میدیاد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

میدیاد (بە کورمانجی:Midyad)، یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستانە کە لە پارێزگای مێردین ھەڵکەوتووە.

85210001.jpg

بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی 2008 ژمارەی دانیشتووانی 54٫799 کەس بووە.


Midyad (بە تورکی: Midyat، بە سریانی کلاسیکی: ܡܕܝܕ سریانی کلاسیکی Medyad؛ بە سریانی Midyadê: Miḏyôyo) شارۆچکەیەکی بچووکە لە باکووری کوردستان. قەزاکان لە ناوچەی مێهێلمیانن. میدیاد سەربە پارێزگاری ماردینە. لە ڕۆژئاوای میدیاد شارۆچکەی هازێکس و لە باشووری نیسەیبین و لە ڕۆژئاوای میحسێرت و لە باکوورەوە کیرچەوس و کیربۆران. میدیاد ناوەندی ناوچەی تۆرێیە کە لە مێژووی ئایینی مەسیحیدا جێگەیەکی گرنگی تایبەتی هەیە. هەروەها میدیاد بە شاری حەوت کەنیسەی ناودەبرێت بەهۆی ژمارەی کڵێساکانی ناو شارەکە.

هەروەها هەندێک لە سەرچاوە تورکێکان بەگوێرەی دەزگای ئاماری توركیا ساڵی 2015 ژمارەی دانیشتووانەكەی نزیكەی 106 هەزار كەس بووە. ناوەندێكی فرە ئەتنیكی و ئاینییە. لەڕووی ئەتنیكەوە كورد، عەرەب و سریانی تێدایە، لەڕووی ئاینییشەوە، ئێزیدی، موسڵمان و مەسیحی تێدا دەژین. سنووری ئیداریی میدیاد لە شەش شارۆچكە و 50 گوند پێكدێت.

ماوەیەكە میدیاكانی توركیا باسی بیرۆكەی بە پارێزگاكردنی ئەو شارۆچكەیە دەكەن. بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە تورك، لە رۆژی 27ی حوزەیرانی ساڵی 2016 حكومەتی توركیا لە بەپارێزگاكردنی شارۆچكەی میدیاد دەكۆڵێتەوە. ماڵپەڕەكە دەڵێت "بۆ رێگەگرتن لە ناردنی داهاتی شارەوانییەكانی هەدەپە بۆ پەكەكە، حكومەت و پەرلەمان یاسای شارەوانییەكان هەموار دەكەنەوە".

بەپارێزگاكردنی شارۆچكەی میدیاد، پێگەی شارەوانیی گەورەی ماردین بچووك دەبێتەوە، چونكە بە گوێرەی یاسای شارەوانیی توركیا، نابێت شارەوانییە گەورەكان ژمارەی دانیشتووانیان لە 750 هەزار كەس كەمتر بێ. بەگوێرەی دەزگای ئاماری توركیا، ژمارەی دانیشتووانی ماردین ئێستا 796 هەزار و 500 كەسە. ئەگەر میدیاد ببێتە پارێزگا و لێی جیاببێتەوە، ئەوكات ژمارەی دانیشتووانی ماردین دەبێتە 690 هەزار كەس.