فەراتاش

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
FarhadTarash mountain 2015-04.jpg

فەراتاش یان فەرادتاش (بە فارسی: فرهاد تراش) ئاسەوارێکی کەڤنارە کە دەکەوێتە باکووری بەردەنووسی بەناوبانگی هەخامەنشی لە کێوی بێستوون.

فەراتاش داتاشراوێکە کە بەرزییەکەی نزیکەی 36 مەترە و پانییەکەی نزیکەی 200 مەترە و لەوانەیە لە کاتی ساسانییەکاندا داتاشرابێت.

هێشتا بە تەواوی هۆکار و مەبەست لە داتاشینی دیار نییە.

هەندێک پێیان وایە کە لە فەراتاشەوە بەرد داتاشراوە بۆ بینا لە شوێنێکی تردا.

فەراتاش لە شانامەی فیردەوسیدا

لە کتێبی شانامەی فیردەوسیدا چیرۆکی کەسێک بە ناوی فەرهاد هاتووە کە عاشقی ژنی دەبێت کە ناوی شیرینە، بەڵام خەسرەوپەرویزی پاشا بە مەرجێک دەهێڵێت کە فەرهاد و شیرین زەماوەند بکەن کە فەرهاد، ئەوەندە کێوی بێستوون بتاشێت کە بگات بە ئاو.

پاش چەند ساڵ و کەندنی نیوەی کێوەکە، ئاو دەردەکەوێت؛ بەڵام خەسرەو هەواڵ دەدات کە شیرین مردووە.

فەرهاد لە داخ و خەفەتدا تەورەکەی هەڵ دەخاتەوە و دەی دات بەسریدا و خۆی دەکوژێت. [١]

Farhadsh 2015.jpg
Trash 2015-04-17.jpg
  1. سەرچاوە: ویکپێدیا