داتاشراوەی پاشای کوردی لولوبی (ئانوبانینی) واتا 4200 ساڵ بەر لەئێستا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرپێڵی زەهاوە.

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

داتاشراوەی پاشای کوردی لولوبی (ئانوبانینی) دەوروبەری 2200 ساڵ پ.ز واتا 4200 ساڵ بەر لەئێستا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرپێڵی زەهاوە.

Anubanini Rock Relief 1.jpg

ئەوەی لە نەخشەکەدا دەبینرێت پادشا ئانوبانینیە بەکەلوپەلی سەربازیەوە کە لە بەرانبەریدا خواوەند عەشتار دەبینرێت دوو دیلی بە دەستەوەیە، لەژێرپێی پادشاشدا 7 دیل دەبینرێت بەڕوتی کە یەکیان لەژێرپێی پادشادایە و یەکەم کەسیش تاجی پادشایەتی لەسەرەو بە تاجی پادشایەتییەکەیدا وادیارە سەر بەنەتەوەی (پارس_فارس) بێت. (ئانوبانینی پادشای بەتوانا، پادشای لولوبی نەخشی خۆی و نەخشی خواوەندی عەشتاری لەسەر کێوی باتیر نەخشاند.ئەوکەسەی ئەم داتاشراوەو ئەم نەخشە لەناو بەرێت، بەر نەفرەتی خواوەند ئانو، ئانوتروم، بل، بلیت، ڕامان، عەشتار، سین، شمش، بکەوێت و دووپشتی ئەو بەبابڕوات.)

لولوبیەکان بەشێکن لەدانیشتووانی کۆنی کوردستان کە لە هەزارەی سێ یەمی پێش زاین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی دەوروبەری سلێمانی و شارەزور و دەوروبەری دەریاچەی سیروان ژیاون.

لە نووسینی سۆمەری و ئەکەدیەکاندا بە (لولو، لولومی، لولوبی) ناویان هاتووە و بەخەڵکانێکی جەنگاوەر ناسراون، بەتایبەت لە سەردەمی نەرامسین پاشای ئەکەدیەکاندا کە لە 2273 بۆ 2219 پ.ز حوکمی کردووە کە هێرشی کردووەتەسەر لۆلۆبیەکان لەسەر بەردێک سەرکەوتنەکەی تۆمار کردووە کە ئێستا لە مۆزەخانەی لۆڤەرە لە پاریس، هەروەها لە دەربەندی گاوریش لە قەرەداخ لە سلێمانی داتاشراوەیەکی تری بەجێ هێشتوە کەتێی دا سەرکەوتووە بەسەر لۆلۆبیەکاندا.

لۆلۆبیەکان یەکێک بوون لە دەوڵەتە گەورەکانی هەزارەی سێیەم کە چەندین پادشا حوکمی کردووە بەڵام تا ئێستا نازانرێت پایتەختەکەیان دەکەوێتە کوێوە، بۆیە بەدۆزینەوەی پایتەختەکەیان نهێنی گەورە لەسەر ئەم بەشەی مێژووی نەتەوەکەمان ڕونتر دەبێتەوە.

Nubanini relie.jpg