نهێنی خەندەی لێوی مۆنالیزا و خەندەی کوزی تابلۆکەی ( سەرچاوەی ژیان)ی گوستاڤ کوغبێ.

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نوسینی: سەردار حەمەڕەش

663oard01.jpg


وەک چۆن ئیمانداران کاتێک دەچن بۆ حەج دەبێت سەردانی بەردە ڕەشەکە بکەن، بە هەمان شیوە توریستەکانیش کاتێک دێنە پاریس دەبێت سەردانی لۆڤەر بکەن. هەر کە دەچنە ژورەوە، لەسەرەخۆ سەیری یەکەم تابلۆ دەکەن و لێی ورد دەبنەوە، پاشان دووەم، سێهەم و چاوارەم و سەدهەم و تاد.. دەبینن کە تابلۆکان ئێجگار زۆرن و کۆتاییا نایەت. ئیدی ڕاکە ڕاکە بە کۆڵان و ساڵۆنی کۆشکەکەدا. دواجار پاداشتیان بە خەندەی مۆنایزا دەدرێتەوە. خۆ هەر لەسەرتاوە دەمانزانی کە ئەوان هەر بۆ لای خەندەی ئەو خانمە هاتوونە. یادی بەخێر لە سەردەمی خۆیدا، پیاوان لەم کۆشکە شاهانەیەدا، بە مەبەستی گەمە و دەستبازی، بە قامچی بە دوای سمتی سپی ژناندا ڕایان دەکرد، کۆتایی دەکەوتن بەسەر ڕۆبە فشۆڵەکانیاندا لە شکڵی قەفەز و کوزیشیان وەک باڵندە داخراو لەناویدا، بێ دەرپێ، رۆبەکانیان هەڵدەدانەوە و کاری خۆیان دەکرد و ئاوا وەک توریستەکان ئەوانیش ماندویەتییان دەشکا...

بە هۆکاری ئەوەی کە لیۆناردۆ بە تەکنیکی (زەردێنەی هێلکە و ڕۆنی گوێز) بۆیەکاری دەکرد ( هەست بە شتێکی ئێرۆتیک دەکرێت لەو دوو تێکەڵەدا) بۆیە لەگەڵ زەمەندا تابلۆکانی ڕەش دەبنەوە و ڕووی مۆنالیزاش بەهەمان شیوە. بە مبەستی پاراستنی لە ڕەشبوونەوە، مۆنالیزا لە ژورێکی تاریکدا بە ڕوناکییەکی تایبەت ڕۆشن کراوەتەوە، سەدەها توریست بە دەوریدا کامێراکانیان دەچرکێنن، بە تایبەتی ژاپانیەکان. چرکەی کامێراکانیان وەک جریوەی چۆلەکە دێتە بەر گوێ.

بۆ هەر کارێکی هونەری دەبێت تیکەیەک بکەین بە دەمی توریستی داماو و بێ دداندا، بۆیە خەندەی مۆنالیزامان کردە باسێکی گرنگ بۆ توریستان. دەنا ئەگەر مۆنالیزا گرنگە و لیۆناردۆ بە پشتی کەر لە ئیتالیاوە هاوردی بۆ فەرەنسا، ئەوا گرنگییەکەی لەوەدایە کە بۆ یەکەم جار لە پشت پۆرترێی مۆنالیزاوە سروشت دەبینین، سروشتێکیش زیاتر نزیک لە ڕاستییەوە، پاشان بەهۆی ئەوەی کە داڤنچی ئێجگار شارەزا بوو لە ئەناتۆمی مرۆڤدا، شکڵی دەموچاوی مۆنالیزا کۆی هەموو شکڵە جیاوازەکانی ئەناتۆمی لە خۆیدا حەشارداوە، جگە لەوەی کە لیۆناردۆ خۆی گەنجێکی جوانخاسی هاورەرەگەزخواز بوو، بۆیە جوانی مۆنالیزا زیاتر نێرینەیە هەتا مێێنە، هەر بۆیەش مارسێل دوشا مۆنالیزای بە جوتێک سمێڵەوە کردەوە. بێگومان خەندە شاراوە و پڕ لە نەهێنییەکەشی گرنگە، لەبەر ئەوەی پیشاندانی خەندەی ئافرەتان لەو سەردەمەدا هێشا نەشیاو بووە.

بەوبەری لۆڤەرەوە، کاتێک لە ڕوباری سین دەپەڕینەوە، مۆزەخانەی ئۆرسایە. ئۆرسای پێچەوانەی لۆڤەرەوە ئێجگار ڕۆشنە بە وێنای سەردەمەکەیەتی. جیهانێکی ترە و سەردەمێکی ترە، ئەو دەمەی خەڵکی لە کۆشکە نسرم و تاریکەکانیان هاتنە دەروە و راستەو خۆ لەبەر ڕۆشنایی خۆردا وێنەی هەقیقەتی سروشتیان دەکێشا. راستەوخۆ پیاوان و ژنان لە ناو گژ و گیای سەوزی بەهاردا ئاموغیان دەکرد و دەیان کێشا بە سمتی سور و سپی ئافرەتاندا و هێندەی تر سورتریان دەکردنەوە، جلکەکانیان لە بەردا دەدەدڕێن، و ئەوەی بە شاراوەیی لە پشت دیوارەکانی کۆشکی لۆڤەرەوە دەکران، ئیدی بە ئاشکرا و بەبەرچاوی هەموان و بە بێ شەرم، دەکران. ژنانیان بە ڕوتی لە پێشەوەی تابلۆکانیاندا دادەنان وەک خستنە ڕووی هەقیقەت. لەبەر ئەوەی جەستەی مێینە لە شارستانیەتا شاراوە بووە بە وێنای هەقیقەت، روتکردنەوەیان جۆرێک بووە لە هەڵماڵینی هەقیقەت، واتە خستەن ڕووی ئەوەی شاراوەیە.

لە ئۆرسای، ئەو سروشتەی کە لێۆناردۆ بە شەرمنی نیشانی دابوو لە پشتی پۆرترێی مۆنالیزاوە، بە ڕونیی و بە زەقی لەبەر تیشکی خۆردا نیشان دراوە لە تابلۆکاندا، مۆزەخانەکەش بە شێوازی تابلۆی ئەمپرێسیۆنیستەکان ئێجگار ڕۆشنە، لێرەدا، تابلۆ بەناوبانگەکەیی گوستاڤ کوربێی لێیە، بە ناوی سەرچاوەی ژییان. بریتییە لە خەندەی لێوی خوارەوەی ژنان، بەڵام بە پێجەوانەی مۆنالیزاوە گوێمان لە چرکەی کامێرا نییە و بە توریست دەورە نەدراوە. بە تایبەتی کچان زۆر شەرم دەکەن وەک ئەوەی خۆیان بەرامبەر بە ئاوێنەیەک ببیننەوە. ئەوە نەبێت جارە جارە کچێک لەبەردەمیا کوزی واڵا دەکات، وەک ئەوەی کە بڵێت : ئەها، سەیرکەن!!! خەندەی لێوەکانی کوزی من زۆر جوانترە.

تابلۆکەی گوستاڤ کوغبێ بە ناوی (سەرچاوەی ژیان) 1860.
تابلۆکەی گوستاڤ کوغبێ بە ناوی (سەرچاوەی ژیان) 1860.

تابلۆکەی گوستاڤ کوغبێ بە ناوی (سەرچاوەی ژیان) 1860.

خەڵکی بە بەردەمیا تێپەڕ دەبن و شەرمنانە بە لاچاو سەیرێکی دەکەن، وەک چۆن کاتیک شەرم داتدەگرێت، نازانیت وەڵامی ئەو کچە چۆن بدەیتەوە کە لە جادەیەکی پاریسدا بانگت دەکات و بەدەنگی بەرز پێت دەڵێت :

<< کوزم وا خەریکە ئاگری تێ بەردەبێت. دەوەرە نیرتکت ڕەپ بکەو بیکە بە کوزما >>.

دەبێت ئەو ڕاساتییە بزانین کە لێوی بە خەندەی مێینە و کوزی مێینە هەمان دەوریان هەیە لە سێکسوالیتێدا، هەردوکیان ورووژێنەرن، هەردوکیان لینجن، بەشی ناوەوەی جەستەن و دەکرێنەوە بە ڕوی ئەو تەنەی کە ئارەوزی چونە ژورەوەی هەیە، هەردووکیان بەخەندەی جیاواز وەلامی تەنی ڕەپ و ووروژاو دەدەنەوە. هەر بۆیەش کاتێک کچە دێهاتییەکانی کوردستان پێ دەکەنن، فەقیانە سورەکانیان دەگرن بە دەمیانەوە، چونکا کردنەوەی دەم وەک پیشاندانی کوز وەهایە، هەر بۆیەش لە سەدەی ناوەڕاستا، کەنیسە ڕێنمایی دانابوو بە مەبەسی رونکردنەوەی شێوازی پێکەنین بۆ ئافرەتان، نەوەکا نێرتکی پیاوان ڕەپ بکەن. دوابەدوای خەندەکەی مۆنالیزا، یەکەم پێکەنین لە مێژووی بۆیەکاریدا لەلایەن هونەرمەندی ئیسپانی ؛ فرانسیس گۆیاوە کراوە، مۆنالیز هێشتا شەرمنەو کوزی واڵا نەکردووە، واتە نەیداوەتە قاقای پێکەنین و لە پەیوەندی سێکسوێلدا هێشتا سنوردارکراوە. بۆیە چەندە ئافرەتێک بداتە قاقای پێکەنین هێندەش کراوەیە لە پەیوەندی سێکسوێلدا هەر بۆیەش دینی مەسیحی خەندەی مێینەی دەشاردەوە. لەبەر ئەوەی لە نەستی هەموو مرۆڤێکی ساپیاندا خەندە بەدەم ژیانەوە بە مانای هەوەسی ئێرۆتیزم دێت، ئێرۆتیزمیش شوناسی شەیتانی پێ دراوە، چونکا ئێرۆتیزم کاری سەرپێچیکردنی لە خۆیدا حەشارداوە. پێکەنینیش داوا و سۆز و هەوەسی ئێرۆتیزمی هەیە.

خۆ ئەگەر خەندەی کوزی تابلۆکەی گیوستاڤ کوربێ ڕون و ئاشکرایە و نەهێنی نییە وەک مۆنالیزا، ئەوا بەهەمان شیوە نەهێنیەکی تێدا حەشاردراوە. کاتێک لە تابلۆکەی گیوستاڤ کوغبێ وردە دەبیتەوە وەک لە خەندەی مۆنالیزا بە هەمان شیوە تێر نابیت و زیاتر سەرنجی دەدەیت، وەک ئەوەی نەهێنیەکی لە خۆیدا حەشار دابیت، وەک چۆن ناڵی دەڵێت :

  • وه‌ک خه‌یمه‌ به‌ په‌ردێكی دوو ئه‌ستوونه‌ به‌ پا بێ
  • سه‌ر تیله‌كی نه‌ختێ به‌ نه‌زاكه‌ت قڵه‌شابێ
  • نه‌ختێكی له‌به‌ر توند‌یو سفتی قڵه‌شابێ؟!
  • نه‌ختێكی له‌به‌ر حوسن و حه‌لاوه‌ت قڵه‌شابێ؟!

ساڵی 1985 گوستاڤ کوربێ گۆرانی بێژێکی ئیرلەندی دەناسێت بە ناوی جوانا ( Joanna، وێنەکەی لە فۆتۆگرافیەکەی سەرەوەدایە بە ڕۆبێکی سپییەوە)، چەند ساڵێک پێکەوە بەسەر دەبەن و کاریگەرییەکی گرنگی دەبێت لەسەر شێوازی تابلۆکانی کوربێ، تەنانەت دەبێتە ئیلهامی هۆنراوەیەکی بۆدلێریش. گیوستاڤ خۆی سەرسام دەبێت بە تابلۆکەی و دەڵێت هەرگیز نای فرۆشێت و ڕۆژێک جهان سەرسام دەکات. << سەرچاوەی ژیان هەموو شەرم و قانونێک دەشکێنێت، هەموو مێتافۆرێکیش، بۆیەکا کاتێک خۆت بەرامبەری دەبینیتەوە هەست بە هێزی هەڵلوشینی دەکەیت، ئەقڵ نوقمدەکات و بەخەبەرمان دەکاتەوە وەک لە غەرقبوونی پاپۆڕێکدا >>.

چەند ساڵێک لە مۆزەخانەی ئۆرسای لێی ورد دەبوومەوە و نەم دەزانی نەهێنی سەرنج ڕاکێشیی ئەو تابلۆیە چییە ؛ لەهەمان کاتا پڕە لە هەوەسی هروژێنەر و ناسک، پریشە لە دژواری و توڕە بوون، لێوەکانی هەڵماسیوون وەک ئەوەی لە شتێک نارازی بێت. دەبێت بوترێت ئەگەر هونەرمەندان کەسانی ئیشکەر بوون و هەردەم فڵچەکانیان لەسەر تابلۆکانیان بووە و شەو و ڕۆژ کاریان کردووە، ئەوا فڵچەی نێوان ڕانیشیان هەمیشە لە نێو کوزی خانمێکدا بووە. هەموو ئەم نهێنییە لەوەدایە کە گوستاڤ کوغبێ پێش ئەوەی وێنەی خانمی ژوانا بکێشێت، سێکسی لەگەڵدا کردووە، چۆتە ژورەوەی، وەک بە فەرەنسی ئێژن : << Il l’a consommé >>

بەڵام هەر خێرا خۆی کێشاوەتەوە دواوە، پێش ئەوەی خانم ڕەحەت بێت و لێوەکانی پڕ لە هەوەسی بنیشێنەوە. فڵچە و بۆیە بە دەستەوە و وێنەی کێشاوە لەو حاڵەتەدا کە ناڕازییە و لەهەمان کاتا پڕە لە هەوەس و ئارەزوو. بۆیە هێندە سەرنج ڕاکێشە بە وێنای مۆنالیزای داڤنچی.

وەک داڤنچی دەڵێت :

<< تابلۆ مۆسیقایەکی کەڕە و مۆسیقا تابلۆیەکی کوێر>>


لەم لاو لەولا دەیخوێننەوە گوایە ئەم تابلۆیە لەسەر داوی دیبلۆماتێکی تورک کراوە لە پاریس، کە ئارەزویی کۆلێکسێۆنی تابلۆی ئێرۆتیکی هەبووە، راستە کە ئەو تابلۆکەی کڕیویە بەلام لەسەر داوای ئەو نەکراوە.

تابلۆکەی گیوستاڤ کوغبێم دانەنا چونکا فەیسبوک حەزی پێناکات، خۆتان دەتوان لەسەر ئەنتەرنێت بیبینن. بە ناوی :

L’origine du monde هونەرمەند : Gustave Courber