پەیامی ئۆجەلان بۆ مانگرتوان: چاوەڕێم کۆتایی بە چالاکییەکەتان بهێنن

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
67649.jpg

هەڤاڵانی هێژا؛ لە پێش هەموانەوە ئەو هەڤاڵانەی بەشداریی مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن بوون، لە چوارچێوەی ئەو لێدوان و روونکردنەوە بەرفراوانەی، کە 2 پارێزەری من پێتانی رادەگەیەنن، چاوەڕێ دەکەم کۆتایی بە چالاکییەکەتان بهێنن. بە روونی و بە سادەیی ئەوە رادەگەیەنم، کە مەبەستی ئێوە بۆ من روونە و خۆشەویستی و سوپاسی خۆمتان پێشکەش دەکەم. بە تایبەتی رایدەگەیەنم و ئومێدی ئەوە دەکەم ئێوە لە ئێستا بە دواوە بە بەهێزی و بە ئیرادەیەکی پێویستەوە لەگەڵم بن و رێ بکەن. بە پێشکەشکردنی خۆشەویستی و سڵاوی بێکۆتایی. 22ی ئایاری 2019 / 1ی جۆزەردان

زیندانی ئیمرالی

عەبدوڵڵا ئۆجەلان

22-05-2019