شوێندانەری دەروونی پەیمانی لۆزان لەسەر نەتەوەی کورد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: دکتۆر ئا‌وی‌سا ڕەزایی

279110322 .jpg

سەد ساڵ لە پەیمانی لۆزان تێپەر دەبێت. پەیمانێک کە بووبە هۆی دابەشبوونی جوگرافییای کوردستان لە نێوان چوار دەوڵەتی تەواوییەتخواز، تۆتالیتەر، دیکتاتۆر و ئایینی دا. بە پەیمانی لۆزان ڕەوتی ژینۆساید و پاکتاوکردنی نەتەوەی کورد خێراییەکی زیاتری بەخۆیەوە بینی و وڵاتانی دیکەش چاویان بەسەر ئەو تاوانانەدا بەست.

پەیمانی لۆزان بوو بەهۆی لەناوچوونی زۆر لە پێوەندی و شکۆی مرۆڤیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆرترین زیانەکانی وەبەر خەڵکی کورد کەوت، بەهۆی ئەوەی کە ئەو پەیمانە بوو بە هۆی حاشا لێکران لە نەتەوەی کورد و لەو ڕاستایەدا کۆمەڵکوژییەکی زۆر دژی گەلی کورد جێبەجێ کرا. ئەو شەڕانەی کە بوون بە هۆی زیانی قەرەبوو نەکراو لە کۆمەڵگای کورد وەک لە دەستدانی ئازیزانی بنەماڵەکان، لەدەست دانی ئەندامی لاش و کەمئەندامێتی، شوێندانەری هێرشەکانی کیمیایی لەسەر تەندوروستی تاکەکەس و نەوەکانی داهاتوو و وێرانی خاپوور بوونی ماڵ و ژیانی و دارایی خەڵک.

کردارە دژی مرۆڤییەکان، ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی، یەخسیرکردن و وێرانکردنی ژێرخانی کۆمەڵایەتی و ئابووری، کۆچی بەکۆمەڵی مێشکەکانی کۆمەلگە، کۆچبەری بەزۆری نموونەی ئاسەوارەکانی وێرانکارانەی ئەو پەیمانەن. یەکێک لە بەشەکانی هەرە گرینگ و پڕبایەخی ژیان مرۆڤ تەندورستی ئەوانە کە بەهۆیەکانی وەک شەڕ، ئاوارەیی، هەڵاواردی زمانی، ئایینی و هتد دەبنە هۆی زیانی زۆر و بەربەرستی پێشکەوتنی مرۆڤ.

لەو نووسراوەیەدا زۆر بەکورتی باسی ئاسەوارەکانی دەروونی بەهۆی پەیمانی لۆزان لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا دەخرێتە بەر باس. لە ڕوانگەی منەوە ئەو پەیمانە بوو بە هۆی داڕمانی هەمەلایەنەی کۆمەلگای کورد کە بە شێواز و پلەکانی جۆراوجۆر بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ شوێندانەریان لەسەر کەسایەتی کوردەوە هەبوو. پێویستە ئەمەش لەبەرچاو بگیرێت کە خۆڕاگری و تایبەتمەندییەکانی مرۆڤەکان لە شوێندانەری وەرگرتن و هەڵسوکەوتی لە گەڵ ڕووداوەکان جیاوازە.

C5ef5500ce651 L.jpg

گرینگتیرین ئاسەوارەکانی دەروونی و کۆمەڵایەتی ئەو دابەشکردنە بریتین لە: سترێسە جۆراوجۆرەکانی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ، نەخۆشییەکانی دەروونی و کەسایەتی، پەرەپێدانی هەستی تۆلەسەندنەوە، پەرەی پاوانخوازی و نادادپەروەری، برەوی کولتووری پاساوهێنان و قازانج ویسیتی، ترس و بێبڕواییی و گەشەی ڕەهەندەکانی جۆراوجۆری قوربانی کوردنی تاک و کۆمەڵ، تەشەنەی کێشە و زەختەکانی بەکۆمەڵ و تاک.

لە دەست دانی بەشیکی زۆر لە کولتوور و زمانی زکماکی و ئاسیمیلاسیۆن و توانەوە، ترس لە جیاوازی و بەرزبوونی بیری نەرێنی، حاشاکردن لە ڕاستی خۆ و حاشایی لە مافە فەرمی و سروشتییەکانی تاکەکەسی و مرۆڤی، خۆ بەکەم زانین. لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا و بەهۆی بەکارهێنانی فشار و هەڵاواردنی هەمەلایەنەی ئابووری، فەرهەنگی، ئایینی، جێندەری، نەتەوەیی و هتد لەلایەن حکومەتە دەسەڵاتدارە دیکتاتۆریەکانەوە، دەکرێت بە دڵنیاییەوە بگوترێ کە بەشێکی زۆری نەتەوەکەمان تووشی زەبر و زەنگ یان... نەخۆشی تراوما، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بوون. سەرلێشێواویش دەبێتە هۆی تەنگەژەجۆراوجۆرەکان و کێشەی خۆگونجان لە ناو کۆمەڵگادا دەخوڵقێنێت. نەخۆشییە دەروونییەکان بە شێوازی جیاواز بۆ ئەندامانی خێزان دەگوازرێنەوە. هەندێک جار ئەم تێکچوونانە درێژخایەنن و لەوانەیە لە حاڵەتە درێژخایەنەکاندا ڕوو بدەن و لە زۆر حاڵەتدا ڕەنگە لە شێوەی تێکچوونی میزاج یان شیزۆفرینیا ڕوو بدەن و بەبێ ئەوەی بزانرێت، ببنە شێوازی پەروەردەیی خێزانەکە، تایبەتمەندییە دەروونییەکانی مرۆڤەکان دوای برینداربوونی یەک لە دوای یەک زاڵن، ئەو تووشی گرژی دەبێت ، لەرزۆک و نیگەران و متمانەپێنەکراو.

سەد ساڵ، واتە ١٠ دەیە و دە نەوە، کە ئەم تراوما و نەهامەتییانە و زەختەکانی هەیی لە نەوەیێکەوە بۆ نەوەی دیکە دەگات. واتا من لە تەمەنی چڵ ساڵەییمەوە دەتوانم لەکاتی پێگەیاندن ئاسەواری ئەو زیان و تراومایانەی لە ٦ نەوەی پێشووی خۆمەوە پێم گەیشتووە ببینم و لەوانەیە بێی ئەوەی کە بمهەوێ بۆ نەوەی دوای خۆشـم گواستووتەوە. بەڵام ئاگاداری لەو تراومایانە و ناسینی شێوازی دەرمانی ئەو دەتوانێت ببێتە هۆی شکانی بازنەی گواستنەوە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو تەندوروستتر بێت. . پێویستە ئەوە بزانین کە کاریگەرییە دەروونییەکانی هەڵاواردن لە کۆمەڵگادا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی گەنجاندا هەیە لە هەموو ئەو ڕەهەندانەی پێشتر ئاماژەمان پێدرا و دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی زیانی جۆراوجۆر و ئازاربەخش بن لەم بوارەدا.

نەخۆشی بەی نەخۆشییەکی دەروونییە کە بەهۆی فشاری زۆر لە شەڕدا ڕوودەدات و باوترین نیشانەکانی تۆمارکراوی ئەم نەخۆشییە بریتین لە: ئازاری جومگەکان، ماندوێتی درێژخایەن، لەدەستدانی بیرەوەری، لەدەستدانی تەرکیز، تێکچوونی خەو، پەڵەی پێست، شانە و خەمۆکی. ، گرژبوونی ماسولکەکان، توڕەیی، سکچوون، کاڵبوونەوەی بینین، دڵەڕاوکێ، کێشەی هەناسەدان، ئازاری سنگ و دڵ، سکچوون، ئازاری گەدە، زیادبوونی هەستیاری بە ماددە کیمیاییە جۆراوجۆرەکان، لەدەستدانی هاوسەنگی، زۆر کۆکە، خوێنبەربوونی پووک و هتد.

توێژینە جۆراوجۆرەکانی پێوەندیار بە شوێندانەری شەر و کۆمەڵکوژی لە سەر کۆمەلگا شەڕلێدراوەکان بوونی نەخۆشیی و ئازادر جۆراوجۆرەکان دەسەلمێنن، کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە نەخۆشی "سەندرۆمی کەنداو" بکەین. سەندرۆمی کەنداو نەخۆشییەکی دەروونییە کە بەهۆی زەختی لە ڕادەبەدەری شەر پێک دێت و باوترین و دیارترین نیشانەکانی تۆمار کراوی ئەو نەخۆشییە بریتین لە: ئازاری جومگەکان، ماندوێتی درێژخایەن، لەدەستدانی بیرەوەری، کەمبوونەوەی تەرکیز، تێکچوونی خەو، پەڵەی پێست، کۆکە، خەمۆکی، گرژبوونی ماسولکەکان، توڕەیی، سکچوون، کاڵبوونەوەی بینین، دڵەڕاوکێ، کێشەی هەناسەدان، ئازاری سنگ و دڵ، سکچوون، ئازاری گەدە , زیادبوونی هەستیاری بۆ... ماددە کیمیاییە جۆراوجۆرەکان، لەدەستدانی هاوسەنگی، زوو کۆکە، خوێنبەربوونی پووک و هتد.

ئێمە بەڕوونی لە هەرچوارپارچەی کوردستاندا نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە زیاتر لە سێ لە چواری کۆمەڵگادا دەبینین.

پەیمانی-لۆزان-2.jpg

PTSD چیە؟

تێکچوونی سترێش دوای ڕووداو بریتیە لە باوترین و مەترسیدارترین نەخۆشی دەروونی لە کۆمەلگایەک کە بەرەوڕووی هەڵاواردنی شەڕئەنگیزانە و دەستدرێژی بووە، کە بەوەی کاردانەوەی توند لە دوای ڕووداوەکەدا لە بەرامبەر یەک یان چەند هۆکارێکی سترێسهێنەردا دەردەکەوێت. بنەماڵە بنەمایەکی سیستماتیکە کە کاتێک یەکێک لە ئەندامانی تووشی کێشە و ناخۆشی دەبێ هەموو بنەماڵە تووشی دەبێت.

PTSD تراومای گوازراو؟

پێوەندی ناڕاوستەوخۆی هەیە لە گەڵ ڕووداوەکە، کە لە رێگەی بیستنی ڕووداوێک یان پێوەندی ڕاستەوخۆ لە گەڵ کەسانێک کە تووشی تراوما بوون، دەبێتە هۆی زیان گەیشتن بە کەسەکەش.

بریندار بوون لە رێگەی تراومای ناڕاستەوخۆ یان تێكچوون بەهۆی کارەساتی ناڕاستەوخۆ، لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە لە گەڵ کەسانێک کە تووشی تراوما بوون لە پێوەندیدا بن. مەرجی پێویست بۆ تووشبوو بە نەخۆشی دواتراوما ئەوەیە کە یەکێک لە نزیکەکان بەهۆی ڕووداوێکەوە تووشی نەخۆشێ بووبێت.

بە بڕوای من ئەو تێکچوونانەی کە لە سیاسەتی لۆزان بەجێماون، کە ١٠ نەوە لەمەوبەر بەسەرماندا سەپێندرا، لەلایەن دایک و باوکانەوە ڕۆڵێکی سەرەکیش دەگێڕن لە کێشەکانی ڕەفتار، ڕەفتار، فێربوون، دڵەڕاوکێ، دەروونی جەستەیی، ئیمپاڵسیڤ-زۆر چالاکیی منداڵانی ئەمڕۆدا.


خەمۆکی (یاdepression)

خەمۆکی لەو نەخۆشی و نارێکییانەی دەروونییە کە بەشێوازی خەمی بەردەوام، بێخەوی یان پڕخەوی و جاری وایە تێكچوونەکانی پیوەندیدار بە ئیشتیای خواردن، هەست بە بێ بایەخبوون، هەست بە تاوانبار بوون و ناهومێدی تێکەڵاون.

هەروەک لە دەسپێکی ئەو وتارەدا باس کرا:

هەڵاواردن و شەڕەکانی جۆراوجۆر لە دەسپێکی واژۆی پەیمانی لۆزان تا ئەمڕۆ بووتە هۆی لەدەستدانی ئەندامانی بنەماڵە، جیابوونەوەی ئەندامانی لەش و کەمئەندامێتی، لە دەست دانی دارایی و ماڵ و موڵک، کۆچبەری، پەنابەری و هەڵاتن و دووری لە نشتیمان و کەسوکار، کە ئاسەواری ناخۆشییان لە سەر ژیانی کەسان داناوە و بووتە هۆی خەمۆکی.

خەمۆکی شوێندانەری نەرێنی بووە لەسەر خوێندن، ژیانی کار و کۆمەڵایەتی لە ناو کۆمەڵگادا و دەبێتە هۆی لاواز کردنی کارایی تاکەکەس و کۆمەڵگا و بەکردەوە دەبێتە هۆی ئابوورییەکی لاوازی کۆمەڵایەتی و ڕمانی کۆمەڵگا.

شارەزا نەبوون بە زمانی زکماکی و ناشارەزایی لە سەر کولتوور و چاند و گاڵتەپێکران و هەست بە سووک کردن. وەک ئەوە دەچێت هەڵۆیەک لە قەفەسدا ناچار بکرێت وەک بوڵبوڵی عەشق گۆرانی بڵێ. ئەمەش شتێکی بەتەواوی نەبوو و نامومکینە.

بە پێی ئامار و دایتاکانی رێکخراوە جۆراوجۆرەکان، ئاماری مردن، خۆکوژی و کوشتنی خەڵکانی دیکە، ژن کوژی، دەست درێژی و دەست تێگڵاندن لە ژیانی خەڵکانی دیکە، لەناو خەڵکی خەمۆکی، هەژار و دین زەدە ڕوو لە زیاتر بووندایە.

لە کۆتاییدا گرینگی ڕۆلی بنەماڵە لە سەر جۆری پەروەردە و شکاندنی بازنەی ئەو ستەمانە دووپات دەکەمەوە.

گەورەترین و سەرکەوتووترین رێگەی دەرمانی ئەو هەموو ئازار و زیانەی بە خەڵکی کوردستان کەوتووە، پەروەردەی مناڵانی ئاگادار، خوێندکار و خاوەن توانایی هونەرە. ئەوەکە هەموو هەوڵی خۆمان بدەین بۆ ئەوەی مناڵەکانمان بە تواناییەکانی تایبەتی خۆیان لە چوارچێوەی مرۆڤێک، کوردێک بە زمان و چان و کولتووری خۆی دوور لە زۆری و بەکاربردنی هێماکانی بیانی پەروەردە بکرێن و ڕاهێنانی ویست و مافەکانی خۆیان بکەن.[١]


  • نووسەر دۆکتۆرای هەیە لە زانستی دەروونناسی.
  1. سەرچاوە:https://jinamedia.net/