عەلی بەگ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Ali0.jpg

عەلی بەگ و چەند کەساییەتیەکی مەسیحی و ئێزیدی لە شەنگال لە ساڵی 1909 دا.

لەسەردەمی ئەم عەلی بەگ دا شەڕ و پێکدادنێکی سەخت لە نێوان سوپای عوسمانی و هێزە چەکدارەکانی ئێزدی ڕوو دەدات، لە دوای ئەوەی سووکایەتی بە میر (میرزا بەگ)و برا بچکۆلەکەی دەکەن و هەڵدەکوتنە سەر چەند گوندێکی ئێزیدێکان ژن و ماڵ و منداڵیان سەردەبڕن بە بیانووی شەیتان پەرستی دوور لە ( اهل الکتاب) پاشان یەک لە موفەتیشەکانی سوپای عوسمانی کە لەلایەن سوڵتان حەمیدوە رەوانەی موسڵ کراوە بە ناوی (عومەر لوطفی پاشا) بە هێزێکی 20 هەزار سەربازییەوە لە 15ی نیسانی ساڵی 1893 بەسەرپەرشتی خۆی (عومەر لوتفی پاشا) هێرش دەکەنە سەر ئێزدێکان شەرێکی 3 رۆژەی سەخت لە نێوانیاندا ڕوودەدات ئێزیدێکان سەربازێکی زۆر لە عوسمانێکان دەکووژن.

کاتێک عومەر لوتفی پاشا دەزانیت ناتوانێن بەرامبەر ئەو هێزە نابەرامبەرە بچوکە بجەنگێت بەناچاری داوای گفتوگۆ لەگەڵیان دەکات، لەدواییدا لالش و هەندێک لە مەزارەکانیان بۆ دەگەرینێتەوە کەلەکاتی خۆیدا کردبوویان بە قوتابخانە و بەزۆر وانەی ئاینی ئیسلامیان تێدا دەگووتەوە.

Ali04.jpg

هەروەها هەندێک لەسەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە عەلی بەگ لەلایەن عومەر لوتفی پاشا وە زیندانی دەکرێ و ئازارێکی زۆری دەدەن تا لە ئاینی ئیزدی پەژیوان بێتەوە ئاینی خۆی بگۆرێت بۆ ئاینی ئیسلام بەڵام لە پەرتووکی(لمحات اجتماعية من تاريخ العراق الحديث) لاپەرە 52 بە (میرزا بەگ) ناوی هاتووە ئەوە لەلای من ڕوون نیە ئایا هەر هەمان کەساییەتیە یان نا.

تێبینی: لە ماڵپەری سیما تیڤدا بابەتێکیان نووسیوە گوایە هاوینە هەواری گەلی (عەلی بەگ) بەناوی عەلی بەگ وە ناونراوە لە ساڵی 1913دا لەوی لەلایەن عوسمانێکانەوە کوژراوە لە دوای ئەوەی لە ساڵی 1892 دەستبەسەر دەکرێت ڕەوانەی شاری سێواسی باکووری کوردستانی دەکەن لەوی شەش ساڵ زیندانی دەکرێت...

Ali01.jpg

ناوی (عومەر لوتفی پاشا) بە عومەر وەهبی باشا هاتووە وتارێکی زۆر لاواز چەواشەیە ئەگەر عەلی بەگ لە ساڵی 1892 زیندانی کراوە بۆ ماوەی 6 ساڵ دوورخراوەتەوە لە زێدی خۆی و لە ساڵی 1913 دا لە هاوینە هەواری گەلی عەلی بەگ کوژرابێت!! ئەوە بە دڵنیاییەوە ناکاتە 6 سال بەڵکوو دەکاتە 21 ساڵ جگە لە وانە لە گەشتەکەی (Gertrude Bell)دا بۆ دەڤەری شێخان لە مانگی 5ی ساڵی 1909 دا وێنەی عەلی بەگ بەکامیراکەی خۆی دەچرکێنیت ئەوەش ئەوەمان پێ دەڵین عەلی بەگ لە ساڵی 1909 دا لە زێدی خۆی بووە نەک دەستبەسەر بووبیت لە سێواسی باکووری کوردستان.


نووسینی: مانو بەرزنجی