دیدارێک لەگەڵ كاراپێت خاچۆ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: ئاڤان شوانی

9998board02.jpg


زۆرن ئەوانەی لە ویزی ئاواز و ژێی کوردی بوونە، وەک گۆڕێکی برسی پەلاماریان داوە و هەرچی جوان بووە لێیان بردوە و بەرگ و ئاکارێکی ترییان بەسەردا داوە تا ببێتە موڵکی خۆیان. لێ زۆرن ئەوانەی کورد نەبوونە و لێ باوەشیان بە موزیک و فۆلکلۆری کوردیدا کردوە وەک ئەوەی ڕۆڵەیەکی خۆیان بێت..پارێزگارییان لێکردوە و بونەتە ئامرازێک بۆ بە زیندووی هێشتنەوەی ئەو خەرمانە هونەرییە ڕەسەنی کە هەمانە ئەمڕۆ..

كراپێتی خەچۆ، هاوشێوەی ئارامی تیگران، ئەرمەنییەکی ڕزگاربووی جینۆسایدی دەستی فاشیسزمی تورک بوو. لەدایکبووی گوندی بیناتلی سەر بە باتمانی باکوری کوردستانە (ساڵی لە دایکبوونی نادیارە و بەپێی سەرچاوەکان دەبێ نێوان ١٩٠٠ بۆ ١٩٠٨ بێت). كراپێت هەر لە هەرەتی لاوییەوە ئاشنا دەبێت بە دەنگبێژی و هێندە ئاوێتەی دەبێت کە بووە ناسنامەیەکی ئەبەدی بووی. کراپێت پاش شاڵاوی قڕکردنی ئەرمەنەکان و پەیوەندی کردنی بە شۆڕشی شێخ سەعیدەوە، ڕوو دەکاتە شاری قامشلۆی کوردستانی ڕۆژئاوا. لەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ یەڤا عەزیزییان دەکات، پاشان سوریا جێدەهێڵن و کۆچ دەکەن بەرەو ئەرمینیا و لە ئێریڤان دەگیرسێنەوە لە ١٩٤٦.

كراپێت هەرچی فلکلۆری دەنگبێژی ناوچەکەی خۆی بوو، لە ناخیدا چەکەرەی کردبوو، بۆ ئەبەدیش وای کرد دونیا لەو سۆزە بێبەش نەبێ: ئەڤداڵێ زەینکێ، دەروێشی ئەڤدی، لێ لێ ئەدولێ، زەمبیل فرۆش، گەنج خەلیل، لاوکێ مەتینێ، حەسەنیکۆ، ئەمانە مشتێکن لە خرواری دەنگبێژی مەزن کراپێتی خەچۆ کە لە رادیۆی کوردی ئێریڤان تۆمارکراون و پارێزراون.

كراپێت لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ١٥/٠١/٢٠٠٥، ماڵئاوایی لە ژیان کرد، لێ بۆ ئەبەد لە دەروونی ئێمەدا گەش و زیندووە...