محەمەد هەریری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
New photo mo.jpg
Muhamad-Hariri.jpg

لە ساڵی 1966 لە هەولێر‎، لە دایکبووە. لە بواری ‏نووسیندا بە محەمەد هەریری ناودێر کراوە.

کۆلیژی ئادابی ‏بەشی ئینگلیزی لە زانکوی سەلاحەدین تەواو کردوەو، لە ‏ساڵی 2006 لە وڵاتی بەریتانیا ماستەری لە لە وەرگێڕانی ‏زمانی ئینگلیزی بەدەست هێناوە.‏

لە کۆتایی هەشتاکانەوە دەنووسێت لەسەر بابەتی سیاسی و ‏دینی و فیکری و کۆمەڵایەتی.‏

لە ساڵی 1995 کۆچی هەندەرانی کردوەو لە بەریتانیا ‏نیشتەجێ بووە. سەرنووسەری ڕوژنامەیەکی کوردی و ‏گوڤارێکی عەرەبی بووە، بە کوردی و عەرەبی و جاروبار ‏ئینگلیزیش دەنووسێت.‏

بە بەردەوامە لە نووسین لە ڕۆژنامە و ماڵپەرە کوردی و ‏عەرەبیەکان، تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، وەک ‏نووسەرێکی کوردی سەربەخۆ خاوەن ڕامی تایبەتی خۆیەتی ‏لەسەر زۆربەی ئەو کێشانەی لە گۆڕەپانی کوردستان و ‏جیهانی ئیسلامیدا ڕوو دەدات.‏

سەرەکیترین بواری نووسینی دەربارەی تووندڕەوی دینییە لە ‏کوردستان و جیهانی ئیسلامیدا بە گشتی، لەو بوارەدا سەدان ‏وتاری بڵاوکراوەی هەیە. توندڕەوی دیینی بە تایبەتی ‏سەلەفیزم بە هەموو فۆرمەکانیەوە.

بەڕای نووسەر ‏خوێندنەوەیەک و فکرێکی نامۆیە بە سروشتی دینداری ‏کوردی، نووسەر پێی وایە دەبێت کورد ڕزگاری بێت لە هەموو ‏فۆرمە ئیسلامە نامۆکانی عەرەبی و غەیری عەرەبی، خاوەن ‏دیدو خوێندنەوەو فۆرمی تایبەتی خۆی بێت.‏

گرنگیەکی تایبەت دەدات بە دۆزی ئافرەت لە ئیسلام و ‏کۆمەڵگای کوردیدا تا ئێستا سەدان وتار و دوو کتێبی تایبەت ‏کردوە بە دۆزی ئافرەتی کورد کە پێی وایە کەوتۆتە نێوان ‏بەرداشی توندڕەوی دینی و توندڕەوی هەندێ لە فێمنستەکان.‏

هەروەها لە بواری ڕەخنەی سیاسیش دەنووسێت، بە تایبەتی ‏لەسەر ئەزموونی دەسەڵاتی کوردی. نووسەر خەبات لە پێناو ‏بەرقەرابوونی دیموکراتیەت و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا.‏