpg

لە تۆەوی خەردەلدا گلوکسیدێکی بێ تام بە ناوی Sinalbin، کاتێک تۆوەکان ورد دەکرێن بە هۆی ئەنزیمێکەوە کە تێیدایەک ئەو رۆنە تیژەی لێ پێک دێ. کە مرۆڤ خەردەل دەجوێ ماوەیەک دەخایەنێ تاکوو تامە تیژەکەی هەست دەکرێ. لە مێژە خەردەل وەک دەرمانی گەیاندنی دمەڵ بە کار دێ. بۆ زانیاری زیاتر باشە ئەم وەرگێڕانەی کاک حەمید تەیموریش لێرە دا بنووسمەوە کە لە سەر خەرتەلە نووستراوە.

کاریگەری گیای خەردەل

دوو جۆر خەردەل هەیە، یەکیان رەش و ئەویتر سپی یە. هەردووکیان بۆ زۆر مەبەست لە چێشتخانە وەک بەهارات و بۆ وەک دەرمانیش بەکاری دێن. جیاوازی ئەم دوانە لەوەدایە کە گوڵ، تۆم و رۆنی جۆرە رەشەکەی زۆر بەکەڵکە، بەڵام لە جۆرە سپیەکەیدا تەنیا تۆمەکەی بەکار بێنن. گەردەی خەدردەلی رەش بۆ دەوا و دەرمان گرنگی یەکی زۆری هەیە.

لەبەر ئەوە ئەم گەردە دەتوانێ زۆر خێرا خوێن بگەیەنێ بە پێستی لەش و گەرما پێک بێنێ. بۆ چەور کردنی لەش زۆر جار رۆنی خەردەل بەکار دێنن. هەر وەها رۆنەکەی بۆ دەرمانی سکچوون و رشانەوە بەکار دبرێ. مرۆڤ دەبێ ئاگاداری ئەوە بێ کە کاتێک لە خواردنی تۆمی خەردەلدا پێستی لەشی دەسووتێتەوە یان سوور هەڵدەگەڕێ نابێ خۆی لە قەرەی ئەو شتانەی کە بۆ پێست زەرەیان هەیە بدا. لە خەردەلدا مادەی کەلسیۆم و ئاسن هەیە کە دەبێتە هۆی راگرتنی رادەی باکتریە ریخۆڵە. بێجگە لەمانە ڤیتامینی ئا و ئاسن و زینکی لە خەردەلی سەوزدا هەن.

خەردەلی سپی دەرمانی باشە بۆ ئێش و ئازار و هەروەها ئانتیبیۆتیکە و رادەی میزیش دەباتە سەرێ. رۆنی خەردەل بۆ دامراندنی وەرەم کردنی جمگەکان بەکار دێ.

بێجگە لەمانە بۆ دەرمانی کۆکەش دەبێ. خەردەلی رەش و سپی کاریگەری گەرمیان لە سەر لەش هەیە و دەبنە هۆی گەیاندنی و کێشانی دمەڵ و بۆ لووت کپیش درمانن و خواردنیشیان دەبێتە هۆی میزان کردنی خوێن لە لەشدا.

خەردەل دەرمانە بۆ نەخۆشی جگەر و سکچوون و دڵیش دەخات کار. ئەو کاتانەی کە لەشی نەخۆش بەرەو چاکبوونەوە دەڕوا ئەگەر گەڵای تازەی خەردەل بخوا لەشی هێزی تێدەکەوێتەوە. ئەگەر یەک کەوچکی چای گەردەی خەردەل لەگەڵ ئاوی گەرمدا تێکەڵ بکرێ و سەر بگیردرێ بە سەر هەڵمەکەیدا دەرمانی چاک بوونەوەی هەڵامەتە.

ئەگەر شوێنێکی لەش بێشێ رۆژانە دەبێ بە رۆنی خەردەل ماساژ بدرێ بۆ ئەوەی ئازارەکە بشکێ، هەروەها ئەم رۆنە بۆ پشت ئێشە و نەخۆشی رۆماتیزمیش باشە.

وەرگێڕ: حەمید تەیموری

سەرچاوە؛ کیهان چاپ لندن ژ. 889.

بە فەرانسەیی Moutardeی پێدەڵێن. (ساکنی سەدر و نیقابە، هەرچی هەن پەردە و حیجابە/ ساعەتێ دوانم لە لابە، تۆوی خەردەل گوڵ مەبە(مەلا ئەحمەدی کۆر)