دوا نامەی ئەمین زەکی بەگ بۆ پیرەمێرد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

'دوا نامەی ئەمین زەکی بەگ بۆ پیرەمێرد'

136497.jpg

بەناوی خوا

بەغدا

29 / 6 / 1948

چرای ئەدەبی وڵاتەکەم

کارتە دڵبەرەکەتم وەرگرت. ئای چەند دڵسۆزانە بوو، چاومی ڕووناک کردەوە و ژانی پەنجەکانمی شکاند. بەو هێزە دەستم دایە، ئەم چەند دێڕەم نووسی.

خۆزگە بمتوانیایە بەکوڵی دڵ تێر بنووسم. نازانی چەند ئاواتەخوازی گفتوگۆم لەگەڵ تۆ.

یاخوا تۆ هەر بژیت. ئەگەر قیسمەت بێ، چاومان بەیەک ئەکەوێ.

نازانم تاکەی (تەپڵی تۆپێن) بە بێسارانی و وەلی دێوانە و ئەمانە ئەکەی.

سەرم وا لێ تێک چووە، فەرقی وتاری ئێوە و ئەوان ناکەم. ڕەنگە ئەوانیش زیندوو بوونایە، وابوونایە.

هەر خۆش بە مامۆستا.

محەمەد ئەمین زەکی بەگ[١]

  1. سەرچاوە:سەرجەمی بەرهەمی محەمەد ئەمین زەکی بەگ، یەکەم بەرگ، 2005، لاپەڕە 264 - ئامادەکردنی: سدیق ساڵح