نامه‌یه‌كی (شێخ مارفی نۆدێی) بۆ (شێخ یه‌حیای مزوری)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: ڕێبوار حەمەتۆفیق

338175951 .jpg

(لەتێکڕای زانایانی سلێمانییەوە بۆ زانای زۆر گەورەی دنیا و ئایین: حوججەتولموسلیمینی مەولانا و شێخ یەحیای مزووری خوای گەورە موسوڵمانانی بەتەمەن درێژی ئەو بەھرەمەندکردووە. پاش سڵاو...

خالیدمان لە ناودا قوت بووەتەوە، کە پاش گەڕانەوەی لە ھیندستانەوە بۆ وڵات، لافی ویلایەتی ھەرە گەورە و ئیرشادکردن لێدەدات. ئەم کابرایە پاش ئەوەی زانستی بەدەست ھێنا، ڕێی سەرلێشێواوی ھەڵبژارد، ئێمەش نەمانتوانیوە سەری پێ دانەوێنین و دەمکوتی بکەین، بۆیە دەبێت بێنە لامان و دەمکوتی بکەن، تا سەرلێشێواوی و نیازەکانی دوور بخەنەوە، ئەگینا گومڕایی ئەو، موسوڵمانان دەگرێتەوە و بە وڵاتدا بڵاودەبێتەوە. سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خواتان لێ بێت.) سه‌رچاوه‌: (المجد التالد فی مناقب الشیخ خالد، ابراھیم فصیح البغدادی، اسطنبول، ١٨٧٢، ص٤١.)


ئامانج له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌، له‌ په‌راوێزی ڕه‌خنه‌ی یاریده‌ده‌رێكی پرۆفیسۆره‌وه‌ دێت كه‌ كۆنگره‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی وتی (ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی باس له‌ په‌یوه‌ندی خراپی نێوان شێخ مارف و شێخ خالید ده‌كه‌ن له‌ "ئیدمۆندس"ـەوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌) كه‌ به‌ بڕوای من وا نییه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌ (ڕیچ) كه‌ ساڵی 1820 خۆی له‌ سلێمانی بووه‌ و باسی هۆكاری هه‌ڵهاتنه‌كه‌ی شێخ خالیدمان بۆ ده‌كات، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی تر كه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئیدمۆندس هه‌ر له‌دایك بووبێت نووسراوه‌. خوێنه‌ر ده‌توانێت به‌ ئاسانی له‌ (گوگڵ) هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌.

  • 1- گه‌شتنامه‌ی ڕیچ بۆ كوردستان
  • 2- المجد التالد فی مناقب الشیخ خالد، ابراھیم فصیح البغدادی