وان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Wan125.jpg

وان (Wan) شارێکە لە باکووری کوردستان لەسەر دەریاچەی وان.

شارێکی دێرینی باکوورە زور جێگای دێرینی لێ ھەیە.

یەکێک لە گەورەترین شارەکانی باکووری کوردستانە کە دانیشتووانی لە ٣٥٠ ھەزار کەس زیاترە و کەوتووەتە سەر دەشتایییەکی بەپیتی کشتوکاڵییەوە گەلێ کارگەی پیشەسازیی تێدایە وەک: ڕستن و چنین، کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاو دروستکردن,ھەروەھا ئەم شارە ناوەندی پارێزگای وانە.

شاری وان کەوتووەتە سەر پارێزگای وان کە یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵاتە.

شارەکە جگە لە دەریاچەی وان جێگەی گەشتیاریی تری وەک قەڵای وان ھەیە.

دانیشتووانی وان لە ساڵی ٢٠١٢ بەرامبەر بووە لەگەڵ ٣٧٠٬١٩٠ کەس کە ھەموویان کوردن و بە زمانی کوردی قسە دەکەن.

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژوویییەکان و دیمەنە سەرەنج ڕاکێشەکانی شاری وان لە باکووری کوردستانە، کە بە دووری پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای ناوەندی شارەکە.

قەڵاکە بەسەر دەریاچەی واندا دەڕوانێ و بووەتە ھۆکاریکی باش بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ شارەکە.

ئەم قەڵایە بەھۆی ئەوەی لە شوێنێکی بەرزدایە و دەڕوانێت بەسەر تەواوی شارەکە و دەریاچەی واندا، بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکەن.

پشیلەی وان

پشیلەی وان نەژادەک لە پشیلەکانی خۆماڵی و ناودای شاری وانە. ئەم پشیلە لەبەر رەنگی سپی و جیاواز بوونی ڕەنگی چاوەکانی زور لەبەر چاوە.

Kurrdish Van Cat.jpg

دەریاچەی وان

دەریاچەی وان یان گۆلی وان لە باکووری کوردستان و لە نێوان دوو پارێزگای وان و بدلیس ھەڵکەوتووە.

گۆلی وان گەورەترین گۆلی کوردستانە و لە قووڵترین شوێنیدا ٤٥١ مەتر قووڵە و چوار دوورگەی تێدایە.