لۆگۆکانی بەرەی نوێ چیمان پێ دەڵین

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
143932.jpg

نووسینی: سەردار حەمەرەش

بەرهەم ساڵح کە یەکێکە لە بەرپرسە سیاسیە دیارەکانی کوردوستان، بۆ پارتە نوێکەی بەناوی؛ هاوپەیمانی نوێ بۆ بۆ دیموکراسی، بە لۆگۆیەکی نوێوە خۆیمان پێ دەناسێنێت. هەر بە تێروانینێکی خێرا دەبینین کە ئەم لۆگۆیە کۆپی کالیگرافی ناوی ئەڵڵایە بە گۆڕانکاریەکی کەمەوە.

وەک سەرەمێکوتەیەک سەرەکەی پەرابێت.

پێ دەچیت ئەوکەسەی کردویەتی بەبێ ئەوەی بیریشی لە ناوی ئەڵڵا کردبێتەوە ئەم نەخشەی کردبێت، وەک گوایە باڵی باڵندەیەکی کردوە، بەڵام زیاتر روالەتی دینی پێوە دیارە هەتاوەکو باڵی باڵندەیەک.

ئەم کالیگرافیەی ئاڵاکە هەمو ڕۆژێک لەدەوروبەرماندا دەیبینینو پێی ڕاهاتوین کاریگەریەکی راستەو خۆی هەیە لەسەرمان، ئایا بکەری ئەم لۆگۆیە پێی هۆشمەند بوە یان نە ؟

بۆ دروستکردنی شکڵێکی نوێ، هونەرمەند دەتوانێت شکڵێکی ناسراو؛ مانگایەک، گوڵێک، یان هەرشکڵێکی تر وەک سەرەتایەک بەکار بهێنێت، لەم شکڵەوە شکڵێکی نوێمان بۆ دروست بکات، بەڵام لێرەدا شکڵە بنەڕەتەکە کە ئاڵایە ناسنامەی خۆی ون نەکردوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە، و ئاشکراشە کە ئەو وشەی ئەڵڵایە کە تێگەیشتنێکی دینی هەیە، بۆ لۆگۆیەکی سیاسی هەروا ناتوانێت تێپەڕ بێت.

هونەر، داهێنان، دروستکردنی شکڵێک هەرگیز ناتوانێت لەدەرەوەی ئەم جیهانە بێت کە تیایدا دەژین، هەمو ئەو دیمەنو شکاڵنەشی لەدەوروبەرماناد بونیان هەیە، لە هۆشماندا جێگیر بون کە دەبنە رەمزو جگە لەوەی مانایەکی ڕاستەخۆیان هەیە لەهەمان کاتیشا مانایەکی رەمزیشیان هەیە لە هۆشی هەمو مرۆڤێکدا.

ئەم شکاڵنە لە خەودا، واتە لە ناهۆشمەندیدا دەوری خۆیان دەبینن بۆ دەربڕینی باسێک، کە هەندێک جار مرۆڤ خۆی بە ئاسانی لە ماناکانی تێ ناگات، دەوری هونەرمەند ئالێرەدایە ئەوەیە کە ئەو رەمزانە بەبێ بیرکردنەوە و شیکاری نەکات.

هەمو هونەرێک، دروستکردنی شکڵێک، دەبێت لە بیرکردنەوەیەکی ژیرەوە، لەبیرکردنەوەیەکی هۆشمەندەوە بێت ئەگەر ناگەرەکمان بە هونەرمەند نیە، ئەگەر نا هەمو کەسێک دەزانێت لۆگۆیەک، شکڵێکی نوێ بکات، گرنگی هونەر ئەوە نیە کە شکڵێکمان بۆ بکات کە بونی نەبێت، گرنگ ئەوەیە کە ئەو شکڵە هەڵقوڵاوی فکرێکی قوڵ بێت، هەڵقوالی هۆشمەندی بێت، ئەمەیە جەوهەری هونەر.

هیچ هونەرێک جوان نیە، جوانی هیچ مانایەک نابەخشیت لە هونەردا ئەگەر گوزارشت لە فکرێکی هۆشمەندو قول نەکات.

ئەگەر هونەرمەند یان بکەری ئەم نەخشە هۆشمەند بێت بەو شکڵەی کە کردویەتی، واتە وەک جۆرێک ستراتیژی ئەم نەخشەی هەڵبژاردوە لەالیەن ئاندامانی پارتە سیاسیەکەوە بۆ ڕاکێشانی دەنگی ئیسلامی بەلای خۆیاندا ئەوا زیرەکیە، وەک چۆن کاتی خۆی نەوشیروان مستەفا پێش هەڵبژاردنەکان وێنەیەکی خۆی بالو کردەوە لە پشتیەوە کالیگرافیەکی دینی دەبینرا، لێرەدا ئەو وێنیەی نەوشیروان بۆ کاتێکی دیاریکراوی هەڵبژاردنەکان بولەکاتێکدا کە لۆگۆ بۆ کاتێکی دیاریکراو ناکرێت وەک ڕێکالمێک نیە، بەڵام ئەگەر ئەم نەخشی لۆگۆیە بەو مەبەستە نەکرابێت واتە کاکی هونەرمەند یان بەرهەم ساڵحو دەوروبەرەکەی هۆشمەند نەبن بەوەی کە ئەم شکڵە شکلیکی رەسەن نیەو دەچیتەوە سەر کالیگرافی دینی ئەوا بێ شک گەوجیە، وەک چۆن گۆڕان بۆ لۆگۆی پارتەکەی بەناوی گۆڕانەوە مۆمێکی دانا، جگە لەوەی کە مۆم گوزارشت لە شکڵێکی رابوردو دەکات، مۆمەکەش بە شکڵێکی مۆدێرن یان کالیگرافیەکی نوێ نەکراوە، کەواتە ئەو کەسانەی باسی گۆرانیان کردوە نەیان توانیوە گۆران لەهەمو ڕویەکەوە ببینن، تێراوانینان بۆ گوٴران قوڵ نەبوە.

ئەگەر سەرنجێک بدەینە سەر لۆگۆی ئەمنستی ئەنتەرناسیۆنال کە ئەویش ممۆمێکی بەکار هێناوە بۆ لۆگۆکەی بەڵام بە گرافیزمێکی مۆدێرن کە تەواوی ماناکە دەگۆڕیت. بۆیە کاتی خۆی کە باسی لۆگۆکەی گۆڕانم کرد، دەموت کە ناتوانن بیگۆڕن لەبەر ئەوەی کە پارتێکی سیاسی باسی گۆران بکاتو مۆمێک بکاتە لۆگۆکەی چۆن ڕێی تێ دەچیت، خۆئەگەریش مۆمەکە بە گرافیزمێکی نوێ بکرایە وەک لۆگۆی ئەمنستی ئەنتەرناسیۆنال، ئەوا هەر ڕێی تێ دەچو بەالم مۆمێکی کالسیکی و رۆمانتیکیە.

مانای وایە ئەو کەسانەی کەباسی گۆرانیان کردوە، بیرکردنەوەیەکی فراوانیان بۆ گۆڕان نەبوە بۆیە نەیان توانیوە لۆگۆیەک بکەن کە جەوهەری گۆڕان بدات بەدەستەوە.

وەک چۆن ئەگەر بە منداڵێل بڵێین درەختێکمان بۆ بکێشە ئەوا دەتوانین کارێکتێر و هیوای ئەم مندالە لەو نەخشەدا ببینین.

بێگومان ئەمە قاوەگرتنەوە و فاڵچێتی نیە، لێکدانەوەیە کە پێمان دەڵێت کە ئەوان تێڕوانینێکی سادەیان بۆ گۆران هەبوە نەک تێڕوانینێکی فەلسەفی یان گۆڕان وەک تێگەیشتنێکی قوڵ کە هەمو بوارێک دەگرێتەوە، بۆیە ئەم لۆگۆیە بەرهەمی فکرێکی ناهۆشمەندە، وەک ئەو کەسانەی کە باسی نیشتمان پەروەری دەکەنو خۆ فرۆشن، دژی دین دەوەستێنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا لە مەالکان کۆنسرڤاتۆرترن.

نەبونی هۆشمەندیت بە سیستەمێکی کۆمۆنیکاسیۆنو گۆڕان لە هەمو بوارێکدا توانای ئاستی ئەو ڕێکخراوەمان پیشان ئەدات لە تێگەیشتنی بۆ گۆڕانکاری، لەوانەیە کەسێک بڵیت ؛ نا وا نیە، ئێمە بۆ کۆمەڵگەکەمان خەبات دەکەینو بە زمانی ئەوان گوزارشت لە گۆڕان دەکەین، ئێمە لۆگۆیەکمان کردوە بۆ کۆمەڵگایەک کە فێری ئەو جۆرە شکاڵنە بوە.

ئێمەش دەڵیین؛ کەواتە باشتر وایە باسی گۆران نەکەین، بۆچی دەتانەوێت بیگۆڕن کە ناتانەوێت شکڵێکی نوێ بەرهەم بێنن هەتاوەکو تێڕوانینی خەڵکی بگۆڕن؟ یان وادیارە کە ئێمە لەکوردوستانی باشور هەر خەباتی بەرگریمان کردوە، شۆڕشمان نەکردوە وەک کوردانی ڕۆژاڤا بۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی.

ئەگەر بێینەوە سەر لۆگۆکەی بەرهەم ساڵح، وادیارە هەڵبژاردنی ئەو شکڵە کارێکی گەوجیە، چونکە کاتێک لۆگۆیەک دروست دەکەین بۆ ڕێکخراوێک، پارتێکی سیاسی، یان کۆمپانیایەک، دەبێت ئەو لۆگۆیە ببێتە جۆرێک لە ناسنامەی ئەو ڕێکخراوە، واتە ببێتە ئاوێنەی فکرو ستراتیژی و هیوایان، لە کاتێکدا بەرهەم ساڵح کەسێکی مۆدێرنەو دورە لە هەمو وتارێکی دینی بڕوا ناکەم بەلای دیندا بیشکێنێتەوە، بۆیە نەخشکردنی لۆگۆیەک بەبێ ئەوەی هۆشمەند بین بەو شکڵەی کە کردومانە تاوانێکی گەورەیە.

کەواتە چەندە بکەری ئەو لۆگۆیە تاوانبارە هێندەش بەرهەم ساڵحو ڕاوێژکارەکانی ئەگەر هەیان بێت بێگومان تاوانبارن، چونکە کەسانی سیاسی ئەگەریش شارەزاییان لە هونەردا نەبێت ئەوا دەبێت پرس بە کەسانی شارەزا بکەن لەو بوارەدا، بەڵام وادیارە لە ڕۆژهەڵتا ئەو کەڵچەرە نیە، خۆ ئەو سەردەمەش بەسەر چو کە لەالدێ بە کەسێکی بەسااڵ چویان دەوت نەخشەی خانویەکیان بۆ بکات، ئەویش دەهات بە خۆیی گوریسێکەوە نەخشەکەی بۆ دەکردن، وادیارە ئەمانیش کەسێکیان بینوە کە رەسم دەزانێت، پێیان وتوە کە لۆگۆیەکیان بۆ بکات.

لە کاتێکدا کردنی لۆگۆیەک کاری تاکە کەسێک نیە و کاری کۆمەلە کەسێکە کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارتەدا بڕیار دەدەن.

ئەگەر بێینە سەر ڕوەکانی تری لۆگۆکە، جگە لە شکڵە سەرەکیەکە، ئەوا لە هەندێک روەوە سەرکەوتوبوە؛ ڕەنگی لۆگۆکە، رەنگێکی سەرەتاییو زەق نیە، سەوزێکە کە بەسەر شیندا دەڕوانێت، کە جۆرێکە لە جیابونەوە لە ڕەنگی سەوزی چیمەنی لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی، واتە هەر بەدەوری سەوزا دەڕوانێت، بەمەش پێمان دەڵێت لەسەر هەمان خەبات بەردەوام دەبێت بە گۆرانکاریەکەوە، بەم هۆیەشەوە هەندێ لەهەوادارەکانی یەکێتی بەالی خۆیدا ڕادەکێشیت. شینو سەوز دو ڕەنگی سۆشیالن، ئەگەر بەرنامەی ئەم پارتەش نەزانین چیە ئەوا لەگەڵ کارێکتەری بەرهەمدا دەگونجێت، زیاتر ڕەنگێکی ئاسودە و هێمنە، ئارامە، لەگەل هەمو ڕەنگەکانی تردا دەگونجێت، تیژ نیە، وەک دەمو چاوی بەرهەم ساڵح بازنەییە، کە بەهەمان شیوە وەک مام جەلال وایە و لە سیاسەتیشا کەسێکی توندڕەو نیە، خۆی دەگونجێنێت، سازش دەکات، واتە گۆشە تیژەکان دەکات بە بازنەیی، شکڵەکەش ئەوەمان پیشان ئەدات کە بەهەمان شێوە سوچو گۆشەی تیژی تیا نیە، ئیتر نازانین کە ئایا ئەم هەڵبژاردنە بە ویست بوە یان بە ڕێکەوت، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئشکراو زەقە ئەوەیە کە شکڵە ڕەسەنەکەی کە ئاڵایە هەموو ئەو سیفاتانە دەشارنەوە.

لەزمانی کوردیدا ئێمە تەنها وشەی هونەرمەندمان هەیە، بەڵام وشەیەکمان نیە بۆ ئەو کەسەی کە تەنێکی جوان دەکاتو دەست ڕەنگیننە، جیاوازیەکەیان ئەوەیە کە هونەرمەند شکڵێکی پڕمانا بە هۆشمەندی دەکات، بەالم ئەو کەسەی تر دەست ڕەنگینە وشکڵێکی دڵگیرمان بۆ دەکات، وەک ئەو کەلو پەلانەن کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاری دەهێنین، مەبەست لێرەدا ئەوە نیە کە ئەمیان شانازی بەسەر ئەوی ترەوە بکات، نەخێر، مەبەست لەوەیە کە دوکاری جیاوازن بۆ دومەبەستی جیاواز.

پاشان با باسی نەوەی نوێ بکەین، نەوەی شاسوار.

پاش ئەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی لە کالیگرافی وشەی ئەڵڵاوە لۆگۆیەکیان دروستکردوە، بەرەی نوێ راستەوخۆ لە لۆگۆکەی ئاکەپەیان کۆپیکردوە.

هیچ شکڵێکی ترمان نەدۆزیەوە لەم روی سەر زەویەدا لاسایی کردنەوەی لۆگۆکەی ئاکەپە نەبێت ؟ بێ گومان خۆ ئاکەپەش لە لۆگۆی ترەوە وەری گرتوە بەڵام دانیشتوانی کوردوستان هەر خێرا ئەو گڵۆپە ئەچوێنن بە لۆگۆی ئاکەپە و ئەمە گەورەترین هەڵەی لۆگۆکەیە.

ئەم شکڵە ناخی ئەو پارتەمان پێ دەناسێنێت کەچەندە هەڵشەو گەوجن.

جێی شەرمە کە پارتێکی سیاسی لە کوردوستان کۆپی لۆگۆی پارتێکی دوژمن بە کورد هەڵبژێرێت، ئەمەش بەرهەمی سیاسەتی ئەو ماوە درێژەیە کە کوردوستان وەک هەرێمێکی سەربەخۆ هەڵسوکەوتی دەکرد، پیاوانی سیاسی نەیان توانی کیانێکی کوردی دروست بکەن؛ گەنجێکی خاوەن باوەڕ بەخۆی کە بتوانێت لە قواڵیی ناخی خۆیدا وێنەیەک، شکڵێکی رەسەن دروستبکات کە گوازرشت لە ئاواتی خۆی بکات. خۆ ئەگەر پارتێکی ئیسالمی لەکوردوستان ئەو لۆگۆیەی بکردایە هەر خێرا دەبوە هوها کێشان لێیان.

لۆگۆی ڕێکخراوە زانستی و کۆمپانیاکان بە گڵۆپ هەمان پرسیار دێتە پێشەوە کە ئایا بکەر یان بڕیاردار هۆشمەند بوە بەم شکڵەی کردویەتی ؟ بەڵێ هۆشمنەدبوە و دەزانێت کە ئەمە لە لۆگۆکەی ئاکەپەوە وەرگیراوە، بەڵام ئایا دەزانن چەندە لەسەریان دەکەوێت ؟

چەندە تاوانە بۆ مێژو ؟

چەندە هەڵەیەکی گەورەیە ؟

یان پێ دەچیت کە هەر لێکدانەوە و بیرکردنەوە کاری ئەوان نەبێت.

پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجەش بەرهەمی هەمان ئەقڵە.

ئاڵای تورکیا وەک پرۆژە لە تورکیا پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە ئەم پارتە پێویست بەوە ناکات پێمان بڵێ کێیە، بە لۆگۆکەی خۆیمان پێ دەناسێنێت.

پەندێکی فەرەنسی هەیە دەڵێت؛ پێم بڵی کێ دەناسیتو هاتوچۆی کێ دەکەیت، ئەوا پێت دەڵیم تۆ کێیت، منیش دەڵێم تۆ لۆگۆکەتم پیشان بدە ئەوا پێت دەڵێم تۆ کێیت.


بابزانین ئەم لۆگۆیە چ مانایەک ئەدات جگە لەوەی کە کۆپی لۆگۆی پارتێکی دوژمن بەکوردە. کاتێک پارتێک باسی نەوەی نوێ دەکات، مەبەست ئەوە نیە کە ئەو پارتە کەسێک بێت لە نەوەی نوێ، مەبەست زیاتر ئەزمونی ئەوانە بۆ نەوەی نوێ، کە پێ دەچیت بەرەی نوێ خۆیان هۆشمەند نەبن بەخۆیان، هۆشمەند نەبن بە خەو و ئاواتیان، بۆیە لۆگۆکە دەبوایە باسی نەوەی نوێ بکات نەوەکو بدرێتە دەست گەنجێکی ناهۆشمەند بۆ دروستکردنی لۆگۆکەیەک بۆ بەرەی نوێ کە تەنهاباسی سەرکەوتنو خۆڕاوەشاندنو پۆز لێدان دەکات وەک گەنجێکی هەرزەکار.

لۆگۆی دوەمی بەرەی نوێ

کەسێکی نێرینەی گەنج لەناو گڵۆپێکدا کە تیشکەکانی وەک ڕەنگی ئاڵای کوردوستان وایە، دەستو باڵی کردۆتەوە وەک ئەوەی لەسەر شانۆیەک لەبەردەمی جەماوەرێکدا وەستابێت، وادیارە کە گوزارشت لەسەر کەوتن دەکات. لەکاتی نوسینی ئەم وتارەدا بینیم کە گۆڕانکاریەک کرا بۆ لۆگۆکە ئەویش زیاد کردنی نیوە لەشیکی مێینە لەناو هەمان شکاڵ، وەک ئەوەی لەبیریان چوبێت کە باسی مێینە بکەن، بەڵام ئەمە لەبیرچون نیە بەڵکو بیکردنەوەیانە. لەشە مێینەکە ئەکتەر نیە، وەک چۆن لە بایبڵدا هاتوە کە ژن لە ئێسکێکی پیاوەوە دروست بوە بەهەمان شیوە لەم لۆگۆیەدا لەشە مێینەکەهەمان دەوری هەیە؛ لەو دەست باڵوکردنەوەدا زیاتر بە بەدەنی کوڕەکەوە بەستراوەتەوە.

رەنگی ناو گڵۆپەکە سپیە، گەنجەکە لەسەر سەکۆیەک وەستاوە کە لە دو لوتکەی شاخ دەچن، گەنجەکە کە گوایە نەوەی نوێیە دەستی باڵو کردۆتەوە وەک بەتەڵێک دەبینرێت، لە خوارەوە نوسراوە نەوەی نوێ. رەنگی لۆگۆکە رەنگێکی گەشو زەقە و لەگەڵ مۆدێرنیتێ و نەوەی نوێدا دەگونجێت.

نەوەی نوێ ناوێکی جوانە، بەڵام ناوێکی کاتیە، وەک شێرە بەفرینە دەتوێتەوە، نەمر نیە، وەک ئاو زو هەڵئەچیتو خێراش دائەمرکێتەوە، پارتێکی سیاسی نابێت ناوێکی کاتی هەڵبژێرێت، هیچ نەوەیەک بە نوێیی نامێنێتەوە، پارتێکی سیاسی بۆ چەند ساڵیک دروست نابێت، نەوەی نوێ چینەکانی تر لە خۆی ناگرێت پاشان دیاردەی بە بەتەڵ بون ناگونجێت لەگەل مۆدێرنیتێ و نەوەی نوێدا زیاتر کاری بە کۆمەڵ رەسیدی زۆرترە، کاتێکیش دەڵیین نەوەی نوێ مەبەستمان لە تاکە کەسێک نیە بۆیە دەبوایە کۆمەلەکەسێک بونایە لەناو ئەو گڵۆپەدا.

کوڕە گەنجەکە وەک سەرچاوەی تیشکو ڕۆژەکە دەبینرێت بەڵام شکڵی گەنجەکە بە شکڵێکی کالسیکی کراوە زیاتر لە لۆگۆکانی ساڵانی حەفتا ئەچێت، وەک کەسێکی شۆڕشگێر دەبینرێت کە ئەوە باوی نەماوە؛ شۆڕش بە دەست ڕاوەشاندنو ڕاپەڕین ناکرێت بەڵکو ئێستا باوی بیرکردنەوە و قوڵبونەوەیە.

دیزاینی گڵۆپەکە سادەو ساکارە وەک خۆی هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوە، گەنجەکەش بە شیوەیەکی کالسیکی نەخش کراوە وەک مۆمەکەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەشدا باسی نەوەی نوێ دەکەین، ئەمەیە بێ ئاگایی پیاوانی کوردوستان، بەمە دەلێین ئەوپەڕی ئاستی نا هۆشمەندی، بۆیە هەرگیز ناتوانن ببنە ڕێ پیشاندەر بۆ نەوەیەکی نوێ چونکە نەیان توانی بەزمانێکی نوێ گوزارشت لە نەوەی نوێ بکەن. بۆچی گڵۆپ ؟ لەبەر ئەوەی ئاکەپەی تورکیا هەمان لۆگۆی بەکار هێناوە ؟ یان وادیارە هێندە بێ کارەبایی هەیە لەکوردوستان گلۆپ کاریگەری لە سایکۆلۆژی خەڵکی کردوە. گڵۆپ هێمای سەردەمێکی مۆدێرنە، هەرچەندە ڕۆشنایی ئەدات بەڵام زیاتر دەبێتە رەمزی شەریکەو زانست و کۆمپانیا هەتاوەکو لۆگۆی پارتێکی سیاسی، ئەگەر ئاکەپە هەڵەیەکی کردوە پێویست بەوە ناکات کە ئەو هەڵەیە دوبارە بکرێتەوە، گڵۆپ تیشکێکی سروشتی نیەو دەستکردە، ئەگەر ڕۆژێکمان هەبێت کە بۆتە رەمزو ئاڵای کوردوستان، ئیتر چ پێویستمان بە گڵۆپە یان مۆمە ؟ ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ئەو شکاڵنەی دروستکراون بەرهەمی ئەقڵێکی دەولەمەند نین، خۆڕسکینو دەرئەنجامی لێکدانەوەیەکی ژیر نین، هەمویان بەرهەمی هەلەشەیین.


ئەگەر بە خێرایی دەستێک بهێنین بەم لۆگۆیەداو هەلەکای راست بکەینەوە، ئەگەر دەمانەوێت باسی نەوەی نوێ بکەینو بەو پێیەش مۆدێرنیتێ، کەواتە دەبێت شکڵەکان مۆدێرن بکەینەوە؛ پێش هەم وشتێک پێویستمان بە گڵۆپ نیە و کاریگەریەکی هێندە گرنگی نیە لەویادا جگە لەوەی کە شوناسی پارتێکی دوژمنە. ئەتوانین ئەو گڵۆپە البەرینو بیکەین بە بازنەیەک، کە بازنە خۆی لە خۆیدا رەمزی کۆمەڵە، رەمزی پێکەوە ژیانە، رەمزی کۆمەڵگایە، شکڵێکی سۆشیالە، لەهەمان کاتا جێگای شکڵی ڕۆژەکەش دەگرێتەوە، پاشان لە بری تاکە کەسێکی بەتەڵ، کۆمەلە کەسێک بە ڕەنگی جیاواز دادەنێین کە مەبەست لە کۆمەڵگەیەکی پلورالیستە، ئەوە ڕزگارمان بو لە گڵۆپەکەی ئاکەپە و لە بەتەڵ، لە نایەکسانی ژنو پیاویش، بێگومان ئەمە وەک پێشنیارێکی سەرەتایی، بەڵام هەرگیز شکڵی وا قبوڵ ناکەن چونکە بە ناشرینی دەزانن، بەناشرینی دەزانن لەبەر ئەوەی لە گەڵ بیرکردنەوەیانا ناگونجێت، وادیارە ئەوان تەنها مەبەستاین بردنەوە و سەرکەوتنە نەک تێروانینێکی مۆدێرم بۆ ژیانی داهاتو، یا ن گۆڕانکاریەکی جەوهەری. ئەم دولۆگۆیە بۆ ئەم دوپارتە نوێیە؛ لۆگۆی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و نەوەی نوێ ئەوەمان پێ دەڵێن کە هیچ داهاتویەکی پرشنگدار بۆ کوردوستانی باشور بەدی ناکرێت، هیچ گۆڕانکاریەکی نوێ نابینرێت، تەنها دوبارەبونەوەی هەمان ئەقڵ نەبێت.

داهێنانی شکڵێکی نوێ، خۆی لەخۆیدا وەک کارێکی ئاسان دێتە پێش چاو، بەڵام لە راستیدا پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی ژیرو نوێ هەیە، پێویستی بە فکرێکی سەرپەل هەیە کە لەدەرئەنجامی تێپەڕبونیەتی بە زریانا، لەدەرئەنجامی گەڕانەوەیە لە سەفەرێکی دورودرێژدا بۆ ناخی خۆ، قەبوڵکردنیشی بەهەمان شیوە.

هۆکاری ئەوەی کە لە ڕۆژهەڵاتا خەڵکی داهێنان بەئەستەم دەکەن لە هەمو بوارێکدا، ئەمەش کاریگەری کەڵچەری لەبەرکردنو کۆپیکردنە، هاتنە سەر سفرەی ئامادەکراوە.

بۆ گەلێکی ژێردەستە باوەڕ نەبونە بەخۆ.

کەڵچەر و دینو مێژوو کاریگەریەکی ڕاستەو خۆیان لەسەر داهێنان هەیە، ئەگەر گەلی جولەکە ئەو شانسەیان هەس کەهەر لە منداڵیوە پێیان وتراوە کە ئەو گەلێکی هەڵبژێراوە لەالیەن ئێزدانەوە کەواتە دەبێت لە ژیانیدا ئەم راستیە بسەلمێنێت کەدبێتە هاندەری بۆ داهێنان.

لە کەڵچەی مەسیحیدا هەستی خۆ بە قوربانی کردن، پاشان لە مەنزوری دینەکەیاندا یەک خاڵیان بۆ دەستنیشان ناکراوە؛ کوڕو باوکو، ڕۆحی پیرۆز، ئەم سێ خالە بیرێکی کۆمپلێکس دروستدەکات هەتاوەکو فکرێکی یەک جەمسەری کە توانای لێکدانەوەی کەمتر دەبێت، کاتێک کە پێیان دەوترێت خوا یەکەو پێغەمبەر ڕەوانە کراویەتی، تۆش کارت ییرکردنەوە و لێکدانەوە و قوڵبونەوە و پرسیارکردنو داهێنان نیە، تۆ تەنها کارت جێ بەچی کردنی فەرمنەکانیەتی. دەبڕۆ ئاو بێنەو دەستت بشۆ.