نامەیەکی شێخ مەحمودی حەفید بۆ کوردەکانی رۆژهەڵات

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
228063.jpg

نوسراوە لە ئاخیری ساڵی 1941-دا

ئەمن لە قوڵایی دڵمەوە شادم بەوەی کە ئێوە توانیوتانە بچنە یەکێتی سۆڤێتی خۆشەویست (شاری باکۆ)

ئەی برادەرانی هاوخوێنی کوردم، تکاتان لێ دەکەم و پێتان دەڵێم جگە لە یەکێتی سۆڤیەت بە هیچ کەسێکی تر باوەڕ مەکەن، بە هیچ چەشنە درۆ و بەڵینێکی پێچەوانەی سۆڤیەت باوەڕ مەکەن، گوێ بۆ قسەی شیرینی دوژمنان شل مەکەن، خائینانی میللەتی کورد هەمیشە لە دەستی ئەوانەدا کە خۆمان ئەیانناسین (واتە ئیمپریالیمزمی ئینگلیزی) وەکو ئەنگوستیلەن یا داردەسن. زۆر بە هێزەوە دەستی یەکێتی سۆڤیەت بگرن چونکە هەر ئەوە کە رزگارکەر و قەڵای تەواوی میللەتە ژێر دەسە ستەموەرەکانە.

تێبینی: ئەم کاغەزەم لە ئەرشیفی مامۆستا رەفیق حیلمی دەست کەوتووە و وەکو خۆی لە یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا بڵاوی دەکەمەوە، هەر کەس و کەناڵێکی راگەیاندن دەتوانێ بە ئاماژە کردن بۆ سەرچاوەکەی بڵاوی کاتەوە..بە پێی کۆمێنتێکی مامۆستا حەسەنی قازی قاغەزەکە دەستخەتی ڕەحیمی قازی یە و زۆر وێدەچێ ئەو دەستخەتە ڕووسییەش هەر ئی ئەو بێ کە دەقەکەی وەرگێڕابێتە سەر زمانی ڕووسی.)


سەرچاوە: مەجید ساڵح