لە جەمال نەبەزەوە بۆ ڕەفیق حیلمی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
388918.jpg

25-5-1956 گەورە و خۆشەویستم جەنابی مامۆستا رەفیق بەگ!

ئەم کاتە و هەموو کاتێکت باش!


لەپاش پێشکەش کردنی سەلامێکی کوردانەی برایانە، لە کانی دڵمەوە هیوای خۆشی و بەختیاریت بۆ ئەکەم. ئومید ئەکەم هەرگیزاوهەرگیز لەبەرزی و شادوانی و کامەرانیابیت، هەتایە هەتایە تەنگوچەڵەمەی رۆژگار و گەردا و وەیشوومەی ناهەموار شیرینی ژیانتان پێ تاڵ نەکا.

بەراستی دەمێکە من و فاضلە افەندی پێ وەین بە جووت نامەیەکت بۆ بنووسین بەڵام من لەبەر رۆژووی رەمەزان، سەرلە بەیانیان کە ئەچم بۆ قوتابخانە ئەوەندە رەزام قورس و دەموچاوم ترشوتاڵە سەرهیچم ناکەوێ. بەڵام وا من لەجیاتی ئەو سەلامی هەردوو لاو دڵسۆزی هەردوولات پێ ئەگەیەنم.

ماوەیەک لەمەوبەر لە هەولیر بووم چوم بە کاک مەعروف خەزنەدار کەوت ووتی: کتێبەکە لەژێر چاپ دایە وەوا لەتەواوبوونایە، بەراستی کۆڵێکم پێ خۆش بوو کەچی وا دووسێ هەفتە تێ پەڕی و دیارنەبوو هیوام وایە هۆی دواکەتنی خێروخۆشی بێ.

زۆر سەلامم هەیە بۆ وەستا بەشیر و کاک عارف و گشت برادەران. ئیتر بە خوای گەورەت ئەسپیرم. دڵسۆزتان جەمالەدین کرکوک المتوسطە الغربیە - جمال الدین توفیق