ساڵح بەگی ساحێبقڕان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
9e928c2a0539b2801400f19fce71d2eb.jpg

ساڵح بەگی زەکی بەگی ساحێبقڕان سەرکردەیەکی سەربازی و ئیداری و ئەدیبێکی دیار بووە و لەهەر یەک لەو کایانەدا خزمەتێکی گەورەی بە گەل و وڵاتەکەی کردووە.

ساڵی 1886 لەشاری هەڵەبجە لەدایک بووە.

قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و بەغدا و ئەستەنبوڵ تەواو کردووە و بڕوانامەی بەرزی لە زانستی سەربازیدا بەدەستهێناوە و ساڵی 1906 بووە بەئەفسەر و لەسوپای عوسمانیدا خزمەتی کردووە.

دوای بڕانەوەی جەنگی یەکەمی جیهان و لەساڵی 1921 گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و ساڵی 1922کراوە بەقائیمقامی ئاکرێ و پاش ماوەیەکی کەم وازیهێناوە و پەیوەندی بەشێخ مەحموودی نەمرەوە کردووە و لەتەشکیلەی دووەمی وەزارەتەکەیدا بووە بەسەرکردەی هێزە چەکدارەکان و پلەکەی هاوشانی وەزیری بەرگری بووە.

دوای تێکچوونی حکومەتی شێخ چۆتە بەغدا و لەوێ لەمەیدانی رۆژنامەنوسیدا خزمەتی کردووە و گۆڤاری دیاری کوردستانی بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی دەرکردووە.

کە گۆڤارێکی بەرەونەقی وێنەدار بووە لە 11-3-1925 تا 11-5-1926 ئەو گۆڤارە بەردەوام بووە.

390591.jpg

ساحێبقڕان وتاری بۆ ئەو گۆڤارە نوسیوە و هەروەها شاعیر بووە و شیعریشی نوسیوە.

ئەو لەرووی ئەدەبی کەسێکی بەتوانا و هەڵکەوتوو بووە و بەحوکمی ئەوەی زمانەکانی تورکی و عەرەبی و فارسی و فەرەنسی بەباشی زانیوە سوودی لەئەدەبیاتی ئەو گەلانە وەرگرتووە و سەرچاوەی رۆشنبیری خۆی پێ دەوڵەمەند کردوون.

دواتر جارێکی تر له بواری ئیداریدا وەک بەرێوەبەری ناحیەی قزانیە و شارەبان و قائیمقامی کۆیە و پارێزگاری سلێمانی و هەولێر و دیالە خزمەتی کردووە.

لە 13ی کانونی یەکەمی 1944 لە تەمەنی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لەشاری بەغدا بەخاک سپێردراوە.

درود بۆگیانی پاکی ساڵح بەگی زەکی بەگی ساحێبقڕانی ئەدیب و روناکبیر و سەرکردەی سەربازی و ئیداری.


سەرچاوە: https://knwe.org/