نامەیەک بۆ قەشە یوسف پەری !؟

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Nama00.jpg

نامەیەک بۆ قەشە یوسف پەری !؟

کامەران ئیسحاق پەری

نامەی سێزدەهەم :

ئەمڕۆ 2016.12.6 سێزدە ساڵ بەسەر مەرگی تۆ تێدەپەرێت، واتە زیاتر لە : چوارهەزاروحەوسەدو چل وپێنج بیستوچوارکاتژمێری لە بەرچاوان ونیت. من نازانم ئەگەر خەڵکێک مابیت تۆی لەیاد مابێت، هەندێکی یادوو یادەوەری بگێڕێتەوە، بەڵام ئەوەندە ئەزانم تۆش هاوشانی زۆرێکی ترلەکەڵەپیاوی ئەم نیشتیمانە لەبیر کراوون، رەنگ بێت هێشتا تۆ لەزۆرێک باشتر بیت، لانی کەم باخێک هەیە بەناوی تۆوە لەسلێمانی، شوێنەکەی زۆر خۆشە، بەناوی قەشەیوسف پەری.

نازانم تاچەند ئەوەکەیف شادت دەکات بەڵام لەسەر وەسیەتی خۆت لەوکلێسایە نێژرایت کە خۆت خزمەتت تێدا کردوە.

بەڵێ لەنزیک ئەوسەرقەبرانە دانراویت کە بۆیەکەمین جار لەمێژووی کڵێسادا سەرقەبرانی دیواریت دروست کرد بۆی !؟ ئەوکات بڕیارێکی بوێر بوو سەرقەبرانی کڵێسات کرد بەباخو گوڵزار!؟

ویستم کەمێک هەواڵی ئێرەت بدەمێ، بەڵام پێش ئەوە ئەمەوێت پێت بڵێم ئەو شەقامەی کەبەناوی تۆوە ناونرابوو لە شارەدێی کۆیە نەماوە … چەند جارێک پەیوەندیمان کردوە بە شارەوانی دەلێت ناوەکەی ماوە بەڵام قیتعەکەی لێبۆتەوە، ئەویش وەک هەمووئیشێکی ئەم وڵاتە دواجار ڕەنگە هەرنەمێنێ. باواز لەهەواڵی ناخۆش بێنین، خۆ تۆ رۆژانە خەڵک بەهەواڵی ناخۆش قارست دەکەن. دووهەواڵی خۆشم پێ یە بۆت.

یەکەمیان: ئەویە کە ئیدی ڤاتیکان و کڵێسای مەزنی کاتۆلیک چی دی سیستمی خەلافەت لە بەڕێوەبردنی کڵێسا نەهێشتوە، ئێستا کڵێسا پاپا کەگەیشتە تەمەنێکی دیاری کراو یان نەیتوانی کاروباری کڵێسا بەڕێوەبەڕێت، خانەنشین دەکرێت، و یەکیکی تر جێگەی دەگرێتەوە.

Nama001JPG.jpg

دووهەمیان : پاپ فرانسیس دواجار گوتی شتێک نی یە بەناوی بەهەشت لەئاینی مەسیحی دا !؟ هەرچەندە ئەم گوزارشتکردنە لێتێنەگەیشتنی لێکەوتۆتەوە، بەلام دواجار من تێدەگەم ئەوباسی چی دەکات … ئاخر ئێوە زۆر جەختتان لەسەر ئەوەدەکردەوە کەدەبیت کڵێسا دان بەوەبنێت کە مەسیحی پادشانشینی خودای هەیە نەک بەهەشت وجەهەنەم شوکر بۆ خوا ئەوەشیان ڕاگەیاند.

دوای تۆ یەک دووجاری تر چومەتە ڕۆما، هەرچۆن بەجێت هێشتوە وەک خۆی ماوەتەوە، کۆشکە سەوزەکانی کتێب فرۆشی ئەودیو ڤاتیکان، بەدیوی ڕۆما نەبێت گوڕاون بەدەستگێڕە ئەفریکای یەکان شتێکی ئەوتۆ نەگۆڕاوە لە ڕۆما، خەمت نەبێت چوم بۆ ئەوێش نزیکەی سێ چوار کاتژمیرێک دانیشتم، بەڵام لیت ناشارمەوە ئەمجارە لەبەرئەوەی تۆم لێدیار نەبویت وێرام چەند جگەرەیەک لەگەڵ قاوەئیتاڵی یەکە بخۆمەوە.

بەڵێ بەڵێ چوم بۆ پاریس، سێ چوارجار چوم … بەڵام جارێکیان پێوەبووم و دزیان لیکردم، ئاخر تۆ کەدەتگوت جزدان وکامێراو تەلەفونەکانتان قایم بکەن من گاڵتەم لێدەهات، لەبیرتە کەوێنەمان دەچرکاند دەتگوت کامێراکە مەدەرە دەست گەنج، ئەیڕفێنێت بیدەرە دەست کەسی بەتەمەن … دەمگوت مامم زێدەروەی دەکات، ئەوجارەیان لەبەردەم وێستگەی پاسی ناوئەوەکە ئەوەی ڕوباری سین نزیک نۆتردام بووم بە قادرمەکان هاتمە خوارەوە کۆمەڵێک گەنج بەناوی ئیمزاکردن، ویارمەتی مرۆیی هەڵیانخڵەتاندم، جزدانەکەمیان حەپەلوش کرد، باش بوو کارتەکانیان نەبردبوو تەنها پارەی وردەیان برد، بەڵام کەدوای زانیم دزیان لێکردم ئینجا تێر پێکەنیم، نازانم بۆ !؟ بەڵام شێت ئاسا قاقام لیدەدا، خۆی دەبوایە کەمێک بێ تاقەت بم، بەڵام نا چونکە من هەرزوو تۆ پیت گوتم ئاگات لەوانە بیت کە لەسەرشەقامەکان ڕاتدەگرن بەناوی چاکەوخێرخوازی دزیت لێدەکەن من هەرعارم نەنابوو، تەنانەت چەند جارێک بەئەنقەست دەچومە بەردەمیان.تومەز دەمویست بزانم ئەوە وابوو کەپێت دەگوتم. بەجۆرێک لێیان بردم خۆت وەتەنی کل لەچاوئەڕفێنن، وادەرچوو.

Nama002.jpg


ماڵەکەی ناپلیۆن هەروەک خۆیەتی بیست وچوارسەعاتەی خوا جمەی دێت لە توریست، بەڵام خۆت ئەزانی ژوری نوستنە شاهانەیەکەی لەهەمووشتێک پیرۆزترە ئەی وا نی یە !؟

ئەبونا … دەمێ ساڵە من بەتەنها بێ ئاگاداری خەڵک یادی تۆ دەکەمەوە، هەموو سالێک لەوەڵامی دوانامەت نامەیەک دەنوسم، لێ ئەمساڵ ویستم جیاواز لەساڵانی تر یادت بکەمەوە. بۆئەمساڵ نامەکەم بەکراوەی بۆ ناردیت … سڵاو ورێزم بگەێنە بە باپیرم مام سلێمان و بە باوکم مامۆستا ئیسحاق ومامم مام حەنا، هیوادارم زوو زوو یەک ببینن. ئەم وێنانەی کە ئێستا دەیانبینیت بێ تۆی بەروخساری باوکم ومامم دیارە. لەهەواڵی کوردستان دەپرسیت !؟

شتێکی ئەوتۆ نی یەجێگەی باس کردن بێت، ئەوانەی کە رۆژانە لەخەفەتی ئەم دونیایە دێنە لای تۆ دڵنیام بەوباسانە سەرقاڵت دەکەن، بۆیە پێویست ناکات من هیچ بڵێم. کاتێکی خۆش رێزو خۆشەویستیم قبوڵ بفەرموون