سابات ئیسلامبولی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد

سابات ئیسلامبوولی.jpg


سابات م.ئیسلامبولی (Sabat M. Islambouli) (1867– 1941) یەکێک بوو لە یەکەمین ژنە پزیشکەکانی کورد لە سوریا.

لە بنەماڵەیەکی کوردی رۆژئاوا لەدایکبووە هەندێک لە سەرچاوەکانیش ئاماژەیان بە ژنە کوردێکی جوولەکە کردووە .

گۆڕانکاری لە ڕێنووسی ناوەکەیدا بەمجۆرانە هاتووە: بە سابات ئیسلامبوولی، تەبات ئیسلامبولی، بە سەبات ئیسلامبوولی زۆرتر ناسراوە.

خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان ئاناندبای جۆشی، کێی ئۆکامی و تابات ئیسلامبولی، لە 10ی تشرینی یەکەمی 1885 وێنەیان گرتووە
خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان ئاناندبای جۆشی، کێی ئۆکامی و تابات ئیسلامبولی، لە 10ی تشرینی یەکەمی 1885 وێنەیان گرتووە

ڕاهێنانی پزیشکی

ئیسلامبولی لە کۆلێژی پزیشکی ژنان لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا خوێندوویەتی(Medical College of Pennsylvania in America). لە ساڵی 1890 بە بڕوانامەی پزیشکی بەدەستهێناوە.

ژیانی دواتر

بەپێی لیستی خوێندکارانی پێشووی کۆلێژە پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا پێدەچێت ئیسلامبولی دوای تەواوکردنی خوێندنی گەڕابێتەوە دیمەشق، دواتر لە ساڵی1919 بۆ قاهیرە .

دوای ئەوە کۆلێژەکە پەیوەندی لەگەڵیدا لەدەستداوە و ئاگاداری ژیانی نەماوە. زۆر شت نازانرێت کە کاتێک ئەمریکای بەجێهێشتووە چی بەسەر هاتووە.

ناوبراو لە ساڵی1941 کۆچی دوایی کردووە.

Tabat M. Islambooly.jpg

ئەو ژنانەی لە وێنەکەدا دیارە بریتین لە ئەناندابای جۆشی کە لە ساڵی1886 دەرچووە، یەکەم ژنە خەڵکی هیندستانە کە بڕوانامەی پزیشکی لە ئەمریکا بەدەستهێناوە؛ کێی ئۆکامی، ساڵی 1889، یەکێک لە یەکەم پزیشکە ژنەکان لە ژاپۆن؛ و تەبات م.ئیسلامبولی، یەکێک لە یەکەم پزیشکە ژنە کوردە کە ئەوان بە سوری ئاماژەیان پێکردووە ، کە لە ساڵی 1890 دەرچووە.

ڕۆژنامەیەک لە ساڵی 1904 بڵاویکردەوەتەوە و دەڵیت: کە خوێندکارانی پێشووی WMCP بریتین لە ژنانی “کەنەدا ... جامایکا، بەرازیل، ئینگلتەرا، سوید، دانیمارک، سویسرا، ڕووسیا، سوریا، هیندستان، چین، ژاپۆن، بۆرما، ئوسترالیا و دەوڵەتی کۆنگۆ.”

ئاناندبای لە ساڵی 1886 و کێی لە ساڵی 1889 و سابات لە ساڵی 1890 دەرچوو، ئاناندبای دوای ماوەیەکی کەم لە دەرچوونی لە ساڵی 1887 بە هۆی نەخۆشی سیلەوە کۆچی دوایی کردوە. کێی و سابات دوای تەواوکردنی خوێندن گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و لەوێ کاری پزیشکیان ئەنجامداوە.

Center archives.jpg
سابات ئیسلامبولی ژنە کوردەکە.jpg