دەربەندیخان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Fb-img-1470014136002 orig.jpg

سەبارەت بە ناوی دەربەندیخان :

بنەرەتی وشەی (خان) یەکەمیان، لەسەردەمی عوسمانیەکاندا پیاوێکی دەوڵەمەند و بەدەسەڵات بووە (محەمەد خان، ئەحمەد خان) باج و سەرانەی لە خەڵک سەندوە و لەو دەربەندەدا کە کاروانچییەکان گوزەریان پیادا کردووە، ئەم پیاوە (خان)ێکی ھەبووە وەک (دیوەخان) یا (ئوتێل) بە گوزارشتی ئەمڕۆ بۆ حەوانەوەی کاروانچییەکان ئەم خانە چەند ژوورێکی گەورە و فراوانی تێدا بووە بە قسڵ دروست کراوە.

(خان) لە کوردەواریدا بەو شوێنە دەووترێت کە وڵاخ و ئاژەڵی تێدا دەبەسرێتەوە و لە گەوڕ گەورەترە، لە گوێ چەمی سیرواندا ئەم (خان) ە ھەبووە و بۆ کاروانییەکانی ئێڵی جاف کە وڵاخە کانیان تێدا بەستوەتەوە و خۆشیان لە شوێنە باشەکانی دا پشوویان داوە، سەبارەت بەناوی (دەربەند) ئەو تەنگەبەرەی دەکەوێتە نێوان ھەردوو چیا پێی دەووترێت دەربەند، لەنێوان زنجیرە چیای بەرانان و زمناکۆدا ڕووباری سیروان گوزەری کردووە و گەرمیان و کوێستانیان کردوە، بە نێوان ئەو دوو چیایە وتراوە دەربەند و لە نزیکیشەوە (خان)ێک ھەبووە، ئیتر ناو نراوە، ئەو دەربەندەی خانەکەی تێدایە و پاشان ناسراوە بە دەربەندیخان.

دەربەندیخان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی فەقێ جنە و لە باشوور لەگەڵ گوندی ژاڵەناو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی زمناکۆ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گوڵانی حەمەی مەحموود.

بنەچەی دەربەندیخان.

شارۆچکەی دەربەندیخان لە گوندی (سەلیم پیرک) ەوە دەست پێدەکات کە لە بناری چیای تونیلەکەدا بووە و ناوەکەی لەو پیاوەوە ھاتووە کە ئاوەدانی کردووەتەوە، (ساڵحی پیرک و سان ئەحمەد و حەمەئەمین عەبدولقادر ، حەمەئەمین سەلمە، کاکە ئەمین) ڕیش سپی ئەم گوندە بوون و نزیکەی (٢٠) ماڵێک بوون، لەبەرەی خۆرئاوای ئەم گوندەوە بە دووری دوو کیلۆ مەتر یان کەمتر ھەشت نۆ ماڵێک ھەبوون لە نزیک سەرچاوەی ئاوێک کە ئاسک بۆ ئاو خواردنەوە ڕوویان تێ کردووە و ناوی (کانی ئاسکان) بووەو (فقێ محمودی وەڵەد بەگی) ئاوەدانی کردوەتەوە و پاشان ئەم ئاوە چووە بۆ گوندی کانی سارد.


بابەتە پەیوەستکراوەکان