مەریوان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەریوان لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات.

Ma2rivan.jpg

مەریوان لە باکوورەوە بۆ بانه و سەقز، لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە.

مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا ١٦ کیلۆمەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە.

ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی ئەم شارۆچکە.

بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١ مەریوان ١١٠٤٦٤ کەس دانیشتووی ھەبووە. زاراوەی سەرەکیی دانیشتووانی سۆرانی بابانییە ھەروەھا ژمارەیەکیش ھەورامیی تێدایە.

55Meriwan.jpg

مێژوو

شاری ئیمڕۆی مەریوان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدو پەنجا ساڵ لە مەوپێش ئەم شارە لە نزیکی سنوری دەوڵەتی عوسمانلی دابووە کە لە ساڵی 1865 زاینیدا بە فەرمانی ناسرەدین شای قاجار پاشای ئەو سەردەمەی ئێران لە نزیکی گۆلی زرێبار قەڵایەکی سەربازی دروست کرا کە تێچووەکەی چل هەزار تمەنی ئەو کاتە بووە چوار ساڵ دوای ئەوە فەرهاد میرزا مامەی ناسرەدین شا کە والی ئیالەتی ئەردەڵان بو قەڵاکەی نەختێ بچوک کردەوە و لە جاران بە هێزتری کرد و ناوی نا قەڵای شاەئاباد و لە نزیکی قەڵاکە شارۆکێکیان دروست کرد و چەند بنەماڵەیەکیان لە لادێکانی دەوروبەرەوە بۆ هانی دوای فەرهاد میرزا حاجی موحەمەد عەلی خانی زەفەرولمولک قەڵاکەی گەورەتر کرد و کاروانسەرا و حەمام و کارێزی ئاوی تێدا دروست کرد ئەم هەمو شتانە دوای ماوەیەک لە شەڕی هۆزەکانی مەریواندا وێران بو سەرچاوە مێژووییەکانی سەردەمی سەفەوی، قاجاڕ و عوسمانی ئاماژەی زۆریان تێدایە بە ڕوودانی شەڕ لە مەریوان یا لە دەشتی مەریوان.

زۆری ئەم شەڕانە لە نێوان ئێران و عوسمانی یا میرنشینە کوردییەکاندا ڕووی داوە.

مەریوان سنووری نێوان ئیمپراتۆریی قاجاڕ و عوسمانی بووە و زۆر جار شوێنی شەڕ و ناکۆکیی تایەفە کوردەکان بووە.

دەریاچەی زرێبار

Merivan-muhabb.jpg

زرێبار

زرێبار دەریاچەیەکی گەورەی سروشتیی ئاوی شیرینە کە لە ٣ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری مەریواندایە. ئاوی زرێبار لە سەرچاوە ئاوییەکانی بنی خۆیەوە ھەڵدەقوڵێت و ھیچ ڕووبارێکی تر ناڕژێتە ناوی و ھەروەھا ساڕێژی ئاوەکەشی چەمی زرێبار پێک دێنێت کە بە دەشتی مەریواندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر ڕووباری سیروان. زرێبار و سروشتی دەوروبەری کە دەشت و کێو و دارستان و گیانلەبەری جۆراوجۆری تێدایە، یەکێک لە سەیرانگا بەناوبانگە گەشتیارییەکانی کوردستان و ئێرانە.

بەرزاییەکەی لە ئاستی دەریاکان ١٢۹٠ مەترە و درێژییەکەی (ئاڕاستەی باشووری-باکووری) زیاتر لە ٨ کیلۆمەترە و پانییەکەشی (ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات-ڕۆژاوا) نزیکەی ٣ کیلۆمەترە.

لە ھەندێک لە زستانە ساردەکاندا ڕووی زرێبار بە تەواوی سەھۆڵ دەبەستێت.[١]

  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا