پاوە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

پاوە شارێکی باکووری پارێزگای کرماشانە. خەڵکەکەی بە زمانی کوردی، زاراوەی ھەورامی دەئاخاوێنن. پاوە لە ناوەڕاستی دوو کێوی سەربەرزی شاھۆ و ئاتەشگادایە.

59228 .jpg

بە ھۆی شێوی زەوی، سازکردنی خانووەکان، شێوەیەکی تایبەتی بەشارەکە بەخشێوە؛ بۆیە پاوە، بە ھەزار ماسوولە ناو دەبەن. ئەم شێوە بیناسازیە، لە گشتی جۆگرافیای ھەوراماندا، وەک پاوە، وایە.

ئەم شارە ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە.

ھێندێ لە مێژووناسەکان پێیان وایە کە ناوی پاوە لە ناوی سەردارێکی ساسانی «پاو» وەرگیراوە. خەڵکی ئەم شارە کوردن و بە زاراوەی ھەورامی، دەئاخاوێنن؛ پاوە، تاساڵی ١٣٣٤ ھەتاوی.

شارستانی پاوە، لە دابەشکاریی وڵاتیی ئێراندا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کرماشانە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری پاوەس و لە سێ ناوچە پێکھاتووە:

Ima666654 (6).jpg

شارستانی پاوە لە نێو کوردستان‌دا (ناوچە کوردنشینەکان)

  • ناوچەی ناوەندی
  • گوندستانی ھەوڵی
  • گوندستانی شمشێر

شارەکان: پاوە

  • ناوچەی باینگان
  • گوندستانی ماکوان
  • گوندستانی شێوەسەر

شارەکان: بانەوڕێ، باینگان

  • ناوچەی نەوسوود
  • گوندستانی سیروان
  • شارەکان: نۆدشە، نەوسوود

بەپێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2011دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە 56،837 کەس بووە.