هاوڕێ ئارام

لە Kurd collect
(ڕەوانەکراوە لە هاورێ ئارامەوە)
Jump to navigation Jump to search
Shahidaram183.jpg

ناوی تەواوی شاسوار جەلال سەعید غەنی، ناسراو بە هاورێ ئارام یان شەھید ئارام لە 31-11-1947 لەگەڕەکی (حاجی حان)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی ماوەت و چوارتا تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە.

ساڵی 1964 لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر کەم بینایی ڕەتکراوەتەوە بۆ کۆلیژی بازرگانی و ساڵی 1971 خوێندنی تەواوکردووە.

هاورێ ئارام لەگەڵ خاتو لیدیای هاوسەری.

11101.jpg

لەسەرەتای لاویێتییەوە تیێکەلاوی کاری سیاسیی و ڕێکخراوی قوتابییان بوو.

هاورێ ئارام ڕۆژنامەنووسێکی چالاک بووە و لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو چەند بابەتێکی لە ڕۆژنامەی ھاوکاریی گۆشەی (هەرجارەی باسێک)ی ئامادە کردووە، دواتریش ڕۆژنامەی برایەتی جگە لە چەندین وتارو بابەتی تری بڵاوکردووەتەوە.

شەهید ئارام لە ساڵی 1976 لەگەڵ هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ دەستەی پێشمەرگەی سەرەتایی ئامادەکرد، لەو سەرەدەمە دژوارەی کە کۆمەڵە کە کەوتە بەر شاڵاوی رژێم و بەشێکیان لە سێدارەدراون بەشێکی دیکەیان خرانە زیندانەوە، شەهید ئارام توانی شیرازەی کۆمەڵە لە ترازان بپارێزێت.

دوای دەستگیركردنی خاڵە شەهاب و ھاوڕێكانی، ئارام وەكو سكرتێری كۆمەڵە ئەركی ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكانی كۆمەڵەی لە ئەستۆ گرتوە، دواتر چوەتە شاخ و یەكەم دەستەی پارتیزانە چەكدارەكانی شۆڕشی نوێی دروستكردوە، ساڵی 1977 بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ئارام ئەندامی یەکێتیی قوتابییان بووە، لە ساڵی ١٩٧٠ یەکێک بووە لەدەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٤ وەک نوێنەری سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بەشداری کۆنگرەی لاوانی جیھانی لەمۆسکۆ کردووە.

000457.jpg


ساڵی 1976 و دوای زیندانی کردنی سەرکردایەتی ئەو کاتەی کۆمەڵە، بانگەشە و بەیانکردنی پرۆگرامی کۆمەڵەی گرتۆتە ئەستۆ و هەر لەساڵی 1976دا لەلایەن کۆمیتەی سەرکردایەتی هەرێمەوە هەڵبژێردراوە بە سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.

64367.jpg

ساڵی1977 لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی ی.ن.ک هەڵبژێردراوە بەئەندامی م.س (ی.ن.ک) و هەتا رۆژی شەهید بوونی بە پلەی سکرتێر لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی رەنجدەران-دا لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا خەباتیکردووە.

لە نیوەڕۆی رۆژی 31-01-1978 لە رۆژئاوای دێی( تەنگیسەری سەر بەناوچەی قەرەداخ) كەوتە بۆسەی جاشەوە و شەهیدكرا ، لەو رۆژەوە بە (شەهید ئارام) بەسەر زاری خەڵكەوەیە.

شەهیدكردنەكەی ئەوەندە گران و كەمەر شكێن بوو، بۆ كۆمەڵە و یەكێتی و شۆڕش و پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان، كە هەموو خەڵكی كوردستانی هەژان و سۆز و هەستی نوسەران و شاعیرانی بزواند، دەیان نووسین و شیعری جۆراوجۆری لەسەر نووسرا

کاریگەریی شەھید ئارام لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بە جۆرێک بو کە بۆ خۆی داڕێژەری بیر و ھزری گشتی ڕێکخستنەکان و سیاسەتە گشتییەکانی حیزبەکە بو، یەکێتیی پێکھاتەیەک بوو لە بیری چەپی تەواو و بیری سۆشیالیزم، ئارام بۆخۆی چەپێکی کاریگەر بوو، ھەر بۆیە کاریگەری لەسەر بیروباوەڕی گشتیی حیزبەکە ھەبو.[١]

Yadi-aram-3101 (13).jpg
P1.jpg
P150.jpg
  • دەبا فاشیەکان بزانن وا ئێستاکە
  • لە کوردستانی ئاراما
  • لە کوردستانی قەتماغەو کێڵگەی زاما
  • هەر دەوەنەو بن تاشە بەردی چیایە
  • سەنگەرێکە و قوتابخانەی دروست بونی
  • ئارامێکی تری تیایە

بابەتە پەیوەستکراوەکان

  1. سەرچاوە: کوردکۆلێکت دڵنیا نییە کە سەرچاوەی ئەم بابەتە هی کێیە و لە کوێوەیە! یارمەتی کوردکۆلێکت بدە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکەی