ماچ و ماچی فەرەنسی و کامەسوترا و دەستەواژەکانی کوز لە زمانی فەرەنسی و کوردیدا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
275092642 99.jpg

نووسینی: سەردار حەمەڕەش

بێنە ماج،

بێنە ماچ پێ مەکەنە

شۆخی پەنجە بە خەنە

بە بیری جەمال نەبەز؛ ماچ بە مانای ماڵینی جێگەیەک ( ماشەدان، ماشە ماش ) دێت، ماڵینی ڕومەت یان شوێنێکی دی.


وەک بینیمان کەمپینێک لەم دواییانەدا لە کوردستان دژی شکاندنی پەیکەری ماچ بەڕێوە چوو، بینمان چۆن کوڕان ماچی سەری خانمانیان دەکردن.

ماچی سەر، خۆشەویستی باوک و دایکە بۆ کوڕ، یان کەسێکی لە تۆ گەورەتر، بە مەنای پاراستنی کەسی ماچ کراو دێت، لە بەر ئەوەی ئەوی دی سەر دائەنەوێنێت لە بەردەم ئاغادا. چاکتر وابوو لە ژێر پەردەوە ماچ بکەن،چونکا ماچی دەم کەڵچەری ئەو ناوچەیە نیە، مۆدێلێکی سەردەمی نوێیە. باسی جۆرەکانی ماچ ناکەین بەڵام لە پیش مێژوودا، لە سەر دیواری ئەشکەوتەکان تەنها نەخشیک کە دۆزرابێتەوە گوزارشتی لە ماچ کردبێت، جێی باوەڕ نیە .

لە سەردەمی مۆدێرندا دەیگێڕنەوە لە ئەفریقا ئەنترۆپۆلۆگێک بۆ دەستخۆشی کردن لە ئافرەتێکی ئەفریقی، لێێ دەچێە پێشەوە و دەیەوێت ماچی بکات، ئافرەتەکە دەسڵەمێتەوە و ئەترسێت، وادەزانێت کابرا دەیەوێت بی خوات.

ئەو ماچەی کە پێی دەڵێن ؛ ماچی فەرەنسی، کچ و کوڕ زمان دەسوڕیننەوە لە ناو دەمی یەکتریدا و لیکی یەکتری دەخۆنەوە، دەستوبرد هەوەس دەهروژێنێت ؛ نێرتک ڕەپ دەبێت و لێوی کوز هەڵدەئاوسێت. فەرەسنیەکان بە زمانی ڕەشۆک پێی دەڵین ؛ سوڕاندنەوەی خاکەناز ( Rouler une pelle)، لە بنەڕەتا ماچی فەرەنسی نیە. ساڵانی شەست هیپیەکان لە هندستانەوە هاوردیان بۆ فەرەسا، لە کتێبی ئێرۆتیزمی کامەسوتراوە وەرگیراوە، ئێستاکە دەیفرۆشنەوە بە هندیەکان، هندیەکانیش بێ ئاگا، دەڵێن : ماچی فەرەنسی دەکەین. چونکا هیندیەکان لە ژێر پەردەوە بە شەرمەوە لە کاتی ئاهەنگی بوکێنیدا گوایە ماچ دەکەن.

9781537277530 front.jpg

بێ گومان کە تۆ بەهای تابلۆ قوڕینەکانت نەزانی، بەهای شوێنەوارەکانت نەزانی و کردنت بە بەردە نوێژ، بەهای مێژوی خۆتت نەزانی، هەموو کەڵچەرەکەت، ڕشتەی مرواریەکەت، شێخ ڕەزاکەت لە مۆزەخانەنەکانی ئەورپادا دەنیشنەوە.

ئیتر ماچی دەم بە هۆی فیلمی سینەماییەوە بووە باو وەک ماچی فەرەنسی لە هەموو جیهاندا بڵاوبویەوە.

ئێمەش کاتێک گەشتینە فەرەنسا بە لێشاو ماچمان دەکرد و کچان دەڕشانەوە بە دەممانا بە شەراب و شەمپانیاوە، شەرابی بۆردۆ و شەمپانیامان دەخواردنەوە بە دەم و لێوی كچانەوە.

هیپیەکان زۆر شتی تریشیان هاورد.......، بەڵام ئێمە ئەوسا نەمان دەزانی ئەمانە هەمووی لە کامەستراوە هاتوونە، کچانی فەرەنسی دەرسیان دائەداین. کاتێک بۆ یەکەم جار کچیک زمانی خستە گوێچکەم و سوڕاندیەوە لە کونی گوێچکەمدا، سەرم سوڕما و هەستم بە لە زەتێکی ئێجگار غەوارە کرد.

ئیتر بەیانیان کاتێک هەڵدەسام لە خەو، دەستەکانم نە دەشتن، یەک بەیەک پەنجەکانم دەهێنان بە بەر لوتما و بۆنیانم دەکردن؛ ئەمیان کوزی ئان، ئەوی دییان کوزی نادیەی مەغریبی، ئێلێۆنۆری ئەرجەنتینی، ئەوەکەی تریان بۆنی کوزی فرانسوازی پێست پەمەیی.

بەڵام پەنجە توتەم خۆی کارزان نەبوو، جێی باوەڕ نەبوو، بۆنی ئەنگوستەکانی دی دەگرت، هەرکاتێک دەم خستە کوزی کچانیشەوە هەردەم لە کن بوو، لە مۆسیقاشدا هەر چێ نەبوو، بەڵام ئەو ئەنگوستەی کە چەژە و و بۆنی لە هەموویان پەسەندتر بوو، دۆشاو مژە بوو، لە بەر ئەوەی هەمیشە لە قونی خانماندا بوو، ئەی خۆ بە بێ پەیجۆری کوردان ناڤداڤینیان نەکردوە بە دۆشاو مژە !

دۆشاو پیسە ؟

نا، گوڵ برا لە ئێرۆتیزمدا دۆشاو پیس نیە، دۆشاو کۆمپۆستەرە، سەوزەوات و گۆشت و شەرابی پیشاوە، لە کوردستان تۆزێک گۆشتی قەل و یاپراخ و فاسۆلیای بۆ زیاد کراوە.

بۆیە منیش هەردەم دۆشاو مژەم لە قونی خانماندا بوو، بێ گومان وەختەکی ئەوان ئەنگوستی ناسکیان دەکرد بە قونما منیش وەڵامم دەدانەوە. یەکەم جار کاتێک خانمێک پەنجەی کرد بە قونما، هەڵبەزیمەوە، وتم من ڕۆژهەڵاتیم و هەموو ژیانم شەرەفم پاراستووە.

هەرچەندە کچان ئەم مۆدەشیان لە کامەسوتراوە وەرگرتگبوو، بەڵام باش دەیان زانی کە کوڕان هەموویان حیزن، وەک شێخ ڕەزا دەیان زانی دەماری کێر بە قوندا گوزەر دەکات، بۆیە دەیان خورێت، بەڵام مۆراڵی بەئاسنکراوی حەوجۆشی بەندیخانەی ڕۆژهەلاتی بەربەسە، وەک فرۆید دەڵێت : خود ساحێب ماڵ نیە لە ماڵی خۆیدا.

خود ناتوانێت خۆی دەرباز کات لە (منی باڵا)، لە یاسا کۆمەڵایەتیەکان و مۆراڵ، بۆیە ڕۆژهەڵاتیەکان هیندە گرنگی دەدەن بە کوز و قونیان و دەی دەیپارێزن، وەک ئەوەی بەردی ڕەشی کەعبە بێت و کافران بۆیان نەبێت ماچی کەن.

یان کاتێک کچانی فەرەنساوی زمانیان دەخستە قونتەوە، بۆیان دەمژیت. بۆیە شارۆخی شۆڕشگێڕی ئێرانی کە لە خۆپیشاندانەکانی بەرەی چەپی سالانی حەفتا، لە تاران لاقێکی زامار بوبوو، بە لەنگی و ناڕێکی هەنگاوی دەنا، بەڵام نێرتکی زۆر بەکارا بوو وەک زۆر لە ڕۆژهەڵاتیەکان.

لە کاتێکدا لە ژورەکەی ئەو دیو دەگەڵ خانمێکی فەرەنسیدا ئاموغی دەکرد، کچەی فەرەنسی زمانی خستبووە قونە توکاویە ڕەشەکەیەوە، قونی هێندە لێێستبویەوە، هێندەی خوساندبوو، ئاغای شارۆخ هاواری لە برادەرەکەی دەکرد و دەی گووت ؛ بە خاتر خودا عەلی بیا، زوو بیا  ! ئین خانم هێندە قونی بۆ مژیوم، ئاڵۆشم تێ کەوتگە، وەرە بۆم تەواوبکە.

ئیتر هەموو شۆڕشگێرە ڕۆژهەلاتیەکان لە فەرەنسا، بە تایبەتی شۆڕشگێڕەکانی بەرەی چەپ، هەوەسی شۆڕشگێڕیان، دەماری توڕەبون و توندڕەویان، وردە وردە وەک کێری ڕەپیان، دەنیشتنەوە.

سەفەر سەلامەت.

بەڵام لە هەموو ئەو بیرەوەریانەمدا، ئەو ناوەی هەردەم لە مێشکمدا دەزرنگێتەوە بۆ هەتاهەتایە، ناوی فرانسوازە، ئەو کچەی کە خودا لە بیری چوبوو تۆوی خراپەی تێدا بچێنێت، چونکا هەموومان وەک چێشتەکانمان بڕێک خوێی خراپەمان تێ کراوە، ئەمما وادیار بوو ئەو ڕۆژەی خودا فرانسوازی ئافراند، جیهان بەهەشتێکی پڕ لە کامەرانی بوو، پڕ لە قریوە و دەنگی بولبول و ئاوزی قەشەنگ و سەوزایی بوو  ! چونکا هەموو جەستە و هزری ئەو کچە، خۆشەویستی و جوانی و دڵ فراوانی بوو.

خۆ هەر من بەتەنها ئاشقی فرناسواز نەبووم، دایکیشم ئاشقی فرانسواز بوبوو، نەک تەنها لەش و لاری، لێوی پەمەیی هەڵائاوسای، جرت و فرتی کاتێک سمتی با ئەدا و دەهات و دەچوو بە دەم ڕێگاوە بە فیکە فیک لە سەر ئاوازی مۆسیقا. مرۆڤ دۆستی و گەورەیی ئەو ڕۆحە، منی تەواو سەرسام کرد بوو.

ئەوی ڕاستی بێت وەک خوداوەندی بۆبۆ تێم دەڕوانی.

کاتێک بە ئۆتۆمۆبیلە دوو ئەسپە فەرەنسیە شەق و شڕەکەیەوە لە سەر ڕێگای دەریای ئەتلەنتیک، پێچی دەکردەوە بە دەستە ڕاستا، سەری دەکەوتە سەرسنگم، منیش وەک مانگا بە زمان مەمکەکانیم دەلێسانەوە، کاتێک بە چەپدا بای ئەدا، سەرم دەکەوتە ناو سێ گۆشەی بەرمۆدەی، خۆم مەست دەکرد بە بۆنی بۆنداری ناوگەڵی. هەر کاتێکیش پەرداخێک شەمپانیای دەخواردەوە، پەنجە گەوەری دەخستە نێوان هەردوو لێوی پەمەیی وهەڵماسیوی و دەی گووت ؛ ئممممم، .....هێڤی مژین دەکەم.........هێڤی مژین دەکەم....... هێڤی مژین دەکەم........ ........ئیدی دەبوا بە پەلە پەل شوونێک بدۆزینەوە. هەندەک جار لە سەرە ڕێگا، لەو دەشت و دەرە بە تەنیشت گاو مانگاوە.

ئەو ڕۆژەم هەرگیز لە بیر ناچێتەوە کاتێک لە گەرمەی ئاکتی تێخستندا بووین و لە یەکتری ئاڵا بووین، کوتوپڕ فرانسواز دایە قریوەی پێکەنین.

خوادایە قریوەی پێکەنینی فرانسواز چەندە ئاوزێکی دڵگیر و خۆش بوو !!!!!!!.

لە بەر ئەوەی مانگایک بە تەنیشتمانەوە چاوی بڕیبووە سمتی فرانسواز، جا ناهەقی بوو ؟ هەموو جیهان و خودا و پێغەمبەران دەیان ڕوانیە جوانی فرانسواز.

ماناگاکە دەیزانی چی دەکەین، چونکا یادی بەخێرا لە پێش مێژوو بەتەنیشت ئەوانەوە لەو دەشتەدا بە چوارپاییبەتەنیشت ئەونەوە دەمانکرد.

هێندەی پێ نە چوو گایەک هەڵی کوتایە سەرمان و ئێمەش بە ڕووتی بەو دەشتەدا بە دەم پێکەنین و بە قونی ڕوتی ........

کوز هەشتا هەشا

ها لەو دەشتا

هەر خانمی فرانسواز فێری کردم چۆن مشتەگانێ بۆ کچان بکەم، لە گەڵ ئەودا هەموو وردەکاری ئەنەتۆمی کوزم ناسی؛ ڵیوەکانی تەنیشت، میتکە، خاڵی ژی، چۆن پەنجەم دەسورێنمەوە و دەیهێنم بە کوزدا لەخوارەوە بۆ سەرەوە، چۆن و بە چ پەنجەیەک میتکە دەهروژێنم....... خۆهەر بە تەنها بۆنی پەنجەکانم نە دەکردن، گوێم لە دەنگی ئۆرگاسمی فەرنسوازیش دەگرت، دەنگی ئۆرگاسمیم تەسجیل کردبوو، ڕۆژانە بە دەم ڕێگاوە جارەجارە گوێم لێ دەگرت، دەنگی فرانسواز کاتێک نەرمە نەرمە، بە منجە منج و پاڕانەوە، هاواری دەکرد بە دەم ئۆرگاسمەوە !!!!

خۆ دەتوانم ڕۆمانێک لە سەر فرانسوز و کوزی فرانسواز بنوسم. دەبێت دان بەو ڕاستیەشدا بنێم کە کوزی هیچ کچێکم هێندەی کوزی فرانسواز نەمژیوە لە ژیانمدام، وەک کورە هەنگوین دەم لێستەوە. بەڵام فرانسواز خۆشی زۆر حەزی لە مژین بوو، ئەبێت بووترێت کە بە زمانی ڕەشۆکی فەرەنسی بە کێر مژین دەوترێت؛ سەبیل داتاشین( tailler une pipe )، یادی بەخێر بۆ کابرای جامەنە سوری ڕەحمەتی کە هەردەم خەریکی داتاشتنی سەبیل بوو !!! بەڵام بە زمانی ڕۆژانە، دەڵێین سیوسێ ( sucer )، وەک سەرنج ئەدەن کاتێک وشەکە گۆ دەکەین، لێومان باری ئاکتی مژین وەردەگرێت.

هەی ئافەرین فەرەنسیەکان بۆخۆتان و زمانتان، بەڵام بە ئنگیزی دەڵێین : بلۆوجۆب ( Blow job )، بۆیە تێ نە دەگەشتم کچەی ئنگلیز خەریکی چی بوو !! پاش ئەوەی لە مانای ووشەکە کۆڵیمەوە، ئەواسا تێ گەشتم بۆچی فوی پێدا دەکات، هەر بۆیەش دانم دەگەڵ ئنگلیزدا نا کوڵێت.

بەڵام کاتێک کەپڵە ئنگلیزەکان دەگەنە پاریس، هێشتا نەگەشتونەتە هۆتێلەکەیان، خانم بە چاوێکی پڕ لە ئەشق و هەوەسەوە، سەیری کوڕەی مێردی سورفلی نێرەکەری دەکات و دەست دەخاتە ناوگەڵی و بە گوێچکەیدا دەرچپێنێت ؛ زۆر سوپاس خۆشەویستەکەم کە ئەم سەفەرەت ڕێک خست بۆ پاریس، هەر کە گەشتنینە هۆتێلەکە لە سەر دەستوری فەرەنسی بۆت دەمژم و دەتوانیت چۆن ئارەزو دەکەیت لە هەموو کونێکەوە بێیتە ناومەوە.

ئێتر پەلە پەلیانە زوو بگەنە هۆتێلەکە و بە هەموو بارێکدا سێکس بکەن، ئەوەی لە وڵاتی خۆیاندا ڕێگەیان بە خۆیان نەداوە بیکەن، ئەوەی جەڕباندنیان نەکردووە، لە پاریس دەیکەن و هەموو سنورێک دەشکێنن، لە بەر ئەوەی ناوبانگی ئەم وڵاتە، مێژووی ئەم وڵاتە، لە سەر پەڕەی زیڕینی ئێرۆتیزمی مارکی دوسدا بنیات نراوە.

ئافەرین ئەی فەرەنسیەکان بۆ خۆتان و زمانتان، بە دوای ئێتیمۆلۆژی وشەکەدا مەگەڕێن، لە جەوهەری ئاکتەکەدا ڕەگی داکوتاوە. خۆ بەناهەق نیە لە زمانی فەرەنسیدا نزیکەی چوار سەد دەستەواژە بۆ نێرتک و کوزمان هەنە ؛ بازاڕەکەی، قوتوی خشلە گرانبەهاکەی، گەراجی نێرتکەکەی، سەنتەری لەزەتی، هەڵوژەکەی، پشیلەکەی، باخەکەی، هێلانەی عەشقی، کەنیسەکەی، جێگای لەزەتی، کانیە خۆشەکەی، کونی ژمارە دووی، هۆتێلی ڤێنوسەکەی، ژوری نوستنەکەی، پیازەکەی، ئاگردانەکەی، شتەکەی، کێکەکەی، شوێنی لەزەتی بێهاوتای، کونی میزەکەی، شوێنە کەفاویەکەی، تەیرەکەی، چەکمەجەی سمێڵەکەی، پەپولەکەی، قەفەزەکەی، دوکانەکەی......تاد.

ئەم دەوڵەمەندیە لە دەستەواژەدا دەیسەلمێنێت چەندە ئێرۆتیزمی فەرەنسا دەوڵەمەندە، بەڵام بە زمانی کوردی بۆ کوز تەنها چەند دەستەواژەیەکی هەژارمان هەنە ؛ دەعباکەی، قالۆنچەکەی، پشیلەکەی، عەیبەکەی....، ئەم دەستەواژانە بەس نین بۆ هەوەس هروژاندن، بۆیە لێرەدا من چەند دەستەواژەیەک پێشنیار دەکەم بۆ کوز، بە هیوای زیادکردن و دەوڵەمەند کردنی زمانی کوردی و ئێرۆتیزمیش بەو بۆنەیەوە ؛ مزگەوتەکەی، مەککەو مەدینەکەی، ئەشکەوتی حەڕاکەی، بەردە ڕەشەکەی، مەرقەدی گەیلانێکەی، گۆڕی کاک ئەحمەدی شیخانەکەی......تاد، ئەتوانن ئێوەش زمانی کوردی دەوڵەمەند بکەن بەم زاراوانە.

بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێم کە بێ هیوا نیم، چونکا جوانترین دەستەواژە کە داهێنرابێت لە زمانی کوردیدا بۆ کوز، لە کوردستانەوە پێم گەیشتووە، لە لایەن خانمێكی زۆزان و نازداری سلێمانەیەوە. نا هێشیا کوزیم نەمژیوە.

ئەویش دەستەواژەی ؛ سێ گۆشەی بەرمود ( Bermudes) ە.

من لەلایەن خۆمەوە گەورەترین خەلاتی زمانەوانی بەو خانمە پێشکەش دەکەم ، خۆ ئەگەر لە فەرەنسا بوایە لە لایەن کەسانی ئەکادیمی و زمانەوانیەوە خەلات دەکرا و دەست و برد دەستەواژەکەی دەچووە فەرهەنگی فەرەنسیەوە.

ئەبێت بوترێت ئەم کریزەی ئەمڕۆ کە لە فەرەنسادا تێی کەوتوین و تیایدا چەقیون، هۆکاری ئەوەیە کە بیانیەکان، بە تایبەتی کۆمەڵگەی ئیسلامی ئێرۆتیزمی فەرەنسی نوێ ناکەنەوە، هیچ پێشنیارێکیان نیە، بۆیە وەها چەقیوین، بەڵام وەک خاتوو کاترین ئێل کە خاوەنی کتێبی ؛(ژیانی سێکسوێلی کاترین ئێل )ە و تیاید باسی ئەوە دەکات کە زۆر حەزی لە باری ڵوتی ( سۆدۆمی) بووە و بەو هۆیەوە پیاوانی بەختەوەر کردگە، لەو ڕوەوە دەڵێت ؛ ( وادیارە ئێمە پێویستیمان بە پشووە) منیش لەوەڵامدا دەڵێم ؛ نا وەڵا من هیلاک نەبووم و پێویستم بە پشوو نەبوو، ئامادەم سەرلەنوێ دەست پێ بکەینەوە وەک جاران.

جاران ئاژەل ڕوە و کۆچ بوون

شەوان کۆڕی شەو گەرمتر بوون بە فوی ( شمشاڵ )

جوڵەیی ئەدا بە دەماری هەست و خەیاڵ.

تێبینی:

من سیستەمی ئەنارشیست و بەرەڵایم پێ جوانترە هە تا سیستەمی پۆستاڵ.

بژی فەرەناسای ئەنارشیست و بەرەڵا، بڕوخێ خین جین پینی سەرۆکی چینی دیکتاتۆر.