ورمێ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Wrmeورمێ.jpg

ورمێ یان ئورمیە (بە فارسی: ارومیە‎، بە کوردیی باکووری: Ûrmiye، بە ئازەربایجانی: اورمو(Urmu) یان اورمیە(Urmiya)، بە ئەرمەنی: Ուրմիա) یەکێکە لە گەورە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران، ناوەندی پارێزگای ورمێ و شارستانی ورمێیە، بەبەرزی (١٣٣٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، کەوتووەتە سەر چەمی بەردە سوور (چەمی شار) و دەشتی ورمێ، لەڕۆژھەڵاتیەوە دەریاچەی ورمێیە و لە ڕۆژاوایەوە ناوچە شاخاویەکانی سنووری دەستکردی باکووری کوردستانە، ھەوای ھاوینانی کەمێک گەرمە و زستانی ساردە.

ورمێ لە ڕووی دانیشتوانەوە دەھەمین شاری ئێرانە لە ڕیزبەندیدا، دانیشتوانی ئەم شارە لە پێکھاتەیەکی ئاڵۆزی کورد و ئازەری و ئاشووری و ئەرمەنی پێکھاتووە.

ئەم شارە ناوەندەکی بازرگانی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانە و بەتایبەتی (سێو و ترێ و ...) ھەروەھا توتنیشی تیادا دەچێنرێت. زۆرینەی دانیشتوانی ئیسلامن و ھەروەھا ئەم ئایینانەی تیادایە مەسیحی و یارسان.

شارێکی گرنگ بوو لەرووی ئاینەکانەوە لە سەدەی نۆزدەدا، دانیشتوانی پێکھاتبوو لە ئیسلام(شیعە و سوننە)و مەسیحی(کاسۆلیکی و پرۆتێستانتی و سوریانی و ئەرسەدۆکسی) و یارسانی و جوو و بەھایی و سۆفیگەری لە ساڵی ١٩٠٠دا مەسیحییەکان لە (٪٤٠)ی دانیشتوانیان پێکدەھێنا بەڵام لە ساڵی ١٩١٨ ژمارەیان کەمی کرد، کاتێک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە جەنگدا بوو لەگەڵ قاجاڕەکان شاری ورمێ داگیرکرا لەلایەن عوسمانییەکان، ئەرمەنی و ئاشوورییەکان کۆمەڵکوژ کران.

ورمێ.jpg

ناو

وشەی ورمێ ‌لە دوو بەشی ئور (شار) و میە (ئاو) داتاشراوە کە بە زمانی ئاشووری یانی شاری کەنار ئاو. ھەڵکەوتی شاری ورمێش لە کەنار دەریاچەی ورمێیە.

بە بۆچوونی (ڕیچارد نیڵسۆن فری) وشەی ئورمیە لە وشەی ئورارتوو ھاتووە کە ئەوکات لەژێر فەرمانڕەوای ئەواندا بووە.

ناوی ئەم شارە لە سەردەمی پەھلەویدا (١٩٢٥-١٩٧٩) گۆڕدرا بۆ (رضائیە) بەھۆی ناوی ڕەزا شا کە کاتی خۆی فەرماندەی سوپا بوو لەم شارەدا.