پێشوازیکردن لە شاندێکی بەریتانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست و ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەوانەکانی ئینگلیز لەڕێکەوتی 1926

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
386565.jpg

پێشوازیکردن لە شاندێکی بەریتانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست و ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەوانەکانی ئینگلیز لەڕێکەوتی 31-05-1926.

شاندێکی بەریتانی کە پێکهاتبوون لە کاپتن لاین مێجەر پووڤەر و هاوڕێکانیان بەمەبەستی گفتوگۆ دانوستاندن لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید و سەرکردایەتی شۆڕش لەدەڤەری پێنجوێن کۆدەبنەوە بەمەبەستی پێشوازیکردنی شاندەکە

بە نوێنەرایەتی شێخ مەحموودی حەفید هەریەک لەفەرماندەی سەربازی

ماجید مستەفا و مامۆستا ئەحمەد خواجە و شێخ بابا عەلی شێخ مەحموودی حەفید ڕاسپێردرابوون بۆ پێشوازیکردنیان پاشانیش لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفیددا کۆبوونەوە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە هەلومەرجی سیاسی و هەڵوێستی ئینگلیز سەبارەت مافی چارەنووسی کورد گفتوگۆی لەبارەوەکراو پاشانیش لەسەر بەندو بنەماکانی ئەو ڕێکەوتنەی نێوانیان بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد ئەم کۆبوونەوەیە بوە.

سەرەتای ئاسایی کردنەوەی بارو دۆخەکەو ڕاگرتنی شەڕو پێکدادان لەنێوان هەردوولادا لەودیدارەدا هەردوو فڕۆکەوانە دیلەکەش ڕادەستی شاندەکە کرانەوە.

تێبینی : وێنەکە لەڕاستەوە

3_کاپتن لاین

4_بابا عەلی شێخ مەحموود

5_ماجید مستەفا

6_مێجەر پووڤەر

7_ مامۆستا ئەحمەد خواجە


سەرچاوە: یاداشتەکانی شێخ لەتیفی حەفید ئەلبوومی وێنەکانی شێخ مەحموود سدیق ساڵح