لە کۆچبەرێکی نایاساییەوە بۆ فریاگوزارێکی نێودەوڵەتی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسین و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد

382474.jpg

ئالان کوردی، ئالانی کەنارەکانی مەرگ، ئالانی کەنارەکانی بۆدروم لە 24-10-2012 لە کۆبانی لەدایکبووە. عەبدوڵڵای باوکی سەرەتا لە پایتەختی ووڵاتی شام (سووریا) لە دیمەشق کاری سەرتاشی (دەلاک)ی کردووە بەهۆی گوشارەکانی ڕژێمەکەی ئەسەدەوە دەچنە شاری حەلەب، لەوێش لەبەر فروانی جەنگەکە دەگەرێنەوە زێدی خۆیان کە کۆبانیە، پاش شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام (داعش) و خاپورکردنی شاری کۆبانی و شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی ئەو شارە چیتر ژیان لەو شارەدا مەحال دەبێت هەربۆیە بەناچاری عەبدوڵڵا بۆ ڕزگار کردنی خۆی و ڕیحانی هاوژین و دووکوڕەکەی ئاوارەی وڵاتی داگیرکەری تورکیا دەبن، پاش ئارام بوونەوەی بارودۆخەکە دەگەڕێنەوە بۆ کۆبانێ، دواتر لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2015 دووبارە هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) بۆ سەرشاری کۆبانی بەناچاری و بەیەکجاری کۆبانی بەرەو کەنارەکانی مەرگ جێ دەهێڵن.

کاتژمێر 2ی شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی 02-09-2015 ریحانی دایک تەمەن 28 ساڵ و هەردوو کورەکەی ئالان کوردی تەمەن 3 ساڵ و غالیب ی تەمەن 5 بە ڕێگایی نایاسایی لە شاری بۆدروم-ەوە (Bodrum)بەرەو دورگەی کۆس (Cos)ی یۆنانی ئەم دورگەیە 4 کیلۆمەتر کە دەکاتە نزیکە 30 خولەک بە یەخت لە کەنارەکانی شاری بۆدرومەوە دوورە کە دەبوو لە ماوەی 30 خولەکە بگەنە دورگەی کۆسی یۆنانی بەڵام بەهۆی شەپۆلە بڵند و توندەکانی دەریای ناوین لەدوای تەنیا 5 خولەکە دوورکەوتنەوە لە کەنارەکە بە ئاراستەی کۆس بەڵام بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکانەوە کەشتیوانەکە کە بە (کاپتن) ئاماژە بەناوەکەی کراوە دەترسێت و خۆی فڕێ ئەداتە دەریاکەوە ئەوان بەجێدەهێلیت دواجار بەلەمەکەیان وەردەگەرێت جگە لە عەبدوڵڵا و خێزانەکەی 12 سەرنشینی تریشی لەسەر یەختەکە بوون، ، لێ مەخابن ڕۆژی03-02-09-2015 لاشەی سارد و سڕی ئالان کوردی لەلایەن چەند کەسێکی ئەو ناوەچەیەوە لە ڕۆخی دەریاکە دۆزرایەوە، پاشان لەلایەن فۆتۆگرافەر و ڕۆژنامەنووس نیلۆفەر دەمیر(Nilüfer Demir) تەمەن 34 ساڵ بەرەگەز تورک وێنەکەی لە ماڵپەری ڕۆژنامەی (Doğan News Agency)ی تورکی بڵاوکرایەوە ڕۆژی 03-09-2015 وێنەکەی ئالان کوردی بووە سەرباس ڕووپەرو مانشیتی تەواوی ڕۆژنامەکانی جیهان.

0001 (01477).jpg
  • Nilüfer Demir

ئالان کوردی بووە ناسنامەی نەهامەتی و زەنگی ئاگادارکردنەوەی جیهان لەمەر بێ ئاگاییان لە بارودۆخی پەنابەران بە گشتی و بە تایبەتریش پەنابەرانی ووڵاتی سووریا، وێنەکەی ئالان و نەهامەتی تیاچوونی خێزانی ئالان بووە هۆکاری گۆرینی سیاسەتی ئەلمانیا سەبارەت بە پەنابەران و هەزاران پەنابەری سووری مافی مانەوەیان لەو ووڵاتە و ووڵاتانی تری ئەوروپا پیبەخشرا. چیرۆکی ئالان کوردی بووە هۆکاری چەسپاندنی خاڵیکی گرنگ سەبارەت بە هاریکاری پەنابەران لە هەلبژاردنەکانی 2015 وولاتی کەنەدا و ڕێگای بە 250 هەزار پەنابەری سووری دا بچنە ناو وڵاتەکەیانەوە. پاش لێکۆلینەوەکانی ووڵاتی تورکیا لەمەڕ ڕووداوەکەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ڕێبەرە نایاساییەکان هەرسی تاوانبار جوبرائیل ئەحمەد و ئەجەویت بولەنت و عەلی جان دەستگیر کران و بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی 5 کەس، لە بەرواری 13-03-2020 سزای 125 ساڵ زیندانی بۆ هەریەک لە تاوانبارەکان دەرکرا و لە ئێستادا لە تورکیا لە زینداندان. بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (ئالان کوردی) ڕێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ڕیگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر ئالبرێخت ئینک) وە دەگۆرێت بۆ ناوی ئالان کوردی (ALAN KURDI) کە لەساڵی 2015 لەرێگەی چونیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا خنکا و لەو ڕێکەوتەوە وەک سیمبولی قوربانییەکانی ڕێگای کۆچ دیاریکراوە. ئەم کەشتیە لە تیمی کەشتیوانی جیهانی بۆ فریاکەوتنی دەریایی لە وولاتی ئیتالیا خرایە کار و لەو کاتەوە ژیانی چەندین کەسی ڕزگار کردووە. کەشتی ئالان کوردی بۆ یەکەم جار لە بەرواری 29-09-2019 لە کەنارەکانی بۆرانیەی (Burriana) ووڵاتی ئیسپانیاوە دەست بە کار بوەو بۆ مەراسیمی دەست بە کاربوونی، بە فەرمی بانگهێشتی عەبدوڵڵا کوردی باوکی ئالان کرا.

0007 (دسس1).jpg
  • کەشتی ئالان کوردی

ووتە بێژی فەرمی گۆلدن ئیسلەر (کە تیمی فریاگوزاری دەریایی جیهانیە) دەڵێت؛ ئامانج لە ناونانی ئەم کەشتییە ئەوەیە کە ڕۆژانە چەندین کەس لەو ڕێیەدا دەبنە قوربانی نامانەوێت کە کەس ئەو ئازارەی لە بیر بچێتەوە کە ئەم کۆچبەرانە دەیچێژن، بەمشێوەیە لە بیری هاوڵاتیاندا دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکان:

  • www.infomigrants.net
  • www.telegraph.co.uk
  • SEA EYE
  • BBCnews
  • wikipedia
  • www.dw.com