دھۆک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
887454.jpg

دھۆک (بە ئارامی: ܢܘܗܕܪܐ، خوێندنەوەی: ناھۆدرا) شارێکی گەورەی باشووری کوردستان و ناوەندی پارێزگای دھۆکە و لە ناوچەی بادینان ھەڵکەوتووە.

خەڵکەکەی بە شێوەزاری کورمانجی (بادینی) قسە دەکەن.

دانیشتوانی ئەو پارێزگایە بە گشتی بە ١٬٢٣٢٬٥٤٣ کەس مەزەندە دەکرێت، و ھەروەھا خەڵکی شارەکە خۆی بە ٢٨٤٫٠٠٠ کەس خەمڵێندراوە.


ناوی دھۆک

لە بارەی ناوی دھۆک بۆچوونی جیاواز ھەیە، بەڵام ئەوەی کە لە ھەموویان بەناوبانگترە ئەوەیە کە (دھۆک) بە مانای (دوو چیا، یان دوو ھێلکە) دێت. ناوی ئاشوری شارەکە نوھەدرایە.

دیموگرافیا

لە ناو ئەم شارە دا کەم نەتەوەی ئاشوریش نیشتەجێن.

ئەم شارە لە کۆندا یەکێک لە ناوچە بازرگانییەکانی ئاشورییەکان بووە و کەوتبووە ناو سنووری دەسەڵاتی ئاشورییەکان.

دواتر بە ھێواشی کورد لەم ناوچەیەدا جێگیر بوون و پێکھاتەی لە ساژییەکان بۆ کوردەکان گۆڕدڕا.

ئەمڕو دھۆک ناوچەی زاراوەی بادینییە. خەڵکەکەی سەر بە ئایینی ئیسلام، مەسیحی و یەزیدین.

دەوڵەتی عێراق وێستگەی چەکی ئەتۆمی بەجێماوەکەی لە دەوروبەری دھۆک کە لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن ئیسرائیل بۆمباران کرابوو بە شێوەیەکی نھێنی و لە ئۆپەراسیۆنێکی درێژخایەن دا بە کۆمپانیایەکی کەنەدی فروشت.

لە سەرەتای مانگی نیسانی ١٩٩١ لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی عێراقی بۆ سەر ناوچەکە، ھەموو دانیشتووانی شاری دھۆک لە شارەکە ھەڵاتن.

لە دوای ئەوەی کە ناوچەی دژەفڕین لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری عێراق دانرا، لەبەر ئەوەی کە دھۆک نەدەکەوتە ئەم ناوچەیە، خەڵکی ئەم ناوچەیە بە ھێواشی بۆ ناوچەکەیان دەگەڕانەوە.