پەیامی پەیەدە لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
63118.jpg

دەقی پەیامەکەی پەیەدە: ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان هزر و بۆچوونەکانی خۆی بەرەو پێشەوە برد تاوەکو گەیشتە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتی کە رزگاری گەلی کوردی بە رزگاری گەلانی هەرێمەکەوە بینی. گەلی کورد رۆژبوونی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان پیرۆز دەکات کە لە زیندانی ئیمڕالی لەژێر دۆخێکی سەخت و گۆشەگیریەکی گەورەی دوور لە مرۆڤایەتیە و بەرخۆدان دەکات. ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بە بۆچوونی رەخنەگرانە و لێکۆلینەکانی لەنێو کۆمەڵگادا گەورە بوو و بەدوای ڕێبازی رزگاری گەڕا. لە ژیانی زانکۆدا بەشداری لە ڕیزەکانی گەنجانی شۆڕشگێردا کرد و ئەزمونی گەورەی لە تێکۆشاندا بەدەست هێنا. کورتەژیانی کەسانی ناوداری لە مێژوودا وەک پێغەمبەران و رۆناکبیرانی خوێندەوە و کاری ئەوانی لەسەر کۆمەڵگاکەیان ناسی. لە ساڵی 1978 پارتی خۆی دروست کرد. دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورک هێرشێکی فاشیستانەی لەدژی ئەو و هەڤاڵانی ئەنجامدا، رووی کردە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرۆک ئاپۆ لە کۆتاییدا گەیشتە ئەنجامێکی کە رزگاری گەلی کورد لە رزگاری گەلانی هەرێمەکەدا وابەستەیە. لەبەر ئەم هزر و فەلسەفەی خۆی گەیشتە فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتی کە لەسەر بەرژەوەندیەکانی زلهێزەکان مەترسی بوو. ئێمە ڕۆژبوونی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە گەلی کورد و گەلانی میزۆپۆتامیا پیرۆز دەکەین کە لە تیۆری و پراکتیکیدا ڕێگەی رزگاری ئەوانی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی ژیانێکی ئازاد، شکۆمەندانە و دیموکراتیک کە تێیدا گەل بە مرۆڤایەتی خۆی و شکۆی خۆی، دوور لە بەکارهێنانی و کۆیلایەتی بژی. ئێمە بانگ لە هێزەکانی دیموکراتی و شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەین کە یەکگرتووبن و پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ئازاد ببێت کە بۆ سەدان ملیۆن کەس بووەتە هیوا. گەر ئازاد ببێت دەتوانێت دەستکەوتەکانی دیکە بەدەستبهێنرێت. ڕۆژبوونی وەک ئەم سەرۆکە و پێشەنگە، بە واتای ڕۆژبوونی ئەو کەسانە دێت کە لەسەر هزر و فەلسەفەی ئەون بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە دادپەروەری، یەکسان بژی و ئازادی سەروەر بێت. رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە ئەنجامی پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1999 لە نایرۆبی دەستگیرکرا و رادەستی دەسەڵاتی تورک کرایەوە. لەو ڕۆژەوە، لەژێر گۆشەگیریەکی قورسدایە و چاوپێکەوتنی خانەوادە و پارێزەران لەگەڵی قەدەغەیە. دوای جار لە 7ی ئابی 2019 لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. هەروەها دوایین جار لە 25ی ئازاری 2021دا لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا بە تەلەفۆن قسەی کرد، بەڵام دوای 5 خولەک پەیوەندیەکە پچڕا. ئەم پەیوەندیە، دوای زۆر بانگەوازی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تورکیا و ناڕەزاییەکانی جیهان ئەنجامدرا.


سەرچاوە: ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 03-04-2022