مێژووی کورد لە سەدەی شازدەهەمدا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسنی: محەمەد ئەسکەندەر شەمسی

مێژووی کورد.jpg

وەرگێڕانی: شوکور مستەفا


تێبینی: لەئێستادا ئەم پەڕتووکە فایلی PDF لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی (کورد کۆلێکت) بدە بۆ بەدەستهێنانی!

سەرنجی وەرگێر: «شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بدلیسی، وەک سەرچاوەیەکی مێژووی کورد نوسخەی لە زۆر کون و کەلێنی دنیادا هەیە، بەڵام ئەو نوسخەیەی شەرەفخان بە دەستی خۆی نووسیوییە لە ئینگیلتەرە، لە کتێبخانە بەناوبانگەکەی بۆدلیاندا پارێزراوە (۱۲۹). ئەم کتێبە کە شەرەفخان بە زمانی فارسیی نووسیوە لەم دوایی یانەدا وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمانی بێگانە. ئیدی بەم ڕەنگە، هەروەک لە سەرەوە گوتمان، بە پشتوانیی «شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بدلیسی وەک لە سەرچاوەیەکی لەمێژینە کەڵک وەرگرتن، نووسینی کتێبێکی نوێ دەربارەی مێژووی کورد لە سەدەی ١٦هەمدا بوو بە کارێکی ناچاری و لە خۆلێ هەڵبواردن بەدەر بوو. بێگومان ئەم کتێبە مێژووی تەواوی کورد نانوێنێ، چونکە بۆ بەداوێنتر لە مێژووی کورد لە سەدەکانی ناویندا کۆڵینەوە و شیکردنەوەی ئەم مێژووە کاری زانستانەی گەورەتر و بەپشووتری دەوێ.