نامەیەکی هەڕەشەئامێزی مەحمود پاشای بابان بۆ حاکمی کەرکووک ساڵی 1816

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
134228.jpg

ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد

باڵی زۆرینە و باڵی کەمینە 200 ساڵ پێش ئێستا...

ساڵی 1816 دا (مەحموود پاشای بابان) نامەیەکی هەڕەشەئامێز بۆ حاکمی کەرکووک دەنووسێت و داوای لێ دەکات کە لە ماوەی چوار ڕۆژدا، عەبدوڵڵا بەگی مامی لە کەرکووک بۆ دەربکات، چونکە ئەو یەکێک بووە لەو کەسانەی کە دوای کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان پاشای باوکی، پێی خۆش نەبووە کە مەحموود پاشای کوڕی جێگەی بگرێتەوە و دەنووسێت:

عەبدوڵڵا بەگ ئیدیعای حوکمی بابان دەکات و هاتوهویەکی بەرپاکردووە. نەوعێک ئموراتی نالایقی ئەنجام داوە.... یان با بێت و بڕواتە بەرەی جەنگ و دووڕووییەکەی یەک ڕوویی بکاتەوە، یان با بڕوات بۆ بەغدا و ئەم های وهووە کۆتایی پێ بهێنێت.

Nama01012.jpg
Nama02021.jpg