عەقیدەنامەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی، یەکەم پەخشان بە شێوەزاری سۆرانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئەم عەقیدەنامەیە لە لایەن مەولانا خالید شارەزوورییەوە بە شێوەزاری سۆرانی نووسراوە و کۆنترین بەرهەمە کە بە شێوەی پەخشان بە زاراوەی سۆرانی نووسرابێ. ئێمە لە ژێر ناونیشانی 'عەقیدەی مەولانا خالید' بە وردی سەرنج دەخەینە سەر ئەم عەقیدەنامەیە.

Img-7004.jpg

شێرکۆ ژانزێم

کوردشۆپ - مەولانا خالید (١٧٧٩-١٨٢٦)، لە قەرەداخی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە بنەڕەتدا لە کوردانی گۆران بووە. لە سلێمانی لە ژێر دەستی شێخانی بەرزنجی کە پەیوەست بوون بە نەریتی قادرییەوە، دەستی بە خوێندن کردووە. دوای مردنی باوکی جێگای دەگرێتەوە و دەبێتە مودەڕڕیس.

دوای ئەوە دەچێتە زیارەت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، پاش گەڕانەوەی بە تەواوی خۆی بۆ عیلم و تەسەوف تەرخان دەکات. لە سلێمانی سۆفییەک دەناسێ و بە ڕاسپاردەی ئەو سۆفییە دەچێتە دێهلی. لەوێ لە سەردستی شێخ عەبدوڵڵا دێهلەوی دەست بە خوێندن دەکات. دوای ماوەیەک شێخ عەبدوڵڵا دێهلەوی دەیکات بە خەلیفەی تەریقەتی نەقشبەندی. مەولانا خالید دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی تەریقەتی نەقشبەندی.

گەڕانەوەی مەولانا خالید و بڵاوکردنەوەی تەریقەتی نەقشبەندی، دەبێتە هۆی ناڕەحەتیی قادرییەکانی دەڤەری سلێمانی. بەهۆی ئەوەوە پەیوەندیی نێوان مەولانا خالید و "شێخ مارف نۆدی" تێکدەچێت. مەولانا خالید بۆ ئەوەی ناخۆشییەکی گەورە ساز نەبێت، لە سلێمانییەوە ڕوو لە بەغدا دەکات. دوای دوو ساڵ دەگەڕێتەوە سلێمانی، بەڵام ناهێڵن جارێکی تر پشوو بدات و دیسان دەگەڕێتەوە بەغدا. بەڵام ئەمجارە ناهێڵن تەنانەت لە بەغداش پشوو بدات. مەولانا خالید ئەمجارە دەچێتە دیمەشق. ماوەیەک لە دیمەشق دەمێنێتەوە و لەوێ کۆچی دوایی دەکات..

مەولانا خالید چەندین بەرهەمی لە بواری عەقیدە و فیقهـ و سۆفیگەریدا نووسیوە. نامەکانی و دیوانەکەشی بە زمانی فارسییە. لە دیوانەکەیدا ژمارەیەک شیعری کوردی و عەرەبیش هەن. هەروەها موناجاتنامەیەکی به زمانی کوردی هەیه. یه که م بەرهەمی پەخشان بە زاراوەی کوردیی سۆرانی عەقیدەنامەی مەولانا خالیده .


عەقیدەنامە:

ئەو بەرهەمە سۆفیگەرییانەی لەبارەی ڕێساکانی شەریعەت و ئایینی ئیسلامییەوە نووسراون. لە مێژووی ئیسلامدا چەندین ناوی جیاواز بۆ عەقیدەنامە بەکارهاتووە.

عەقیدەنامە لە زمانی کوردیدا:

عەقیدەنامەکان لە ئەدەبی کوردیدا هێندێکیان بە شێوەی شیعر و هەندێکیشیان لە شێوەی پەخشاندا نووسراون. لە خوارەوە سەیری چەند نموونەی ئەو عەقیدەنامانە دەکەین کە بە شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی نووسراون.

عەقیدەی ئیمان:

ئەم عەقیدەنامەیە لەلایەن ئەحمەدی خانییەوە نوسراوە. ئەم بەرهەمە بە پیتی عەرەبی بەڵام بە شێوەزاری کرمانجی نووسراوە. ئەم بەرهەمە لە شێوەزاری کرمانجیدا وەک یەکەم 'عەقیدەنامە' دادەنرێت و سەدان ساڵە وەک کتێبی خوێندن لە مەدرەسەکانی کوردستان خوێندراوە.

عەقیدەتولمەردییە:

ئەم عەقیدەنامەیە لە لایەن مەولەوییەوە بە شێوەزاری گۆرانی نووسراوە.

عەقیدەی ئیمان - عەقیدەی ئیسلام:

ئەم عەقیدەنامەیە لە لایەن "مەلا محەممەد عەلی هوونی" بە شێوەزاری کرمانچکی/زازاکی نووسراوە.

عەقیدەی ئیمام – عەقیدەی کوری - لوببولعەقاید

ئەم عەقیدەنامەیە لە لایەن مەولانا خالید شارەزوورییەوە بە شێوەزاری سۆرانی نووسراوە و کۆنترین بەرهەمە کە بە شێوەی پەخشان بە زاراوەی سۆرانی نووسرابێ. ئێمە لە ژێر ناونیشانی 'عەقیدەی مەولانا خالید' بە وردی سەرنج دەخەینە سەر ئەم عەقیدەنامەیە.

عەقیدەنامەی مەولانا خالید
عەقیدەنامەی مەولانا خالید

عەقیدەنامەی مەولانا خالید

عەقیدەنامەکە بە ناوی تری وەک عەقیدەی ئیمان، عەقیدەی کوردی و لوببولعەقایدیش ناوی دەبرێ و لە ساڵی ١٨١٩ و بە زمانێکی سادە و سووک نووسراوە. کۆنترین بەرهەمە کە بە شێوەزاری سۆرانی نووسراوە. بەڵام لەبەر ئەوەی مەولانا خالید کوردی گۆڕان بووە، لە زمانی ئەم بەرهەمەدا شوێنەواری شێوەزاری گۆرانیش هەیە.

مەولانا خالید زۆربەی بەرهەمەکانی بە زمانی عەرەبی و فارسی نووسیوە، بەڵام ئەم بەرهەمە بە زمانی کوردی نووسراوە. لێرەوە دەتوانین تێبگەین مەولانا خالید ویستوویەتی ئەم کتێبە کە عەقیدەی ئیسلامە و لە چوارچێوەی مەزهەبی سوننەدا نووسراوە، لە نێو کوردان و قوتابخانەکانیاندا بڵاو بێتەوە.

مەولانا خالید بەرهەمەکانی لەسەر زانستی سۆفیگەری زیاتر بە زمانی عەرەبی نووسیوە. بەڵام عەقیدەی خۆی بە زمانێکی سادە و ئاسان بە زمانی کوردی نووسیوە بۆ ئەوەی زیاتر لە نێو کورددا بڵاوی بکاتەوە، چونکە خوێندەواری لە نێو کورددا ئەوەندە بەربڵاو نەبووە. نووسینی ئەم بەرهەمە بە زمانێکی کورت و ئاسان وای کردووە زیاتر لە کوردستان بڵاوبێتەوە .

توێژەر محەممەد مەلاکەریم، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨١ لە گۆڤاری کۆڕی زانیارى کورد، بە بابەتێک ئەم بەرهەمەی ناساند. کەماڵ ڕەئوف محەممەد لە ساڵی 2004 دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان، لەو چوار نوسخەیەی لەبەردەستیدا بوو، دەقێکی تەواوی پێک هێنا و چاپ و بڵاوی کردەوە.

عەقیدەی مەولانا خالید لەلایەن "بەنووچی مستەفازادە خزر"ەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی. ئەم وەرگێڕانە یەکەم وەرگێڕانی پەخشانێکی کوردییە لە لایەن تورکێکەوە بۆ زمانی تورکی.

عەقیدەی مەولانا خالید لە دوو بەش پێکدێت. لە بەشی یەکەمدا تیشک دەخاتە سەر مەرجەکانی ئیسلام، لەم بەشەدا بە ڕوونی ئەو مەرجانە بۆ خوێنەرانی ئەم دەقە ڕوون دەکاتەوە. لە بەشی دووەمدا تیشک دەخاتە سەر مەرجەکانی ئیمان. لەم بابەتەدا مەرجەکانی ئیمان بە ڕوونی و بە وردی باس کراوە.[١]


سەرچاوە:

YILDIZ Ayhan، شوێنی بڕوانامە لە ئەدەبی کوردی و پەروەردەی مەدرەسە، ئەکادیمی نەوبەهار، ژمارە 9 ساڵی 5 2018

https://islamansiklopedisi.org.tr/ خالید-ئەلبەغدادی