هونەرمەندی گەورەی کورد د. قادر دیلان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی

772020133434.jpg

دیلان یٔەو هونەرمەندە دەنگخۆش و موزیسیانەیە، کە موزیکی هونەری کوردی زیندوو کردەوە. من بەش بەحاڵی خۆم بە(باوکی) یٔاواز و هونەری ڕەسەنی کوردی دادەنێم.

قادر دیلان، ئاوازو دەنگ و سەدای کوردی برەو پێدا، ڕۆحی بەبەردا کردو گوێچکەی گەنج و لاوانی کوردی پێ یٔاشنا کردو زرنگاندیەوە .....

ساڵی (١٩٥٧) تیپی میوزکی مەولەی دامەزراندو هەر خۆیشی سەرۆکی تیپەکە بوو. بەرهەمە هونەرییەکانی مەولەوی،پەیامی هونەری کوردیی لەیٔاستێکی بەرزدا گەیاندە گەلانی دیکە، لە ناو خۆیشدا هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ برەو دان بە موزیکی کوردی.

دوای خزمەتێکی زۆر لە بواری هونەردا لە وڵات، بۆ خوێندنی زانستیی موزیک چووە پراگی پایتەختی چیکۆسلۆفاکیا. لەوێ بە بلیمەتی و زیرەکی خۆی بە سەرکەوتوویی بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێنا. بە هۆی کودەتای (١٩٦٣) ڕێگەی گەڕانەوەی وڵاتی لێ بە سترا هەر لەو پەیمانگایەی دەرسی تێدا خۆێندبوو، بووەوە بە مامۆستا.

بۆ یٔەو کاتەدا دیلان یەکەم کورد بوو، کە بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێنا. هەروەها یەکەم کورد بوو کە سەمفۆنیای کوردی بەرهەم هێناوە و نۆتەی سەمفۆنیای هەڵەبجەشی نووسیوەتەوە؟

هەتا ئێرە پێناسەیەکی بچووکی دیلان بوو.

چیرۆکەکان

من کە چوومە یٔەوروپا کەوتمە چالاکیی ڕووناكبیریی و سیاسی ..؟

گەڕام بە دوای ئەدرەسی ئەو ڕۆشنبیر و هونەرمەند و سیاسییە تێکۆشەرە کوردانەی، کە یٔاوارە و پەرتەوازەی یٔەوروپا بووبوون، لە پراگ دیلانم دۆزیەوە، بانگهێشتم کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی هونەرمەندانی کورد لە بەرلین یٔەو زۆر کەیفخۆش بوو بەوەی کە یٔێمەی بینییەوە، لەوە زیاتر کە هونەرمەندانی (تاراوگە) باوەشیان بۆ کردەوە، وەکو خۆی گوتی: واجارێکی تر گیانی هونەریم وەکو گوڵێکی پەژموردە گەشایەوە ..؟؟

زۆرجار بە هاوڕێیەتی هونەرمەندی دەنگخۆش خالید ڕەشید دەهات بۆ لامان. یٔەوکاتە دیلان لەڕەوشێکی سایکۆلۆژی و تەندروستی و یٔابووری ناهەمواردا بوو، من بۆ زۆر کۆبوونەوە و کۆنفراس و گەڕان لەگەڵ خۆمدا دەمبرد، بە ڕووناکبیران و هونەرمەندانی باکوورم ناساند.؟

جارێك کۆنفرانسی هونەری موزیکی میللی کوردیمان لە شاری کۆلن ساز کرد، نزیکەی (٣٠) تیپی میللی تێیدا بەشدار بوون و حەوت ڕۆژی خایاند، جەماوەرێکی زۆری کورد و ئەڵمان بینییان.

گوتم ها مامە دیلان بە لاتەوە چۆنە؟ ئەو منی ناو نابوو(شێخ مەحمود) بە پێکەنینەوە وەڵامی دامەوە: یاشێخ بە تەڵاقم ئەگەر (ئۆجەلان) بەچەك کورد ڕزگار نەکات، بەم دەهۆڵ و زوڕناو تیپە میللیانە کورد دەگەیەنێتە یٔامانج ...

لە شاری دوسلدرۆڤ لە یٔەڵمانیا کۆنگرەی یەکەمی هونەرمەندانی کوردستان (لە دەرەوەی وڵات) مان بەست، کە سێ ڕۆژی خایاند.

من لەوتاری کردنەوەی کۆنگرەکەدا قادر دیلانم بە یٔامادەبووان ناساند و باسی ژیان و شاکارە هونەرییەکانیم کرد و پێشنیارم کرد لە پاداشی یٔەو خزمەتەدا بە سەرۆکی هونەرمەندانی دەرەوەی وڵات، هەڵیبژێرن .

من بەختەوەرم کە توانیم لە پایزی تەمەنی دیلان دا لە کاتی وەرینی گەڵاو گوڵەکانی خەزانی ئەو هونەرمەندە ئاوەرە و دووروڵاتە کەمێ گوڵی دڵی بگەشێنینەوە .....؟

بەهاوڕێیەتی(شمشاڵە مەحزونەکەی) و دەنگە بە سۆزەکەی خالید ڕەشید قادر دیلان مان لە چەند شارو شوێنی خۆشی یٔەڵمانیاو یٔەوروپا گەڕاند هەموو جارێک دەیگوت: کوڕینە یٔەوەندە دڵخۆشم وا ئەزانم لە سەیرانی سەرچنارو ئەحمەدئاوام ...

من زۆر جار شیعرەکانی خۆمم بۆ دەخۆێندەوە ئەویش بە دەنگە خۆشە تایبەتییەکەی دەیگووتەوە، جارێك گوتی یا شێخ لەسەر ئەم شیعرانەی تۆ(من عاشقم) (هەپی پێرس دەی تو یو) نۆتەی پارچەیەك مۆسیقا دە نووسمەوە ؟

ئیتر نە مەرگ مۆڵەتی ئەوی دا نە زەمەنیش لە بەرژەوەندی مندا بوو .

ئەو کاتەی کە لە بەرلین بووم دیلانیش لە پراگ بوو،زووزوو دەهات بۆ لام ،جارێك گوتی یاشێخ زۆر حەزم لە گیپەیە،منیش ڕووم کردە دلێر تاڵەبانی (چونکە لە گەڵ دلێر لە یەك ماڵدا دەژیاین) دلێر تێگەیشت گوتی: من هەموو شتێك یٔامادە دەکەم، دلێر بەیانیان زوو دەچوو بۆ سەر کار، بەیانییەك زوو خەبەری کردمەوە گوتی: هەموو شتێك ئامادەیە تەنها تۆ هەر ئەوەندە برنجەکە بکرە ناو گیپەکانەوە و بە دەرزی و دەزوو بیدوورە، هەر کاتێك ئاوەکەی هاتە کوڵ بیانخەرە مەنجەڵەکەوە، من هە موو ماڵەکە گەڕام دەرزی و دەزووم نەدۆزیوە ئینجا بە مەکینەی دەرزی(کابیسە) هەموو گیپەکانم دووری، ئێوارە دیلان لەگەڵ حەمەی مەلا هاتن، گیپەکان هە موو باق و بریقیان دەدایەوە دیلان گوتی: بە تەڵاقم دەڵێی فیتەرەکانی سەرکارێز بەتەل و وایەر بەستوویانە حەمەش گوتی بیخۆ بزانە تامی چۆنە، وابزانم ئەمە دوا گیپە بوو کە دیلان خواردی.

لە ساڵی شەستەکان من وحەمەساڵح دیلان ، مەحموود خەزنەدار و مستەفا ساڵح کەریم ئێوارەیەك لەقەراخ جۆگەکەی بەکرەجۆ دانیشتبووین باسی قادر دیلان و ژن هێنانەکەیمان دەکرد، حەمە ساڵح دیلان گوتی باشتێکی سەیرتان بۆ باس بکەم گوتی مەحموود زێوەر هات بۆ لام وتی ساڵح ئەڵێن قالە ژنی هێناوە وتم بەڵێ ڕاستە وتی کچی كێیە؟

منیش تۆزێ مات بوم گوتم کچی حاجی ئەحمەدی کەریم ئاغای چیکە یان کچی ڕەشە جەنجەڕی پراگە، وتم ئاخر خولە هەی هەی من چوزانم کچی کێیە ئەوان دوو خوێندکار بوون لە و پەیمانگایە حەزیان لەیەك کردوەو هاوسەر گیریان کردووە

تێبینی:

ڕەشە جەنجەڕ وە حاجی یٔەحمەدی کەریم ئاغا ئەو زەمانە دوو دەوڵەمەندی سلێمانی بوون.[١]