سەقز

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
42082.jpg

سەقز یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک لە کونترین و مێژویی ترین ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینه که زۆر گەنجینە و گۆزە و شتی مێژوویی و ئەنتیکی دیکە بە تەمەنی هەزاران ساڵ لەو ناوچەیە دۆزراوتۆ و لە مووزەخانە گەوره و بە ناوباگەکانی جیهان کۆ کراوەتۆ و دەپارێزرێن.

شارستانی سەقز چوار ناوچەی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە ناوچەی ناوەندی، ناوچەی زێویە، ناوچەی ئیمام و ناوچەی سرشیو.

لە ناوچەکانی دەوروبەری سەقز دەیان شوێنی مێژوویی و کۆنی وەک ئەشکەوتی کەرەفتوو و قەڵای زێویە و گۆڕە بەردینەکانی قەپڵانتوو ھەن کە دەگەڕینەوە بۆ سەردەمی پێش ھاتنی ئارییایییەکان.

لە دوای دامەزراندنی حکوومەت بە شێوازی مۆدێرن لە ئێراندا بەھۆی پێنە‌گەیشتن و نەدانی کەل‌وپەلی پێویست لەلایەن ڕژێمی حاکمەوە گوندنشینەکان بۆ گوزەرانی ژیانیان زۆرتر ڕوویان کردووتە شاری سەقز.

ناوی ئەمڕۆی سەقز لە نێوی ھۆزی سەکە، یان سەکا، یان سێکز، بە خەڵات بۆ ئێمە ماوەتەوە و سەقز ھەمان ساکزە. ئەم شارە بۆ ماوەی سەدان سال پایتەختی سەکاکان و مادەکان و مانناکان بووه.

لە کاتی دەسەڵاتی ماناکان ناوی ئەم شارە ئیزیرتا بووە بەڵام دوای ھێرشی سەکاکان و گرتنی ناوچەکە بە ساکز یان سەکاکز ناونرا.

دوای ھێرشی ھەڤەخشترە پاشای ماد، کە توانی سەکاکان بهێنێتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و سەکاکان ببنە بەشێک لە مادەکان ، ئەم شارە بە ناوی سەقز مایەوە. شاری سەقز هەروەها پایتەختی «مانایییەکان» (دەوڵەتێ لە دەوڵەتەکانی ماد) پێش لە سەکاکان بووە.

دەرووبەری شاری سەقز چەن کێوی بەرزی لێیە، کە دەتوانین لە ناویاندا نەکەرۆز، وەزەنە، رووش، وەنەوشە، ئاڵمەڵوو و مێرگەنەخشینە و زنجیرە چیای چلچەمە نزیک گوندەکانی ئیساقاوا و کانامەت ناو بەرین. کێوەکانی شاری سەقز ھەر وەکوو بەشەکانی تری کوردستان دەوری سەرەکی لە شێوەی ژیانی ئاژەڵداری و کشت‌وکاڵ ھەیە.

چۆمێک کە بە ناو شاری سەقز تێپەڕ دەبێت یەکیک لە سەرچاوە و لقە گرینگەکانی چۆمی زێڕینەیە و بە چەمی سەقز ناوی لێ‌ دەبەن کە بەھۆی گەورە بوونەوەی شار دەورووبەری چەمەکە پر بووە لە پارک و ماڵ و شەقام. ئەو چەمە شار دەکات بە دوو لەتەوە.

ڕۆژانی پشوودان جێگای سەیران و شادی و ھەڵپەڕکێ و یاری خەڵک بووە.

ھەروەھا بۆ بەربەرەکانێ لە بەرامبەر داگیرکەراندا چیاکانی سەقز سەنگەڕێکی پۆڵاین بووە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی مرۆڤی ئەم ناوچە.

لە ڕووبارەکانی سەقز ماسی سپی و قزەل‌ئالا دەژین.

ماوەیەکە لە چۆمەکانی ئەم ناوچە گەڕای ماسییە جۆراوجۆرەکان پەروەردە دەکەن، کە ئەمە دەبێتە ھۆی دروست بوونی جۆری زیاتری ماسییەکان.