محەمەد عەلی عەونی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

محەمەد عەلی عەونی لە ساڵی 1897دا لە کوردستانی باکوور، لە شاری سوێرەک، سەربە شاری ئامەد، هاتۆتە ژیانەوه.

3490.jpg

پلەی یەکەم و دووەمی خوێندنی لە تورکیا تەواوکردووە و بۆ فێربوونی زانستی ئایینی و عەرەبی هاتۆتە میسر و لە قاهیرە، لە ئەزهەر خوێندیە و کارنامەی بەرزی ساندوە.

زمانی فارسی و فەرەنسیشی زۆرباش زانیوه، لەگەڵ ماڵە بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆیبووندا بەشداربوه.

لەبەر کوردایەتی کردنی تورک نەیانهێشتوە بگەڕێتەوە نیشتمانی خۆی و هەر لەمیسر ماوەتەوە و لە دیوانی شاهیدا بەوەرگێڕی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان دامەزراوه.

شەرەفنامەی فارسی لە چاپداوەتەوە و پێشەکی و پەراوێزی زۆر هێژای لەسەر نووسیوە. هەروەها شەرفنامەی کردۆتە عەرەبی و لە پاش مەرگی ئەو ساڵی 1958 شالیارێتی پەروەردەی میسر لە چاپیداوه.

مەسەلەی کورد (القضیة الکردیة) ی بلەچ شێرکۆ عەرەبییەکەی، ئەو نووسیویە.

پوختەی مێژووی کورد و کورستان و مێژووی وڵاتان و میرنیشینەکانی کوردی مامۆستا محەمەد ئەمین زەکی بەگی کردون بە عەرەبی و بە پەراوێزی زۆربایەخداری ڕازاندونەوه.

بەشی دووەمی (مشاهیر الاکرادی) ئەمین زەکیبەگی لەچاپ داوەتەوه. گەلێک نووسراوی زۆربەنرخی لەسەر کورد و کودستان هەیە کە تا ئێستا بڵاونەکراونەوه.

لە 11 تەمموزی ساڵی 1952 لە شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر کۆچی دوایی دەکات، لەتەکیەی شێخ مغاوی لە جەبەل مەقتەم، لە نزیک گۆڕی عومەر ئیبن ئەلفارز نێژراوە.