قەرەداغ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شارۆچکەی قەرەداغ دەکەوێتە باشووری شاری سلێمانی بە دووری زیاتر لە 40 کیلۆمەتر.

قەرەداغ..jpg

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان لە ڕابردوودا ناوی (زەردیاوا) بووە پاش داگیرکردنی کوردستان لەلایەن عوسمانیەکانەوە ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ قەرەداغ.

قەرەداغ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی باخان، قەرەداغ و لە باشوور لەگەڵ گوندی گۆشان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی زەید عومەری خواروو و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی تافان.

لەناوچەی قەرەداغ، چەندین ناوچەی گەشتیاری و سەیرانگا هەیە کە لە دیارترینیان (داری زەرد، تافان، جافەران).

قەرەداغ چەندین شوێنەواری دێرین هەیە لەوانە نەخشەی پادشای لۆلۆ کە پێشتر بە (نەرامسین) ناودەبرا، قەڵای باوەگردێ و زنجیرەیەک کونە جوڵا کە شوێنی پەرستن و گۆڕی بەردینن.

نەرامسین.jpg

شارۆچکەی قەرەداغ یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان. ناوەندەکەی شارۆچکەی قەرەداغە.

ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ١٢،٧٠٩ کەسە.

شارۆچکەی قەرەداغ لە ساڵی ٢٠٠٧دا درووستکرا لە کەرت و گوندەکانی ناحیەی قەرەداغی سەر بە قەزای سلێمانی، لە سەردەمی عوسمانییەکاندا قەزا بوو بەڵام دوای کرایە ناحیە.

ئەم شارۆچکەیە پێکھاتووە لە دوو شارەدێ:

شارەدێ ناوەندی شارۆچکەی قەرەداغ(قەرەداغ)

شارەدێی سێوسێنان(سێوسێنان).

ناو

59951572 .jpg

ناوی ئەم شارۆچکەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی قەرەداغە، ناوی قەرەداغ چەند بۆچوونێکی لە سەر ھەیە:

پێشتر ناوی(زەردیاوا) بوو، وەک ھێمایەک بۆ زەردی بەگ، دەلێن دەسەلاتدارێکی زەردەشتی بووە، فەرمان رەوای ناوچەکە بووە(چەمی سیروان تا میرەدێ نزیک دەربەندیخان تا سەرچنار تا شیوەسوور کۆتایی سەنگاو) مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ (٢٢٠٠)سال پێش زایین. قەرەداغ ناوەکە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان (قەرە) واتا ڕەش، (داغ) واتا چیا یان کێو، بەسەر یەکەوە واتای شاخەڕەش یا کێوی ڕەش. لە کاردۆخەوە وەرگیراوە لەگەل تێپەربونی کات و بەکارھێنان گۆرراوە بۆ قەرەداخ. کاتی خۆی جافەکان بە ئاژەڵداری ھاتونەتە ئەو ناوچە، لە پایزدا(کەرێ) یان داخ کردووە، کەرەداخ دواتر بووە بە قەرەداغ