قەڵادزێ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Qaladze.jpg

شاری قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە، سەر بە پارێزگای سلێمانییە و نزیکە ١٣٤ کیلۆمەتر لێیییەوە دوورە.

لە ڕۆژھەڵاتییەوە ھاوسنووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی سەردەشت و میراوەیە، لە ڕۆژاواشەوە ڕانیە، لە باکوورەوە ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمانەوە و لە باشوورەوە ناحیەی بنگردە و ناوچەی مەرگە و قەزای ماوەتە.

ناو

وشەی قەڵادزێ ڕەنگە لە دوو وشەی قەڵا و دزێ پێک ھاتبێ کە دزێ ڕەنگە ئاماژە بێت بە ڕووباری زێی بچووک کە لە نزیکی ئەم شارەدایە.

قەڵادزێ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا ناوی حەمیدییە بوو کە بە ئیفتیخاری عەبدولحەمیدی دووەم ئەم ناوەی لێ نرابوو.

گەڕەکەکانی قەڵادزێ

(گەڕەکی خانەقا، گەرەکی ئاشتی، گەرەکی ئازادی، گەرەکی گربداخ، گەرەکی ئیمام قاسم، گەرەکی ڕاپەرین، گەرەکی بابان، گەرەکی نەورۆز، گەرەکی کۆرەو، گەرەکی ساوێن، گەرەکی مەشخەڵان، گەرەکی شەھیدان، گەرەکی مامەندە، گەرەکی باخان، گەرەکی فەرنبەران، گەرەکی بنار، گەرەکی چوارچرا)

ڕۆشنبیران و شاعیران

احمد شێواو (شاعیر) ١٩٣٧–١٩٩٩

عەزیز سەلیم (شێوەکار)١٩١٥–٢٠٠٣

حەمەی ئایشێ (شانۆکار)١٩٣٢–٢٠٠٤

محمد فیدا (ڕوناکبیر) ١٩٢٩–١٩٨٤

مێژوو

قەڵادزێ لە ساڵی ١٩٤٨ دەبێت بە قەزا، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤دا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆردومان دەکرێ، کەزانکۆی سلێمانی ئەوکات بۆ قەڵادزێ گوێزرابوەوە بووە ھۆی شەھید کردنی چەند خوێندکارێکی زانکۆ و ھاووڵاتیانی ئەو شارە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٢ بۆ یەکەم جار لە کوردستاندا دانیشتووانی شارەکە ڕادەپەڕن دژ بە حکوومەتی ئەو کات، لە ساڵی ١٩٨٩ دانیشتووانی پشدەر ڕادەگوێزرێن بۆ ئۆردوگاکانی بازیان و خەبات و ھتد.

شوێنە مێژوویەکان: قەڵای قەڵادزێ، مەزارگەی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە، شێخ فەرخ[١]

Maxresdefault12.jpg


شارۆچکەی قەڵادزێ ناوەندی سنوری پشدەرە لە پارێزگای سلێمانی.

ناوچەی پشدەر بە گشتی و قەڵادزێ بەتایبەتی خاوەنی تۆمارێکی مێژوویی گەورەیە، کەوەختە بڵێم زنجیرەی رووداو و پێشهات و کارەساتە مرۆیی و سیاسیەکانی بارتەقاڵی چەندین ناوچەی ترە، بۆیە لەزووێکەوە پێویست بوو خۆی بۆ تەرخان بکرێت و بەنیەتێکی دڵسۆزانەوە کاری تۆمارکردنی بۆ ئەنجامبدرێت.

ناوی ئەو شارە لە (قەڵا و دوو زێ)وە هاتووە و بووەتە (قەڵادزێ). لەبەر ئەوەی ئەو شارە خاوەنی قەڵایێکی زۆر دێرینە، بە نێوی قەڵای قەڵادزێ و دوو زێش بە لای دا دەڕۆن.


لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، بەشێک لە ڕۆشنبیرانی قەڵادزێ کەوتبوونە سەر کۆکردنەوە و تۆمارکردن و بڵاو کردنەوەی بابەتە فۆلکلۆریەکان و لەڕێ ی چاپکردن و سازکردنی کۆڕ و سیمینارەوە قسەیان لەسەر دەکرد.

بەڵام هیچ کاتێک بەلای رەهەندە مێژوویی و سیاسی و جوگرافیەکەی ناوچەکەدا نەچوون.

هەر ئەمەش وایکرد کەتا بەئێستا دەگات جگە لەچەندە سەرە دێڕێکی کەم سەبارەت بەڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، شتێکی وەها لەئاست قەڵادزێ و پشدەردا نەنووسرابێت، یاخود بابڵێین بەکەمی باسی لێوە کرابێت. سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو، وە بەتایبەتی لە ساڵانی 1970 دا بەڕێز (رەفیق سابیر) بۆ یەکەمجار بابەتێکی کورتی سەبارەت بە مێژووی پشدەر لە میانی (2) لاپەڕەی سەربەخۆدا لەژمارە (4) ی گۆڤاری (بەیان) دا بڵاو کردۆتەوە، پاشانیش لەلایەن رەوانشاد (عەلادین سەجادی) یەوە لەمیانی کتێبی (گەشتێک لە کوردستاندا) لەپاڵا باسکردنی هەندێ شار و ناوچەی کوردستاندا بە (2) لاپەڕە باسێکی کورتی سەبارەت بەقەڵادزێ نووسیوە، بەڵام سەرنجەکانی سەر پێیین و بەشێوەیەکی ئەکادیمی نەنووسراوە.

لەساڵی 1984 دا (محەمەد فیدا) ی شاعیر لەدیوانی شیعری (ڕەش و سپی دا) کورتەیەکی (2) لاپەڕەیی سەبارەت بە پشدەر تۆمارکردووە و شیعرێکی درێژیشی بۆ پیاهەڵدانی قەڵادزی تەرخان کردووە، لەساڵی 1990 یشدا بەڕێز (عەبدوڵڵا ئاغای سێوەڵە) کتێبێکی بەنێوی (یاداشتەکانم) بڵاو کردەوە کەتیایدا زۆرتر باس لە رۆڵا و کارەکانی خۆی دەکات لە رووی سیاسی و حزبایەتی و، لە دەرەوەی ئاماژەکردن بۆ عەشیرەتی میراودەلی، زانیاریەکی مێژوویی گشتی نەخستۆتە روو سەبارەت بەقەڵادزێ و رووداوە دێرین و نزیکەکانی.

هەر ئەو کتێبەش چەند ساڵێک دواتر لەوڵاتی ئێران لە رێگای نامیلکەیەکەوە بەتوندی وەڵامی درایەوە کە لەلایەن کەسێک بەنێوی (محەمەد سالاری) نووسرابوو.

ئەگەر چی لەهەندێ کتێب و نووسراوی تردا لەنموونەی یاداشتەکانی (ئەحمەدی تەقی) و (ڕفیق علی) و (ڕەمزی قەزاز) دا یاخود کتێبەکانی (ئەدمۆنز و دەبیلو هی شار کریس کۆچێرا) و هەندێک رۆژهەڵاتناس و کەسایەتی سیاسی رۆژئاواوە بەشێوەیەکی لاوەکی ئاماژە بۆ ناوبردنی قەڵادزێ و پشدەر کراوە لەمیانی گێڕانەوەی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەدا، بەڵام ئەمە لە لایەک لە روانگەیەکی تایبەتیەوە نووسراوە و، لەلایەکی تریشەوە ئەوەندەی تایبەت بووە بەبارودۆخە سیاسیەکانی سەردەمی ئینگلیز لەعێڕاق و کوردستان (1918 بەدواوە) بەو هێندە بایەخی بەڕاستی یە مێژوویی یە گشتگیرەکانی دی نەداوە.

لەماوەی ساڵانی پاش راپەڕیندا (1991 بەدواوە) لێرە و لەوێ وتار و کتێب گەلێکی مێژوویی بڵاو کراونەتەوە کەتیایاندا بەشێوەیەکی لاوەکی سووکە ئاماژەیەکیان بۆ پشدەر و قەڵادزێ کردووە. هەروەها سێ تا چوار کتێبیش سەبارەت بەناوچەی پشدەر لەقۆناغێکی مێژوویدا نووسراون، بەڵام خەوشی هەرە گەورەی ئەم چەند کتێب و نووسراوانە لەوەدا کۆدەبێتەوە کەهەم لەڕووە زانستی یەکەیدا نائەکادیمین و هەم لەڕووە مرۆڤی و کۆمەڵایەتیەکەشیەوە جێگای بڕوا و رەزامەندین.

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پشتنە بەستنی تەواوەتی بە دیکۆمێنتە مێژووییەکان (بەگوێرەی توانی بەدەست خستنیان بەزمانەکانی دی، ئەگەر هەبن) و چاوپێکەوتنە مەیدانیەکان و، لایەنگری کردن لەبیر و بۆچوون و مەبەستێکی تایبەتی یا رازیکردنی کۆمەڵێک لەسەر حسابی کۆمەڵێکی دی، کە ئەمەش وایکردووە هەم راستی یەکان وەک پێویست ئاشکرانەبن و هەم زۆر رووداو و پێشهات جارێکی تر لەنووسیندا بشێوێنرێت.

شارەکە یا ناوچەکە بابەتێکی بڵاو دەکردەوە بەقەدەر ئەوان شادمان دەبووم، بە تایبەتیش ئەگەر بابەتی (کەمال میراودەلی، غەریب پشدەری، ئەحمەد قادر سەعید، رەفیق سابیر) و زۆری دی بوایە. تەنانەت ئەگەر نووسراوێک بەدیوێکی کارەساتئامێزیشدا ئاماژەیەکی بچووکی بۆ شار و ناوچەکە بکردبایە بەدەستم دەخست.

کاتێک بەڕێز (محەمەد بەدری) شاعیر لەساڵی 1985 بابەتێکی لەدوا لاپەڕەی رۆژنامەی (عێراق) ی عەرەبیدا بەنێوی (سلاگا یا قلعدزە اِیتها المدینە الژکری) بڵاو دەکردەوە، تیایدا رێز و ستایشی خۆی لەپاش چەند ساڵا بۆ کوڕانی ئەو شارە دووپات کردبۆوە کە لەساڵی 1960 بۆ یەکەمجار وەک مامۆستای ناوەندی تیایدا دامەزراوە، هێندە خۆشحاڵا بووم نەبێتەوە.

جارێکیشیان لەساڵی 1986 دا کاتێک پەیامنێری رۆژنامەی (هاوکاری) هاتە شارەکە تا رێپۆرتاژێکی گەورە لەسەر شارەکە ئامادەبکات، هەوڵمدا لێ ی بەئاگابم، بۆیە بەیانیەکیان کەلەچوارچێوەی رێپۆرتاژەکەیدا سەردانی (کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ) ی کرد و منیش لەو دەمەدا لەوێ بووم، بەوردیگوێم بۆ پرسیار و قسەکانی هەڵخست و لە کۆتایشدا کاتێک داوای کرد وێنەیەکی هۆڵی خوێندنەوەبگرێت، گورج چوومە دەرەوە و چەند برادەرێکم لەگەڵا خۆمدا هێنان تاکو لە هۆڵی خوێندنەوەدا دابنیشن و خۆیان بەخوێندنەوە سەر گەرم بکەن و، لەوێنە گرتنی کاکی پەیامنێردا کەبەڕێز (ئازاد مستەفا مەحمود)بوودیمەنی هۆڵەکە بەقەڵەباڵغی دەربکەوێت، ئەمەش بۆئەوەبوو بزانرێت کەگەنجانی شارەکە بەچڕی روولەکتێبخانەی گشتی دەکەن ودەخوێننەوە.

لە کاتی بۆردومان وکارەساتەکانی شەڕی(عێراق-ئێران)یشدا هەمیشە لەپاڵ ترسێکدادەمویست نوسراوەکانی تایبەت بەوکارەساتە کۆبکەمەوە کە لەرۆژنامەوگۆڤارەکاندا بڵاودەبوونەوە، بۆوێنە کاتێک فڕۆکەیەکی(ئێرانی)لەئەنجامی تەقەلێکردندا لەڕۆژئاوای شارەکە(نزیک گردی حوسنی)کەوتە خوارەوە، تێکڕای وێنە کانی ئەوو فڕۆکەیەم پاراست کەدواترلەرۆژنامەکانی (عێڕاق و جمهوریە)ی بەغدادا بڵاووببونەوە، هەرچەندەبەداخەوە دواتر لەدەمی راگواستن داوەک زۆر شتی دی فەوتان!

تەنانەت کاتێک لەگەرمەی ئەووشەڕەدا(شەڕی شارەکان-حرب المدن)دەستی پێکردوتیا بۆیەکەمجار لەماوەی ئەوشەڕەدا بۆماوەی (3)کاتژمێر بەتۆپی قورس شارەکە بۆردومان کرا، من سەربەخۆ بەکامیرایەک کەوتمە وێنەگرتنی(ژێرزەمینە کەیماڵیخۆمان وکۆگای تووتن وشەقامی گشتی قەڵادزێ وکانی شێخە وقەڵات)، ئێستاش نازانم چ جورئەتێکی هەرزەکارانە بوو وای کردبوو کەبەو بوێریەوەئەوکارە بکەم کەلەچاووی بەعسدا نەک تاوان بوو، بەڵکوو مایەی لەت لەت کردنی جەستە بوو!

لەساڵی خوێندنی(1990-1991)کاتێک لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موسڵەوە خۆم بۆبەشی مێژوی کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین گواستەوە و، دواتریش راپەڕین بەسەرداهات وبۆیەکجاری بواری کارکردن لەسەر مێژوو وبوارەکانی دی نووسین ئازادبوو، هەوڵمداباشترخۆم بۆئەووبوارە تەرخان بکەم، بۆیە بەگوێرەوەی توانا زوربەی هەرەزۆری کتێبخانە گشتی وتایبەتەکانی ماڵەوەی روناکبیرانی دیاری هەولێر گەڕام وەک بەڕێزان(مومتازحەیدەری، مارف خەزنەدار، جەمشید حەیدەری، حسامەالدین نە قشبەندی)، جگە لەئەرشیفی رۆژنامەوگۆڤارەکانی(برایەتی، کوردستانی نوێ، ووڵات، پێشکەوتن، خەباتی قووتابیان، ئاڵای ئازادی)م بەسەرکردەوە.

لەساڵی1992دوای ئەوەی لەلایەن هەندێک مامۆستای بەڕێزی بەشی مێژوو(کۆمەڵەی مێژوونووسانی کورد)دامەزرا، لەسەر رەزامەندی مامۆستابەڕێزەکان بوومە ئەندام کەئەوکاتە ژمارەی ئەندامەکانی (43)کەس بوو، وەبەڕێزدکتۆرحسام الدین نەقشبەندی سەرۆکی کۆمەڵەوبەڕێز(مامۆستانەبەزمەجید)جێگری کۆمەلە کە بوو.ئیدی هەستم کرد دەبێتبەگوێرەی توانام شتگەلێک لەسەرئەم شارو ناوچەیە بەتایبەتی بەدەست بخەم وبڵاوی بکەمەوە، شانبەشانی ئەوەش لەبواری مێژووی کووردداهەوڵی خۆم بدەملەماوەی ساڵانی(1992-1995) تا ئەوکاتەی زانکۆم تەواو کردچەند بابەتێکی پوختە کراوم بڵاو کردەوە لەسەر قەڵادزێ وپشدەر، شان بەشانی ئەوەش نزیکەی (20)بابەتی تری مێژوویشم لەسەر مێژووی کووردبەگشتی خستە بەرچاو، ئەمە جگە لەوەرگێڕانی چەند بابەتێکی مێژوویی لەزمانی عەرەبیەوەکەتائەوکاتە تەرجەمەی کوردی نەکرا بوون.بەشێک لەو بابەتە مێژووییانەش کەلەوماوەیەدا بڵاوم کردنەوەئەمانەبوون!

  • -قەڵادزێ لەچاوی مێژوودا-کوردستانی نوێ-1993
  • -لەنامرێ بۆقەڵادزێ-برایەتی-1993(4)
  • -قەڵادزێ لەناسنامەی مێژوودا-کوردستانی نوێ-1993
  • -قەڵادزێ یاسەمای رگەکان-برایەتی-1993
  • تراژیدیای راگواستنی قەڵادزێ لە راگەیاندنی ناوخۆیی وجیهانیدا –
  • کوردستانی نوێ – 1993
  • - قەڵادزێ و لاپەڕە ونەکانی مێژوو – رۆژنامەی یەکگرتن – 1993
  • - پەیوەندیەکانی کورد و بوڵگار – برایەتی (4)ئەلقە – 1994
  • - کورد لەلوبنان – برایەتی – 1993
  • - نوویشکێک لەخەباتی گەلی کورد لەسەدەی نۆیەمی زایینی دا – هەرێم – 1992
  • - نوویشکێک لەخەباتی گەلی کورد لەسەدەی نۆیەمی زایینی دا – کوردستانی نوێ – 1993


لەپاش دامەزراندنم لەسەرەتای ساڵی 1995 دا، لەیەکەم رۆژی دەستبەکار بوونمدا ویستم بە وەسیلەیەک سەرنجی خوێندکارەکانی (ناوەندی قەندیلی تێکەڵا) بۆلای خۆم رابکێشم، بۆیە بەئاگاداری و رێپێدانی بەڕێز مامۆستا (محەمەد سۆران) بەڕێوەبەری ناوەندی ناوبڕاو، بۆماوەی هەفتەیەک سەرە قەڵەمە گرنگیەکانی تایبەت بەمێژووی پشدەر و قەڵادزێم بۆ روونکردنەوە و پاشانیش بەکورتی (بنەچەی ناوی پشدەر و قەڵادزێ و ناسنامە کۆنەکانی و، سنووری جوگرافی و رووداوە سیاسی یەکان و بۆردومانی 1974 و راپەڕینی 1982 و راگواستنی 1989 و راپەڕینی 1991 ی خەبات و رانیە) مان نووسیەوە.

ئیدی دەشخوازم لێرەدابەنۆرەی خۆیان سوپاس و دەست خۆشی لەهەر یەکە لە بەڕێزان (تەها بابان) و (ئەبوبەکر کریم) و (مۆفەق میراودەلی) و (داراحسێن) و (محەمەد ئەحمەندەیی) و ئەو چەند برادەرە بکەم کەلێرە و لەوێ دەخوازن بە گوێرەی توانای خۆیان چەند دێڕێک بخەنە سەر لاپەڕە شاراوەکانی مێژووی ناوچەکە، ئەگەر چی بەشێوەی سەرە قەڵەمیش بێت.

ئەگەر چی کاری تۆمار کردن و نووسینەوەی مێژووی ناوچەیەک یاخود شارێک کاری تاکە کەسێک نیە و پێویستی بە هەرەوەزێکی دەستە جەمعی هەیە، بەڵام لەئەمڕۆدا مرۆڤەکان لەباکگراوەندی قەیران و بار و دۆخە سەپێنراوەکانی هەلومەرجی نوێدا زۆر بەدەگمەن ئامادە دەبن بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و نیەتێکی رەهای درووستەوە بۆئاکارێکی ئاوا ئامادەیی دەرببڕن.

بۆیە لەلایەن خۆمەوە دەخوازم ئەوەندەی تەمەن وهەلومەرجی تەندروستی و ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری رێم پێبدات بە پاڵپشتی خودا و ئەو زانیاریە کەڵەکە بووانەی لەلام کۆبوونەتەوە هەوڵی کارێکی لەو شێوەیە بدەم و بتوانم لەچوارچێوەی کتێبێکی سەربەخۆی یەک جلدیدا چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی شاراوەی قەڵادزێ و پشدەر بۆ (مێژوو) ئامادەبکەم.

پەڕاوێزەکان

1- بەداخەوە بەشێکی زۆری بەڵگە نامە و وێنە دەگمەنەکان لەپاڵا چەندین کتێب و رۆژنامە و بابەتی دیدا لەگەرمەی ئاڵو گۆڕە سیاسی یەکان ماوەی شەری ناوخۆ، دا سوتان و لەناوچوون.

2- شانازی دەکەم کە بۆیەکەمین جار دووسەروەریم بۆ شارەکەم تۆمارکردووە، یەکەمیان توانیم بۆ یەکەمجار ناوە کۆنەکانی قەڵادزێ پەی پێ ببەم و ئاشکرایان بکەم، دووەمیشیان ناوهێنان و بڵاوکردنەوەی یەکەمین وێنە و ژیاننامەی شەهید (بەختیار) کە لە راپەڕینی(خەبات) دا شەهید بوو.

3- ئەم بابەتە بەشێوەیەکی ناشیرین لەلایەن کەسێکەوە لەپاش تێکەڵکێش کردنی نووسینێکی ترمدا بەناوی (قەڵادزێ لەچاوی مێژوودا) سەرلەنوێ بەهەمان ناونیشانی یەکەمەوە دووجار دزراوە و بڵاوکراوەتەوە جارێکیان بڵاوکراوەی تایبەت بە (24/4) ی (بەڕێوەبەرێتی کار و باری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان) لەساڵی 2007 داو جارێکی تریش لە ژمارە (2) ی گۆڤاری(پشدەر) ی مەڵبەندی (24) ی پشدەردا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش جگە لە نابابەتی لە نووسیندا، دەبێتە تاوانێکی یاسایی.

4- ئەم بابەتە دووجاری تریش بڵاوکراوەتەوە، جارێک لەگۆڤاری (ڕووداو) دا کەخوێندکارانی (ئامادەیی قەڵادزێ) لەیادی (24/4) دا لەساڵی 1999 دا بڵاویان کردەوە و جارێکی تریش لەلایەن بەڕێز (تەها بابان) ەوە لەکتێبی (کۆستی شارێک) دا چاپکراوەتەوە و دەستەواژەی (نووسینی بەنرخ) ی بۆ بەکارهێناوە.

5- لەساڵی (2002) بەولاوە، چیتر ئامادەی چاوپێکەوتنی کەناڵەکانی راگەیاندن نەبووم، چەنکە پێموابوو هەم مەبەستێکی ریکلامی رووت و هەم نیازێکی بازرگانی و سیاسی لەپشتەوەیە، ئەمەش وایکرد خەڵکانێکی دی لەمیانی ئامادە بوونیان بۆ چاوپێکەوتنە بینراوەکان لەڕووی راستی یە مێژووییەکانەوە، دووچاری هەڵەی زەق ببنەوە و ئەو هەڵە زەقانەش بەنۆرەی خۆیان مێژووی جوانی شارەکە شلۆی بکەن لەجێ ی ئەوەی سەروەری پێبدەن.[٢]

  1. سەرچاوە ویکپیدیا
  2. سەرچاوە خدر ئیبراهیم خدر