ماکۆ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Makoo.jpg

ماکۆ، ماکی یان مادکۆ یەکێک لە شارۆچکەکانی پارێزگای ورمێ دەکەوێتە باکووری ئەم پارێزگایە کوردستان لە ئێران و ناوەندی شارستانی ماکۆیە.

ئەم شارۆچکەیە بەدووری (٢٤کم) کەوتووەتە باکوری ڕۆژاوای شارۆچکەی شەوت و بەدووری (٤٩کم) کەوتووەتە ڕۆژاوای شارۆچکەی پۆلدەشت و بەدووری (١٧کم) کەوتووەتە باشوری مەرزی نێودەوڵەتی بازەرگان لە نێوان ئێران و تورکیا و بەدووری (٢٨کم) کەوتووتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی سیاھچەشمە و بەدووری (١٨کم) کەوتووتە باشوری شارەدێی بازەرگان.

وەلە کۆندا بەم ناوانەش ناوی ھاتووە (ئارتاز و شاوارشان و قەڵای قەبان و ماکی). ھەروەھا ڕووباری زەنگەمار بە نەوەندی ئەم شاڕۆچکەیەدا تێپەڕ دەبێت و ئەم شارە دەکات بە دوو بەشەوە.

ناو

دانیشتوانی شارۆچکەی ماکۆ لە سەدەی یەکەمی پێش زاین دینی خۆیان گۆڕیوە بۆ ئایینی زەردەشتی، شارەکە ناونراوە (ماغ کۆ) کە بەواتای شاری ڕۆحی دێت کە لە زمانی زەردەشتیدا (ماغ) بەواتای ڕۆح یان گیان دێت.

لە زمانی ئەرمەنیدا واتای ووشەی (ماکۆ) یان (ماکی) واتای (کێڵگە) دێت لەبەرئەوەی لە دەورووبەری ماکۆدا کێڵگەی زۆر ھەیە و سەردەمانێک ئەم ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتی ئەرمەنییەکاندا بووە.

مادەکان لەم ھەرێمە ژیاون لەسەردەمی پاشا ئیشتوویگوودا، وە ناونراوە (ماد کۆ) کە بەواتای ئەمڕۆ کێوی ماد و بەپێی کات گۆڕاوە بۆ ماکۆ.

مێژوو

لە ناوچەی بازرگانی ئازادی ماکۆدا شارێکی دێرین دۆزراوەتەوە، کە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی دەگەڕێتەوە.

مێژوویەک لەوەدوا ئەم شارۆچکەیە بەشێک بووە لە دەسەڵاتی ڤاسپورکانی ئەرمەنیەکان.

لەناو ماکۆدا قەڵایەک ھەیە بەناوی قەڵای قەبان و شا عەباس ئەو قەڵایەی وێران کرد لەبەرئەوەی شوێنی بەرھەڵستکاران بوو، دەتوانین بڵێین ئەم شارۆچکەیەی ئەمڕۆ بنیات نراوە لە ساڵی (١٦٣٥ز).

پاشان ئەم شارۆچکەیە لەژێر جڵەوی سەلجوقی و عەرەبەکان بووە.

ڕوی گۆنزالس دێ کڵاڤیۆ کە نێردەری پاشای ئیسپانیا بوو لە ساڵی (١٤٠٣)دا شارۆچکەی ماکۆی بینیوە، نوسیویەتی قەڵایەک لەم شارەدا ھەیە و حاکمەکەشی مەسیحیە و ناوی نورەدینە، بە ووتەی ئەو پاسەوانەکانی ھەمووی ئەرمەنی بوون. لە کاتی پەیمانی گوڵستان ململانێ ھەبوو لەسەر شارۆچکەی ماکۆ لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی.

ماکۆ پایتەختی خانەکانی ماکۆ بوو، کاتێک کە نیمچە سەربەخۆبوون لە سەدەی حەڤدەدا لەکاتی ھەڵوەشانی دەوڵەتی سەفەوییەکان.

ماکۆ بووە پایتەختی بنەماڵەی جەلالیان لە ساڵی (١٨٦٠ز) کاتێک دەسەڵاتی قاجارییەکان کەم بووەوە.

لەسەردەمی دەسەڵاتی شائیسماعیلی سەفەویدا کوردەکان کە خواستی جیا خوازیان ھەبوو وە بەھۆی بیری مەزھەبییەوە بەلای ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا دەڕۆشتن و ببونە ئاستەنگ لەبەردەم دەسەڵاتی سەفەوییەکان ئەمەش وەھای لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکرد بەدرێژایی مێژوو کە کورد لەم ناوچەدا دوربخەنەوە و مەرامیان بپێکن، بەھۆی ئەوەی ماکۆ لەسەر سنوری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و سەفەوییەکان ھەڵکەوتووە و شوێنێکی گرنگە شا ئیسماعیل ھەستا بە کۆچ پێکردنی کوردان لە ناوچەکەداو دورخستنەوەیان بۆ خۆراسان و لەجیاتی ئەوان ئازەری ھێنا بۆ ھەرێمەکە، ماکۆ ئێڵی بەیاتی تورک زمانی بۆھێنا و لەجێی کوردان نیشتەجێی کردن.