لە نێوان ئەو ژەهرەی بە ئێوە دراوە وئەو ژەهرەی ئێوە بە ئێمەتان داوە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
99load (3).jpg

نووسینی: پڕۆفیسۆر خالید محەمەد ساڵح

1- ئەو ژەهرەی بەئێوە دراوە گوایە ماوەی سێ مانگە پێتان دراوە، بەڵام ئەو ژەهرەی ئێوە بەئێمەتان داوە ماوەی سی ساڵە و هێشتایش بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە هەست بە تاڵاوەکەی دەکەین.

2- ئەو ژەهرەی بەئێوە دراوە دەڵێن سێ جۆرە، بەڵآم ئەو ژەهرەی ئێوە بەئێمەتان داوە سەدەها جۆرە وئاین و ئەخلاق و ئابوری وئاسایش و ئایندەی خۆمان و نەوەکانیشمانی گرتۆتەوە.

3- ئەو ژەهرەی بە ئێوە دراوە لێی دەرباز بوون وچاک بونەتەوە، بەڵام ئەو ژەهرەی ئێوە بە ئێمەتان داوە جەستەی کۆمەڵگەی داڕزندوە وسەرجەم جومگەکانی لێک ترازاندوە و بەشێوەیک کاری تێ کردوین کە

دانیشتوانی ئەم هەرێمە مەرگ و ئاوارەیی ودەربەدەرییان پێ گونجاو ترە لەمانەوە لەسایەی دەسەڵاتە گەندەڵە ژەهراوییەکەی ئێوەدا.

4- ئەو ژەهرەی بەئێوە دراوە بە زووی بەدەمییەوە چوون بەپارەی ئێمە و لەباشترین شوێنی دونیا چارەسەرتان بۆ کراوە، بەڵام ئەو ژەهرەی ئێوە بەئێمەتان داوە دەرفەتی دەربازبوونی بۆ نەهێشتوینەتەوە وچۆن

وبەچی ولەکوێ چارەسەری ئەم هەموو قەیرانە دەکرێت کە ئێوە بەسەر ئێمەتان هێناوە.

5- ئەو ژەهرەی بەئێوە دراوە لەگەڵ کەمی ماوە و ڕێژەکەی هەڵایەکی گەورەتان بۆ ناوەتەوە، بەڵام ئەو ژەهرەی بە ئێمەتان دراوە سەرەڕای زۆری ماوەکەی و فرە ڕەهەندییەکەی بەبێ دەنگی بێ هیوامان دەکات

ودەمان کوژێت وئەگەر ڕۆژێک هاوارێکیش بۆ لایەک بەرین بۆ چارەسەر بەوە تۆمتبارمان دەکەن کە لەخۆشیا هاربووین و هاوار دەکەین ودەمانەوێت سومعەی بکوژەکانمان لەکەدار بکەین.