دهۆک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

دھۆک (بە ئارامی: ܢܘܗܕܪܐ، خوێندنەوەی: ناھۆدرا) شارێکی گەورەی باشووری کوردستان و ناوەندی پارێزگای دھۆکە و لە ناوچەی بادینان ھەڵکەوتووە.

دهۆک.jpg

خەڵکەکەی بە شێوەزاری کورمانجی (بادینی) قسە دەکەن. دانیشتوانی ئەو پارێزگایە بە گشتی بە ١،٦٠٠،٠٠٠کەس مەزەندە دەکرێت، و ھەروەھا خەڵکی شارەکە خۆی بە ٦٠٠،٠٠٠ کەس خەمڵێندراوە.

ناوی دھۆک

لە بارەی ناوی دھۆک بۆچوونی جیاواز ھەیە، بەڵام ئەوەی کە لە ھەموویان بەناوبانگترە ئەوەیە کە (دھۆک) بە مانای (دوو چیا، یان دوو ھێلکە) دێت. ناوی ئاشوری شارەکە نوھەدرایە.

دیموگرافیا

کونترین بەلگەی شاری دهوک کە بەشێک بووە لە دەولەتی سوباری کوردی و ئەم ناوچەیە شوێنی هوزی دوسکی کوردی بووە و کوردە یەهودیەکانیش لێ ژیاون. ئەمڕو دھۆک ناوچەی زاراوەی کورمانجی یە (بادینیی)ە. خەڵکەکەی سەر بە ئایینی ئیسلام، مەسیحی و ئێزدینە.

دەوڵەتی عێراق وێستگەی چەکی ئەتۆمی بەجێماوەکەی لە دەوروبەری دھۆک کە لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن ئیسرائیل بۆمباران کرابوو بە شێوەیەکی نھێنی و لە ئۆپەراسیۆنێکی درێژخایەن دا بە کۆمپانیایەکی کەنەدی فروشت. لە سەرەتای مانگی نیسانی ١٩٩١ لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی عێراقی بۆ سەر ناوچەکە، ھەموو دانیشتووانی شاری دھۆک لە شارەکە ھەڵاتن.

لە دوای ئەوەی کە ناوچەی دژەفڕین لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری عێراق دانرا، لەبەر ئەوەی کە دھۆک نەدەکەوتە ئەم ناوچەیە، خەڵکی ئەم ناوچەیە بە ھێواشی بۆ ناوچەکەیان دەگەڕانەوە.

بەنداوی دهۆک.jpg

بەنداوی دھۆک

بەنداوێکی خاکییە لە باکووری شاری دھۆکدا. ساڵی ١٩٨٨ بنیاتنراوە، مەبەستی سەرەکی بنیاتنانی بۆ دابینکردنی ئاو بووە بۆ کشتوکاڵکردن، ٦٠ مەتر بەرزە، ٥٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆ دەگرێت وە هەروەها سەرڕێژ/بێلماوسیشی هەیە بۆ کاتی سەرڕێژبوونی بەنداوەکە، بە مەبەستی پاراستنی بەنداوەکە، کە توانایی خاڵیکردنەوەی بەنداوەکەی هەیە بە قەبارەی ٨١ مەتر سێجا لە هەر چرکەیەکدا.