هۆمەر دزەیی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ھۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دووگردکان لە دەشتی ھەولێر لەدایکبووە.

هۆمەر دزەیی.jpg

ھۆمەر دزەیی زیاد لە ٥٠ ساڵی ژیانی لە ھەندەران ژیاوە و بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیێنا بەدەستھێناوە. ماوەیەک لە بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق، جەلال تاڵەبانی.

ھۆنراوەی گۆرانییەکانی ھۆمەر وێنەی ڕووت و ئیرۆتیکا دەخاتە بەردەم گوێگر، ھەربۆیە ھەندێک کەس بە پێشەوای ئەم بوارەی دادەنێن لە گۆرانی کوردی، لەبەرامبەردا لەلایەن کۆمەڵە کەسانی دیکەشەوە ڕەخنەی لێ گیراوە. بەشێکی زۆر لە ئاوازی گۆرانییەکانی ھۆمەر دزەیی لە مۆسیقا ڕۆژاوایی یان بیانییەکان وەرگیراوە، ھۆمەر لە چاوپێکەوتنەکانی ناوی سەرچاوەی ئاوازەکانیشی ھێناوە.

خوێندنی سەرەتایی لە ھەولێر دەست پێ دەکات و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کەرکووک و بەغدا.

لە بەرئەوەی ئارەزووی لە ھونەر و گۆرانی بووە، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاستەنگی دەخرێتە سەر ڕێگای، بەڵام ئەو کۆڵنادات.

یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی ١٩٥٥ لە بەغدا تۆمار کردووە. لە ساڵی ١٩٥٦ دەچێتە ئەنقەرە بۆ خوێندن، بەڵام ئەو خەیاڵی ھەر لای ھونەر و گۆرانی گووتن بووە، بۆیە دوای ساڵێک ڕوو لە ڤیێنا دەکات. ئیدی بەو شێوەیە ئاشنایەتی لەگەڵ میوزیکزانان و گۆرانیبێژانی دەرەوەی کوردستان پەیدا دەکات.